شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

ئه‌ستێره‌

21 Dec 2010
ناسری حیسامی

شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به‌ ده‌رد و ژانه‌وه‌
هه‌ر له‌ ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به‌ یه‌ک کووژانه‌وه‌

من له‌ گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند
بوو به‌ ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته‌ نێو گوڵدانه‌وه‌

خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات،
چه‌شنی ئاسک چونکه‌ وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه‌

ڕۆژگارێکه‌ که‌ من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م
خۆش نییه‌ بمرم له‌ ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه‌

دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ
هاته‌ سه‌ر لێو، ‌گه‌ییه‌ ئاھ و ڕۆی به‌ ده‌م زریانه‌وه‌

پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له‌ وێنه‌ی شیرنه‌‌
چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه‌؟
.
بگه‌ڕێوه‌|8896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|18 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئومید خۆشنووس | 19 May 2016 - 19:17
سڵاو مامۆستای به‌ریز

من یه‌کیکم له‌وانه‌ی که شه‌یدای هۆنراوه‌ی کلاسیکم،هه‌ڵبه‌ت له ئیستادا و له‌م قۆناغه تا راده ئیفلیجه‌ی گۆره‌پانی شیعردا،ریچکه‌ی "هۆنراوه‌ی ئازاد"ماڵی شیعری کاول کردووه،به شیوه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵیکی زۆر له که‌سانی چه‌نه‌باز و خۆده‌رخه‌ر پاڵیان داوه به پاڵ داری ئه‌م ریچکه‌یه‌وه و خۆیان به شاعیر ناو ده‌به‌ن.به‌ڵام به هه‌موو ئه‌م دڕک و داڵه‌شه‌وه که‌سانی ژیر و هۆشیارو ئه‌ده‌ب دۆستی راسته‌قینه شیعری باش و خراپ لێک جیا ده‌که‌نه‌وه.به راستی دوای ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌که‌تم خوێنده‌وه،هه‌ستم کرد نه‌سیمیکی هۆنراوه‌کانی "هێمن"لێم ئه‌دا،هه‌ر بۆیه که‌وتمه ژیر کاریگه‌ری هۆنراوه‌که،ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت

ئومید خۆشنووس | 19 May 2016 - 19:16
سڵاو مامۆستای به‌ریز

من یه‌کیکم له‌وانه‌ی که شه‌یدای هۆنراوه‌ی کلاسیکم،هه‌ڵبه‌ت له ئیستادا و له‌م قۆناغه تا راده ئیفلیجه‌ی گۆره‌پانی شیعردا،ریچکه‌ی "هۆنراوه‌ی ئازاد"ماڵی شیعری کاول کردووه،به شیوه‌یه‌ک که کۆمه‌ڵیکی زۆر له که‌سانی چه‌نه‌باز و خۆده‌رخه‌ر پاڵیان داوه به پاڵ داری ئه‌م ریچکه‌یه‌وه و خۆیان به شاعیر ناو ده‌به‌ن.به‌ڵام به هه‌موو ئه‌م دڕک و داڵه‌شه‌وه که‌سانی ژیر و هۆشیارو ئه‌ده‌ب دۆستی راسته‌قینه شیعری باش و خراپ لێک جیا ده‌که‌نه‌وه.به راستی دوای ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌که‌تم خوێنده‌وه،هه‌ستم کرد نه‌سیمیکی هۆنراوه‌کانی "هێمن"لێم ئه‌دا،هه‌ر بۆیه که‌وتمه ژیر کاریگه‌ری هۆنراوه‌که،ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت

