شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

دڵ و خاک

12 Apr 2009
ناسری حیسامی

له‌و ڕۆژه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ تۆراوه‌ دڵی من
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ڕێم بێسه‌روشوێن ماوه‌ دڵی من
ئاخۆ به‌ چ شاخێکه‌وه‌ گیرساوه‌ دڵی من
یاخۆ به‌ چ داخێکه‌وه‌ سووتاوه‌ دڵی من
مه‌لا مه‌حموودی مفتی


لێره‌م به‌ سه‌ری کاس و به‌ یه‌ک سینه‌ غه‌م و ژان
لێره‌م به‌ شه‌وانی سڕی پڕ خه‌ونی په‌رێشان
لێره‌م، ده‌گه‌ڕێم، بێ نه‌فه‌س و بێدڵ و بێ گیان
له‌و خاکی به‌جێم هێشتووه‌، به‌جێماوه‌ دڵی من

گه‌ر دیت له‌ که‌نارێ ئه‌وه‌ ڕاماوه‌ له‌ ده‌ریا
مروارییه‌کی بێ سه‌ده‌فی ڕووته‌ به‌ ته‌نیا
گوێ بگره‌ له‌ ناڵینی، قسه‌ی بۆ بکه‌ ئه‌مما
ده‌ستی مه‌ده‌یه‌، یه‌کسه‌ره‌ خوێناوه‌ دڵی من

گه‌ر دیت له‌ شه‌قامێ شه‌که‌ت و شل له‌ش‌ولاری
هه‌رچی هه‌یه‌تی ناویه‌ له‌ کۆڵ مه‌نزڵ و باری
گاھ ورته‌یه‌ هات، گا له‌رزه‌یه‌ له‌و لێوی به‌باری
مه‌یدوێنه‌، که‌ دڵته‌نگه‌ و گریاوه‌ دڵی من


گه‌ر دیت له‌ چیایه‌ک، ته‌م و مژ ده‌وره‌یی داوه‌
خۆڵاوییه‌ به‌رگی و، به‌ نه‌فه‌س نه‌عنه‌یی خاوه‌
فه‌رهادی شه‌که‌ت بوو غه‌می شیرینی له‌ چاوه‌
بیهێنه‌وه‌، ڕۆیشتووه‌، تۆراوه‌ دڵی من

من چیم هه‌یه‌ هه‌ر دڵ نه‌بێ ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌ویش خوێن
یه‌ک سینه‌ که‌ جێی هێشتووه‌ دڵ بێسه‌رو بێشوێن
یه‌ک دڵ که‌ به‌ شارێ شه‌وڕۆژ لێیه‌وه‌ ده‌دوێن‌!
سا ده‌ی وه‌ره‌‌ هه‌ر یه‌ک نه‌فه‌سی ماوه‌ دڵی من!

ستۆکهۆڵم 5/1/2009
بگه‌ڕێوه‌|2826 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
namam | 12 Sep 2011 - 19:40
har bji dast xosh kak nasri barez

بختيار | 22 Apr 2009 - 10:18
سلاو و ريز، له م ميسراعه دا هه له ى چاپ هه يه ؟ له‌و خاکی به‌جێمهێشتووه‌، به‌جێماوه‌ دڵی من

بۆچوون بنێره‌