شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

avatar

سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌کان

فه‌ره‌یدوونی موشیری

له‌ ماڵی خۆت دانیشتووی و چاوت لێیه
له‌ نێو قووڵایی ئۆقیانووسی ((ئارام)) دا
وه‌چه‌و تۆوی فڵان ماسی، هه‌زاران ساڵ به‌رله‌ئێمه‌
کوێر بووه‌ته‌وه‌، تێداچووه‌
avatar

کووچه‌

فه‌ره‌یدوونی موشیری

تۆ نه‌بووی، مانگه‌ شه‌وێ چوومه‌وه‌‌ به‌و کووچه‌یه‌ دا
هه‌موو گیانم بووه‌ چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له‌ حه‌ز و تاسه‌ وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ ئه‌و عیشقه‌ که‌ جاران
له‌ که‌ژ و کێوی ده‌دا
له‌ هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا
avatar

وه‌ره‌ پرسیار له‌به‌رد بکه‌ین

فه‌ره‌یدوونی موشیری

وا گریمان به‌ درێژایی هه‌موو عومرت هه‌ر هه‌ڵاتی
په‌نا بۆ کوێ ده‌به‌ی؟
خانه‌ی خوداش به‌رده‌