یوسف سه‌نگه‌سه‌ری | 16 Jun 2015 - 21:42
من نازانم مامۆستا گیان ئالوده‌ بونم به‌شیعره‌كانی تۆ وه‌ك حه‌زه‌كه‌ی وه‌لی و شه‌م رۆژ به‌رۆژ زیاتر تیكه‌ل ده‌بم ،من سه‌رسامم به‌ و ناسكیه‌ی كه‌وه‌ك په‌ره‌ی گول چۆن شه‌ونمی به‌یانیان ته‌ری ده‌كات ئاوهاش تامی حه‌زیكی شیتانه‌ هه‌موو روحم داده‌گری كه‌ یه‌كیك له‌ شیعره‌كانی تۆ ده‌خوینمه‌وه‌ ده‌سته‌كانت خۆش

ئه بوبه کرشه ریف زاده | 30 Sep 2013 - 11:33
سپاس ماموه ستاگیان

فەریبا | 26 Jan 2012 - 13:11
رۆژگارێکە کە من هەر چاوەروانی تۆ دەکەم
خۆش نیە بمرم لە رێت بەو چاوی چاوەروانەوە

سەرکەوتوو بی مامۆستای ئەزیزم

هامن | 14 May 2011 - 12:02
ده‌سته‌كانت خۆش بیت شیعره‌كان زۆر جوانن به‌ڕاستی مرۆڤ ده‌ بزوینن به‌ره‌و عه‌شق و خۆشه‌ویستی هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

rahman nestani | 27 Dec 2010 - 21:14
سڵاو کاک ناسری بەریز دەستەکانت خۆشبن هیوادارم لەو شیعرە خۆشانە بێبەشمان نەکەی بەریزم ئەوبرادەرە کە گوتویەتی شیعر خوینەری نیە لەوانەیە راست بکات بەڵام هەموشیعریک نا شیعرەکانی تۆ پرن لە زۆزو خۆشەویستی هیوادارم دڵساردیان نەکردبیوە و هەر بەدەوامبی لەکاری خۆت

Surkew | 28 Oct 2010 - 19:00
دەستخۆش مامۆستا ناسر، هیوادارم لەو هۆنراوە جوانانەت زیاتر ببینین

aware | 20 Oct 2010 - 15:12
راست دەکەی شیعرت بە وینەی شیرنم خەملاندووە
بۆیە هەر دیتم هەموو ئازای لەشم بووژانەوە
دوورەشار و دوورەیارم ، کەس بە هەندم ناگری
تاسەیەک گرتوومی دەمکێشی بەرەو جێژوانەوە
دێمەوە ژوانی وشە و شێعری تەڕ و شیرین هەوێن
کوانێ چیتر بڕ دەکەم بەم بەندەن و کێوانەوە
ئاوارە

kohyar | 13 Aug 2010 - 21:04
تمنای زندگی
باش ...
بودنی رنگین به رنگِ
آنچه باید بود !
بسرای ...
سرایشی در سوگ کوچ انسانی !
کوچ از دیار بودن و
بر نشیب نبودن
بالش نهادن !؟
تلخ است تلخ...
بتاب
بر شبستان
بر مه و
این تاریکستان
تمنا کن
تمنایِ
بودنی
سرودنی
تابیدنی
بر این نبودن ها …
زندگی را
تمنا کن !

نارین | 24 Dec 2009 - 00:29
ده‌ ست خۆش وه‌ ک هه‌ موو به‌ ر هه‌ مه‌ کانی دیکه‌ تان، زۆر شیعرێکی خۆشه‌. هه‌ روا ده‌ست خۆش بۆ حسن ڕ. ئه‌ و دوو دێڕییه‌ ی ئه‌ ویش زۆر خۆشه‌.

حه‌سه‌ن ڕ | 23 Dec 2009 - 16:24
ده‌سته‌کانت خۆشبن کاک ناسر زۆر به‌ چێژ و له‌ دڵ نیشه‌
هاتییه‌ جاڕی دڵم تۆوی ئه‌وینت پێوه‌کرد
من به‌ فرمێسکی گه‌شم مردم به‌ ده‌م ئاودانه‌وه
........
به‌ڕێز حه‌سه‌ن ڕ
ده‌ست خۆش. زۆر جوانت درێژه‌ پێداوه‌. ڕه‌نگه‌ خراپ نه‌بێ، له‌ داهاتوودا سه‌ره‌تای شیعرێک دامه‌زرێنین و هه‌ر کام له‌ خوێنه‌ران، بیکه‌نه‌ غه‌زه‌لێکی ته‌واو. تکایه‌ ئه‌گه‌ر کات و حه‌وسه‌له‌ت هه‌یه‌، دێڕێک بۆ ئه‌وه‌ پێشنیار بکه‌ تا له‌ ڕۆژانی داهاتوودا، له‌ سایته‌که‌ بیخه‌ینه‌ به‌ر ڕاده‌ربڕینی خوێنه‌ران.


Aziz | 23 Dec 2009 - 12:19
ده‌ ست خۆش زۆر خۆشه‌

Manije | 22 Dec 2009 - 23:20
dakre bzanin am honrawa bo chi wetrawa?
........

خوێنه‌ری به‌ڕێز!
منیش کاتێک شیعرێک ده‌خوێنمه‌وه‌، حه‌ز ده‌که‌م بزانم شاعیره‌که‌ له‌ چ حاڵه‌تێکدا و بۆ چ ڕووداوێک یان هه‌ستێکی نووسیوه‌. به‌لام ئه‌و پرسیاره‌ هه‌میشه‌، له‌ لای شاعیریش وه‌ڵامێکی سه‌ر ڕاستی نییه‌. ئه‌و شیعره‌ی ئێستا ده‌نووسرێ، له‌وانه‌یه‌ له‌ ده‌مێک پێشتره‌وه‌ له‌ ده‌روونی شاعیردا گه‌رای دانابێ، له‌ کاتێکه‌وه‌ که‌ شاعیر خۆشی هه‌ستی پێ نه‌کردووه‌. به‌م جۆره‌، هه‌ندێک شیعر که‌ڵه‌که‌ بوونی زنجیره‌یه‌ک هه‌سته‌، وه‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک که‌ وزه‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌بووی له‌مێژینه‌ ڕه‌ها ده‌کا. ئه‌وم شیعره‌، نازانم له‌ که‌یه‌وه‌ گه‌رای داناوه‌ و ، ناشزانم ئایا ته‌واو بووه‌ یان نا. ئه‌وه‌م بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌، یان بۆ ڕازاوی و ڕه‌مزاوی کردنی شیعره‌که‌ نییه‌. به‌ ڕاستی وای ده‌بینم.‌

وه نه وشه | 22 Dec 2009 - 20:12
روﮋگاریکه ئه من ون بووم له شاری شیعره که ت
خوزگه شیرن بم ئه من، شیرن بکه م ئاواته که ت

مریم | 22 Dec 2009 - 15:52
زور جوان بوو هه ربژی

aziz | 17 Dec 2009 - 20:38
به‌ڕاستی ده‌ست خۆش. ئه‌مه‌ش یه‌کێکیتر له‌م هۆنراوه‌ جوانانه‌ت. به‌ڕاستی کاک ناسر به‌ته‌ما نیت بابه‌ته‌کانت له‌ دیوانێکدا جاپ بکه‌یت؟ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌ما نیت، بۆچی؟ تکایه‌ وه‌ڵام!
برات عه‌زیز ئاجیکه‌ند
......
کاک عه‌زیزی به‌ڕێز!
سڵاو و سپاس. به‌ڵێ به‌ته‌مام چاپیان بکه‌م. پاره‌که‌، له‌ هه‌ولێر چوومه‌ یه‌کدوو چاپخانه‌، کوتیان ”شیعر، خوێنه‌ری نییه‌“. بۆم چاپ نه‌کرا. هیوادارم له‌ داهاتوودا ده‌رفه‌تێک هه‌بێ چاپیان بکه‌م.

rebwar | 25 Oct 2009 - 18:19
گه ر به هیوای کوشتن و دیل و به کویله گرتنی
بو دوایین جار به ناز وراز وه ره بو سه رزه مینی ژوانه وه

بۆچوون بنێره‌