ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
شێعری هه‌ڵبژارده
هێمن
هێدی
ئه‌وانی دیکه
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
چه‌ند کورته‌شیعر
24 Apr 2009
ناسری حیسامی
(1)
له دووره‌ده‌ست
له ئاسۆوه
ڕه‌نگی سپی و سووری به‌یان
خه‌ریکه سه‌ر وه‌ده‌ر ده‌نێ.
من نازانم
له بێداریی ئه‌مشه‌وی من دڵگر بووه
یان خه‌ریکه پێده‌که‌نێ.
(2)
کامه ڕێگه هه‌ڵبژێرین
زوو به به‌خته‌وه‌ری ده‌گا؟
به‌خته‌وه‌ری زۆر دوور نییه،
ئه‌و شته‌یه که هه‌ر ئێستا
دڵنیایی به تۆ ده‌دا.
(3)
ئه‌وه جێ پێی تۆیه له سه‌ر به‌فر
ئه‌وه‌ش چه‌تره‌شکاوه‌که‌ت له قه‌راخ ڕێ.
به ده‌م باوه
له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی باڕندا
بۆنی گوڵه‌گه‌زیزه دێ.
(4)
هه‌تا دوێنێ
ژانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پاییز
له‌سه‌ر نوێنی به‌رینی خاک ڕاکشابوو.
ئه‌م به‌یانییه کاتێک هه‌ستام
په‌رده‌ی سپی و ساردی به‌فر
به سه‌ر له‌شیدا درابوو،
له‌و ئارامییه به‌رینه‌دا
هه‌ڵپه‌ی هه‌موو ڕه‌نگی جیهان
له یه‌کسانیی سپێتیدا،
قاڵ کرابوو.
(5)
ده‌مێکه من گوێ هه‌ڵده‌خه‌م.
گۆرانییه‌ک له‌و ده‌شتانه دێت و ده‌چێ،
جاری وایه ده‌چێته توێی گه‌لإیه‌ک و،
جاری وایه ده‌نگی له سه‌ر لووتکه‌وه دێ.
جاری وایه له گه‌ڵ کانی سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ،
به نشێودا داده‌گه‌ڕێ،
تۆ پێت وایه ئیدی هه‌رگیز به‌ره‌و بنار نایه‌ته‌وه.
جاری وایه سه‌رده‌خاته سه‌ر سنگی گۆم
تۆ پێت وایه هه‌ر دڵداری مانگه‌شه‌وه.
جاری وایه سه‌رخۆشانه پێده‌که‌نێ و،
قاقای، ئه‌و ده‌شته هه‌ڵده‌گرێ،
جاری وایه دڵته‌نگ ده‌بێ و
له گه‌ڵ په‌پووله‌یه‌ک ده‌مرێ.
ده‌مێکه من گوێ هه‌ڵده‌خه‌م
له‌و ده‌شتانه گۆرانییه‌ک دێت و ده‌چێ.
بگه‌ڕێوه
|
801 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
1 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
nawzad | 6 Jul 2009 - 19:48
سپاس. سه‌رکه‌وتوو بیت.
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail: