باران
12 Apr 2009
ناسری حیسامی
له شاری هه‌ور و ته‌م و مژ
ڕوو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌م من
بارانه و
ڕه‌هێڵه‌ی زوڵاڵه
به‌سه‌ر سینه‌ی سه‌وزی ده‌شت و
شه‌پۆلی شینی ده‌ریادا ده‌بارێت و
دڵۆپ دڵۆپ له ده‌ست و په‌نجه‌ی داره‌كان ده‌ڕژێته خوار.
من پارچه‌یه‌ك له خاكێكی تینووم،
ئه‌م هه‌ورانه نامبیننه‌وه.
ئه‌من لێره‌ش
ئه‌و دورگه‌یه‌م
كه بارانم لێ نابارێ.
لێره باران بێده‌نگ بێده‌نگ داده‌بارێ و
هیچ گوڵێكیش له تینوێتی هه‌ڵناوه‌رێ،
به‌ڵام له‌وێ
هه‌تا لێوی گه‌ڵایه‌كی سیس ته‌ڕ ده‌بێ
هه‌ور حه‌وت شه‌و و ڕۆژان ژان ده‌یگرێ و
به سه‌ر سه‌ری دارستاندا ده‌گرمێنێ؛
تا تینوێتیی گوڵێك ده‌شكێ
قه‌مچیی هه‌زارجار برووسكه
له‌شی بنار ده‌سووتێنێ.
به قه‌د باڵای سنه‌وبه‌رێك ده‌ستی نزام هه‌ڵده‌بڕم و
له ئێواره‌ی كپ و ته‌نیای
ژێر بانیژه‌ی نزمی ئاسمان
وه‌كوو گه‌میی بێ بایه‌وان
ڕاده‌ژێم و
به سه‌ر سه‌ری شه‌پۆلی سه‌رگه‌ردانه‌وه دێم و ده‌چم،
چۆن بتوانم
ئه‌م هه‌ورانه پاڵ پێوه نێم
بۆسه‌ر كێڵگه‌ی تینووی وڵاته بێ بارانهكهم
لێره باران دایكردووه و
سه‌رتاپای شار چۆڕاوگهیه
به‌ڵام هێشتا لێوی وشكم ته‌مه‌ننای ئه‌و گه‌ڵایه‌یه
كه تینوێتیی سه‌حرایه‌كی گه‌وره‌ی
له ده‌رووندا هه‌ڵگرتووه.