شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

ماملێ

22 Mar 2009
ناسری حیسامی

لێره‌ ئێستا
گوڵه‌گه‌زیزه‌یه‌ک، ته‌نیا
به‌ ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه‌ ڕاده‌ژێت و
له‌ خه‌ونیدا
ده‌ست له‌ ملی کانی ده‌کا.

سه‌رده‌مانێک
ئێره‌ گوند بوو.
له‌م ته‌ختاییه‌ به‌رینه‌دا، گۆڤه‌ندێکی گه‌وره‌ گیرا.
سروه‌ی سه‌ما گه‌یشتبووه‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌ی هه‌موو ماڵان.
گه‌رمای نیگای دڵدارانه‌ی کچ و کوڕ و
ڕه‌نگی سه‌وزوسووری به‌رگ و
شه‌پۆله‌ ئاوریشمی ده‌نگی ماملێ
له‌ ئاسمانی ئه‌م گونده‌دا تێک ده‌هاڵان.

ژان به‌ دڵم!
کوڕه‌ گه‌نجه‌کانم هێندێکیان هه‌ر...
هه‌ر به‌ پێوه‌ شکانه‌وه‌.
کیژه‌کانم، وه‌ک گیای تینوو، وشک بوون و
وه‌ک شۆڕه‌بیی وه‌رزی پایز ڕووتانه‌وه‌.

ئاواییه‌که‌ش...
ڕۆژێک هاتن وێرانیان کرد.
دوای هه‌موویان
ئه‌مجار ماملێ به‌ خه‌فه‌ت مرد.

لێره‌ ئێستا
گوڵه‌گه‌زیزه‌یه‌ک، ته‌نیا
به‌ ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه‌ ڕاده‌ژێت و
له‌ خه‌ونیدا
ده‌ست له‌ ملی کانی ده‌کا.


5ی ئاگۆستی 2003
بگه‌ڕێوه‌|2767 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
Qadir Ezi'zi' | 19 Jun 2011 - 13:39
destit xosh be't....zor cwane....pirr hest bu'...Gul'egezi'zeyek, tenya...

Ali | 12 Feb 2011 - 16:05
ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێز کاک ناسر،ماندوو نه‌بی.ئه‌مه‌ش بۆ ماملێ:تۆ بسکی شێعرێکی ئه‌سمه‌ری وه‌فایی و کچه‌ شێعرێکی چاوشینی موکریانی گه‌ردن وه‌کوو مینای بێگه‌رد، هانیان ئه‌دای باران بڵێی بۆ غه‌ریبیت،فرمێسک بڵێی بۆ ته‌نیاییت، بۆ منیش هه‌ر گۆرانی.www.derwaze.blogfa.com

بۆچوون بنێره‌