شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

سه‌فه‌ر

12 Apr 2009
ناسری حیسامی

وه‌کوو خه‌ونێک،
بێ خه‌یاڵی و
خولیای فێنکی جۆگه‌ی خوڕم دێته‌وه‌ بیر
ئێستا بوومه‌ قه‌وزه‌ی سه‌وزی مه‌راق
له‌ سه‌ر پشتی گۆمێکی پیر.

من بوومه‌ته‌
په‌نگخواردنه‌وه‌ی ژانی
خوڕه‌وهاژه‌ی جۆبار
له‌ دالإنی خه‌سته‌خانه‌ی مه‌ندی گۆمدا
هه‌مووجارێ له‌ گه‌ڵ باڵه‌ فڕه‌ی چۆله‌که‌یه‌ک
زامی شه‌پۆل دێته‌وه‌ سوێ و
ده‌شکێمه‌وه‌ به‌ ته‌نیایی شینی خۆمدا.

مه‌نزڵی من هه‌ر ئێره‌یه‌
ئێوه‌ بڕۆن
ڕێگا هه‌تا کوێتان ده‌با، بڕۆن
ئوقره‌ و ئارام و سوکنایی،
له‌ سه‌فه‌ردا هه‌موو درۆن.

ماندوو ده‌بن و
که‌ زانیتان سه‌فه‌ر
شه‌وی
درێژی بێ به‌یانییه‌
دڵنیام هه‌ر
دێنه‌وه‌ سه‌ر
به‌رده‌نوێژی ئه‌م کانییه‌.


ستۆکهۆڵم، 25ی ژانوویه‌ی 2004
بگه‌ڕێوه‌|3420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
30a | 31 Jan 2013 - 23:48
سه‌فه‌ر
شه‌وی
درێژی بێ به‌یانییه‌

ricardo gustavo | 23 May 2011 - 20:36
Zor sipas!

ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب | 23 May 2011 - 18:22
دڵنیام هه‌ر دێنه‌وه‌ سه‌ر به‌رده‌ نوێژی ئه‌و کانییه‌.
هه‌ر بژی کاک ناسر گیان بۆ ئه‌و هۆنراوه‌ مووسیقاییه‌ت.

بۆچوون بنێره‌