ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
شێعری هه‌ڵبژارده
هێمن
هێدی
ئه‌وانی دیکه
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ئاو و ئاگر
6 Apr 2009
ناسری حیسامی
به بۆنه‌ی «جه‌ژنی ئاو» له ستۆكهۆڵم
هه‌ر گوڵ بوو له ئاسمان دهپشكووت.
له‌سه‌ر ته‌ختی شینی ئاسمان، ده تۆپه‌ڵه گوڵی ئاگر له نێو یه‌كدا دهپشكووتن. مژ ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی ده‌گرت، ئه‌مجاره‌كه، شین ده‌چووه‌وه، زه‌ردباو ده‌بوو، له ناكاوێك شینی تۆخ و وه‌نه‌وشه‌یی تێكه‌ڵ ده‌بوون، بازنه‌ی گوڵان له نێو یه‌كدا ده‌كرانه‌وه و، په‌ره‌نگی گوڵ هه‌زارهه‌زار هه‌ڵده‌وه‌ری و، جارێكی دی هه‌زار هێشووی تیشك و چرا به سه‌ر سه‌رتا ده‌هاته‌خوار.
هه‌ر گوڵ بوو له ئاسمان دهپشكووت.
له سه‌ر زه‌وی، له كه‌ناری ده‌ریایه‌كی شهپۆلزێوین، قریوه‌ی شادی بوو. ورینگه و پێكه‌نین. كوڕوكچ ئه‌رخه‌یان، كه‌ناریان كردبووه جێژوانی به‌رینی پڕ خه‌نده.
گرمه‌یه‌ك؛
گوڵێكی سوور پشكووت. ڕووناكی بۆ ساتێك مایه‌وه و، من خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی منداڵێكی ڕووگهشم دیت.
گرمه‌یه‌ك؛
تۆپه‌ڵێك وه‌نه‌وشه و هێشوویه‌ك ئه‌رخه‌وان هاتنه‌خوار. ڕووناكی بۆ ساتێك مایه‌وه و، ئه‌من ماچی دوو دڵداری دڵخۆشم دیت.
گرمه و گوڵ و ڕووناكی بوو. من گۆنای تورت و سوور، من ده‌ستی له ناو ده‌ست، ئه‌من ژیانی به بێ ژانم ده‌دیت له‌و شه‌وه‌دا؛ له‌وشه‌وه‌دا كه خه‌ڵكی شار له پێشوازی جه‌ژنی ئاودا، چووبوونه به‌ر ده‌رگای ده‌ریا.
خۆشییه‌كه‌تان لێ پیرۆز بێ، خه‌ڵكی وڵاتی جه‌ژنی ئاو!
خه‌ڵكی هیوای ڕه‌نگاوڕه‌نگ و، خه‌ڵكی ئاواتی كه‌ڵه‌گه‌ت!
ئێوه، نازانم چه‌ند جاران له گه‌ڵ گرمه‌ی ئاگربارانی ڕه‌نگامه پێكه‌نیون؛ به‌ڵام ئه‌من له گه‌ڵ هه‌موو گرمه‌یه‌كی گرمۆڵه بووم، دانهویوم و، هه‌ستاومه‌وه.
ئاخر چی بكه‌م، دوور له ئێوه،
له‌وێنده‌رێ، گرمه، گوڵی برین ده‌پشكوێنێ.
له‌وێ كه تۆ ئه‌و ده‌نگه‌ت بیست،
پێش ئه‌وه كه ته‌پوتۆزی داروپردووی وێرانه‌ماڵ نیشتبێته‌وه،
پێش ئه‌وه كه دووكه‌ڵی ڕه‌ش له‌به‌رچاوانت لاچووبێ،
تۆ ده‌زانی گوڵدانی ڕیحانه‌ی ئه‌وماڵه له قه‌راخی گوێسوانه‌وه كهوتووهتهخوار؛
تۆ ده‌زانی ئێسته ئاسكێك بێ جووت بووه؛
گابه‌ردێكی گه‌وره‌وگران تل بووه‌ته‌وه؛
جۆگه‌له‌یه‌ك ڕێی گۆڕیوه؛
كانیاوێك كوێر بووه‌ته‌وه؛
تۆ ده‌زانی چی كتێب و چی ده‌فته‌ری منداڵانی خوێندنگاكه په‌ڕپه‌ڕ بووه و، هه‌ندێك په‌ڕه‌ش ته‌ڕ و سوور بوون، هه‌ندێك په‌ڕه‌ش وا ده‌سووتێن، چه‌ند كیفێكیش ئێسته ئیتر بێ خاوه‌نن.
تۆ ده‌زانی شاخێك ئێسته دانه‌ویوه و، سوجده ده‌با بۆ سه‌نگه‌ری داوێنی خۆی؛ سه‌ری بردۆته بن گوێی و په‌یتاپه‌یتا لێی ده‌پرسێ: «چۆنی؟ چۆنی؟ دڵنیام كه له هه‌واڵت! هێشته زیندووی؟»
ئه‌ی شاخی به‌رز!
سه‌ر هه‌ڵبڕه لهسهرباڵای،
ئه‌م سه‌نگه‌ره دڵگران مه‌كه.
جارێ چ وه‌ختی ئه‌وه‌یه بۆی ببژێری كامه ئاسكی قاچپهڕیوه و، كامه هه‌ڵۆی بالخوێناوی و، كام سنه‌وبه‌ر بهژنزامار.
له ئێره‌وه هه‌تا ئه‌وێ سڵاو! سڵاو!
سڵاو له تۆ ئه‌ی وڵاتی ڕه‌نگ لێ تۆراو،
ئه‌ی سه‌نگه‌ری نێودووكهڵ و،
ئاڵای سووتاو!
سڵاو! سڵاو!
ستۆكهۆڵم
22ی ئاگۆستی 1998
بگه‌ڕێوه
|
342 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
1 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
shadi | 22 May 2010 - 20:00
kak naser dast xosh, yadi baxer dawraneki xosh bo.
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail: