ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
شێعری هه‌ڵبژارده
هێمن
هێدی
ئه‌وانی دیکه
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
سه‌مای سه‌رخۆشان
29 Aug 2009
ناسری حیسامی
به ژانه‌وه و ده‌م به خه‌نده،
ئاره‌قکردوو، هه‌ناسه‌سوار
له سێبه‌ری شاخه‌کان و
له ته‌نیایی داربه‌ڕووه‌کان داگه‌ڕاین و
له سووتمانی خه‌رمانی سوور په‌ڕینه‌وه،
به که‌ناری له‌رز و یاوی منداڵانی نه‌خۆشماندا
به لێواری نیوه‌نووزه‌ی ژنانی تاڵ
به ئاسۆگی سووروشینی پیاوه‌کاندا که هیلاک و تۆزاوی بوون.
له کانییه‌ک ده‌ستمان شۆرد و ته‌وێڵمان شۆرد
پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌سپی بێسوار بێته‌وه به‌رده‌رگای ماڵه‌که.
”پیرێکی خاراوی ڕه‌نج و کار“
زۆر پیرتر له جاران
له که‌نار کانیاوێک دانیشتووه
ده‌پرسێ: ”خه‌به‌رێک هه‌ر نه‌بوو؟
له فوئاد خه‌به‌رێک هه‌ر نه‌بوو؟“
ده‌پرسێ و نازانم چی بڵێم!
ئه‌و کاته
که ئێمه
له مله‌ی سێبه‌ر سه‌رده‌که‌وتین
له‌ولاوه، چیاکه، زامار و به ته‌نیا، وه‌ستابوو
ئه‌وکاته‌ی له داری ناو وێنه‌ی کتێبان، بۆ تامی به‌ڵاڵووک ده‌گه‌ڕاین
له‌ولاوه باغه‌که، به میوه‌ی زهردوسوور لکی داهێنابوو.
ساڵها هیلاک و ئاره‌قڕێژ
به سواری سێبه‌رێک که وێنه‌ی له ئه‌سپی سوور ده‌چوو
به وه‌همی چیادا هه‌ڵگه‌ڕاین.
هیلاک و خوێناوی، به شکۆ و هه‌یبه‌تی سوارچاکێک
که ته‌واو ئه‌رخه‌یان ڕێگاکه‌ی ون ده‌کا و
به نازی شۆخیک که له سه‌مای سه‌رخۆشدا
ته‌مه‌ن و جوانییه‌که‌ی تووڕ ده‌دا.
یه‌ک یه‌ک و پۆل به پۆل
له مله و گه‌رده‌نه‌ی متمانه‌ی درۆزن خزین و
له پێچی کڕێوه‌ی کاره‌سات ههڵدێراین.
.
ئێستا که هه‌موومان وا لێره‌ین.
هه‌موومان به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌ی به‌ژنی تۆ وه‌ستاوین
ته‌وێڵمان جێگه‌پێی ده‌رد و ژان
قژ ده‌غڵی ساڵانی بێ‌باران
سه‌رشانمان تۆزاوی
به سووتووی خه‌رمانی هه‌ژاران
چاومان ته‌ڕ، به ئه‌شکی سبه‌ینێ و ئیواران.
که‌س نه‌بوو پێت بڵێ ده مه‌ڕۆ؟
که‌س نه‌بوو پێت بڵێ، براله! له‌وه‌تا که مرۆڤ هه‌ناسه‌ی له‌به‌ره
له ژیانی بێده‌ردو بێبهڵا و بێ ژانی برسیه‌تی ده‌گه‌ڕێ،
ده‌وه‌ره، به ته‌نیا بۆ ده‌ڕۆی؟
که‌س نه‌بوو پێی بڵێ له دوای تۆ
مه‌ریوان
له دوای تۆ کانییه‌کان،
له دوای تۆ کێڵگه‌کان
له دوای تۆ ئه‌و پیاوه ساکاره ڕووتانه
ئه‌و ژنه ده‌رد و ڕه‌نج، ئه‌و ژنه به فرمێسک بووانه
له دوای تۆ کوردستان
له دوای تۆ شۆڕشی رزگاریی بێبه‌شان
له دوای تۆ شه‌هید و، له دوای تۆ برینیان
له دوای تۆ دایکیان و له دوای تۆ گرینیان
پێوه‌یان دیار ده‌بێ که تۆیان نه‌ماوی؟
ئێستاکه هه‌موومان به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌ی به‌ژنی تۆ وه‌ستاوین
به قه‌ده‌ر سه‌ره‌تا و ئه‌نجامی چیرۆکێک گۆڕاوین.
له‌ش پر بوو له هێز و
دڵ پڕ بوو له هیوا
ئێستاکه به عاسای یاده‌کان وه‌ستاوین
وه‌ڕه‌ز بووین له‌وه‌که
دانیشین له په‌نا په‌نجه‌ره و
بڕوانین بۆ دوور دوور
وهڕهزبووین له‌وه که
دانیشین له په‌نا ئاگردان
خۆڵه‌مێش ئه‌مدیوه‌و دیو بکه‌ین
بگه‌ڕێین بۆ تاقه یه‌ک سکڵی گه‌رم و سوور.
پیره‌که‌ی خاراوی ڕه‌نج وکار
ئارام سه‌ر هه‌ڵدێنێ و
ئه‌مجاره به چاوی ته‌ڕه‌وه
ده‌پرسێ
”له فوئاد خه‌به‌رێک هه‌ر نه‌بوو؟“
بگه‌ڕێوه
|
1492 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
5 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
مریم | 5 Oct 2009 - 12:40
زور هه ست یزوینه کاک ناسر ده ست خوش. به هونراوه یه کی تر به روژم سه ردانم بکه.
بۆکان موکری | 14 Sep 2009 - 18:04
ئه‌م کاته‌ت باش کاک ناسر
ماوه‌یه‌که ماڵپه‌ڕه‌که‌ت تازه نه‌کراوه‌ته هیوادارم به به‌رهه‌می نوێ نوێ ببییه‌وه<
سوپاس
karwan | 5 Sep 2009 - 05:05
سلاو كاك ناسر... هيواي سهربهرزيت بو ده‌خوازم... شه‌وي رابردوو تهلهفزيوني گه‌لي كوردستان به‌رنامه‌يه‌كي له سه‌ر ئه‌حمه‌د شاملو بلاو كرده‌وه كه له‌ودا جه‌نابت ناو به ناو شيعرت به ديكلهمه دهخويندهوه... جا هه‌ر بويه تكات لي ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نيه بوت ئه‌و شيعرانه كه به شيوهي فايلي ده‌نگن بوم بنيري بو ئه‌م ئيمهيلهي كه داومه، چونكه ليره ده‌ست ناكه‌ون... زورت سپاس ده‌كه‌م... له هه‌ر حالدا وه‌لامم بده‌ره‌وه
karwan1921@yahoo.com
...........
برای به‌ڕێز کاک کاروان! به‌داخه‌وه من ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م نه‌دیت و نازانم چ شیعرێک به ده‌نگی من بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئێستا هیچ فایلی ده‌نگم له لا نییه له شیعره‌کانی شاملوو به‌ڵام به ته‌مام کۆمه‌ڵێک له شیعره‌کان تۆمار بکه‌مه‌وه. ئه‌وکات به سه‌رچاو بۆت ده‌نێرم..
karwan | 2 Sep 2009 - 05:12
لێگه‌ڕێ
ده‌با ئه‌م ئاسمانه بێخه‌وشه
له‌وه‌ڕگه‌ی که‌سانی وه‌ک مه‌سیح و ئه‌وانه بێت
که ناحه‌زانی وه‌کو من
هه‌رگیز تێناگه‌ن و تێنه‌گه‌یشتن
که ئه‌م پیاوچاکانه کوڕی کێن؟!
یان که‌ڵکیان چیه و بۆچی دێن؟!
(مهدي اخوان ثالث)
حه‌سه‌ن ڕ | 31 Aug 2009 - 15:12
من پێموایه ئه‌وه وه‌ک په‌خشان بنووسرێ و بخوێندرێته‌وه تام وچێژی له‌وه‌یکه به شیعر دابندرێ زۆر زۆرتره هه‌ر ده ڕاستیشدا په‌خشانه نه‌ک شیعر
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail: