شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

ساز

12 Apr 2009
ناسری حیسامی

به‌سه‌ر چوو کاتی جه‌ژن و، به‌زمی دڵداران
به‌تاڵ بوو کۆڕ و، یه‌ک یه‌ک هه‌ڵبڕان یاران
نه‌ ده‌نگێک ما له‌ بان و حه‌وش و هه‌یوانی
نه‌ جیلوه‌ی ڕه‌نگ له‌ به‌ر تیشکی چراخانی
چرا بێڕه‌نگ و، به‌ژنی شه‌م له‌ کۆتایی
ئه‌وه‌ی خه‌رمانی ڕه‌نگ بوو، بوو به‌ تارمایی

ئه‌وه‌ی تینی له‌ له‌شدا بوو، له‌وێی دانا
ته‌زوویه‌ک ما و، چه‌ق و چۆیه‌ک له‌ له‌شیانا
له‌ دووی به‌زمێکی مه‌ستانه‌، ئه‌وه‌ی مابوو
شه‌و و، کۆڵانی تاریک و، کزه‌ی با بوو

به‌ڵام، ئێستا، دڵی من هه‌ر له‌وێ ماوه‌
له‌ لای سازێک که‌ بێده‌نگ هه‌ڵپه‌سێرراوه‌


زڕگوێز ، 1994
بگه‌ڕێوه‌|2889 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|0 بۆچوون| بینێره‌| چاپ

بۆچوون بنێره‌