ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
شێعری هه‌ڵبژارده
هێمن
هێدی
ئه‌وانی دیکه
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
جۆلانه
6 Oct 2009
ناسری حیسامی
بۆ ئه‌و منداڵه سێ ساڵه‌یه‌ی له دیاربه‌کر کوژرا
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
که ناخی تۆ هه‌ڵچۆڕاوه
له ته‌ڕایی ئومێدوئاو
له تینی خۆشی خۆره‌تاو
دڵت، ژاکاوی ژه‌نگی ژان
له‌شت شههربهندی سه‌هۆڵ
سه‌رت خۆڵه‌مێشی ئاسمان.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
بۆ تێپه‌ڕبوون
وه‌ک ماسییه‌ک له ته‌ختی وشکی جۆگه‌دا
که هیلاک و هه‌ناسه‌ته‌نگ،
خه‌یاڵ تا کانییه‌که‌ی جاران نابا
ئومێدی هینده کورت بووه
به ئاره‌زووی ده‌ریا ناگا.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
له ئاوی ئازار‌و
له خۆڵی خه‌فه‌ت و
له تینی توانه‌وه و
له هه‌وای هه‌ڵقرچان
تا بێخهیاڵ
به هه‌ودای هومێدی په‌پووله‌ی نێو ئاگر
بریندار و ههڵوهریوباڵ
جۆلانه‌ی خۆت بکه‌ی
له حاڵه‌وه هه‌تا محاڵ.
تا ههڵکهندرێی به ڕه‌گه‌وه
تا با بتبا به ژانه‌وه
نه‌ک له شێوه‌ی وشکهپووشی وه‌رزی وه‌رین
ڕاست له چه‌شنی باڵنده‌یه‌ک
به دوو باڵی شین و مۆری پڕ له برین
ده‌چێته‌وه بۆ هێلانه خامۆشه‌که‌ی
دوای خۆرنشین.
گه‌ره‌ک مه‌ودایه‌کی دیکه‌ت هه‌بێ
بۆ مانه‌وه،
ته‌نانه‌ت گه‌ر ژێرده‌ستی بێ،
ڕاست له‌و چه‌شنه‌ی
ئێمه ده‌ژین.
مای 2006
ستۆکهۆڵم
بگه‌ڕێوه
|
1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
0 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail: