شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

سه‌راب

7 Aug 2009
ناسری حیسامی

چاوه‌ڕوانی، کاتێک هیوایه‌ک بۆ پێگه‌یشتن نه‌بێ، زۆر ناخۆشه‌. له‌ هه‌میشه‌ ناخۆشتر، ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ مه‌رگ، چاوه‌ڕوانی بۆ هاتنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستێک، هه‌تا لێواری سه‌راب، هه‌تا سه‌رسنووری محاڵ، درێژ ده‌کاته‌وه‌.
دۆستێک، ئه‌م ڕۆژانه‌ به‌سه‌رهاتێکی گێڕایه‌وه‌، له‌ چاوه‌ڕوانییه‌ک که‌ مه‌رگی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌کرێ، هه‌تا ئه‌ودیوی سنووری تاقه‌ت درێژی‌ کردووه‌ته‌وه. ‌

هه‌موو گیانم ئومێد بوو، ئێسته‌ وانیم
چزووی ژانم نه‌زانی، ئێسته‌ زانیم
نیگاهی پڕ له‌ میهرت ئاوی ژین بوو
سه‌رابه‌ ئێسته‌ ده‌شتی چاوه‌ڕوانیم!
بگه‌ڕێوه‌|4212 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|1 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
مــه‌ریــوان | 29 May 2013 - 18:41
چاوه‌روانبووم بۆ هاتنی که‌سێکی له‌ دڵا شیرین
تاکو بێت و له‌م بهاره‌ یه‌کتری له‌ باوه‌ش بگرین
نه‌ ئه‌و هات و نه‌ مردن له‌م ئازاره‌ ڕزگارمکه‌ن
ئه‌زانم سوودی نیه‌ هه‌ر چه‌ند بگرین

بۆچوون بنێره‌