شێعری هه‌ڵبژارده‌
شێعری وه‌رگێڕدراو

شیعر

سازی ناساز

29 Apr 2009

چڵه‌ ڕیحانی دووره‌دێراوم.
سازی ناسازی هه‌ڵپه‌سێرراوم.

تکه‌ئاونگی سه‌ر گه‌ڵای زه‌ردم.
خه‌سته‌ و ده‌رده‌داری چی ده‌ردم.

ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم.
شاعیری پیری تووڕه‌ و زیزم

خه‌وم نایه‌

29 Apr 2009

به‌یان ئه‌نگووت و، شه‌و ڕابورد و، من هێشتا خه‌وم نایه.‌
ده‌خوێنن بولبول و قومری، به‌لام قاسپه‌ی که‌وم نایه‌.

خه‌یاڵ ده‌مباته‌ جێژوانی شه‌وانی لاوه‌تی، ئه‌مما
خرینگه‌ی بازن و خرخاڵ و به‌رمووری ئه‌وم نایه‌!

ده‌ستی ته‌زیو

29 Apr 2009

حه‌یفه‌ ئه‌و ده‌سته‌ که‌ گوڵزاری ده‌نه‌خشاند، بشکێ
حه‌یفه‌ ئه‌و ده‌سته‌ که‌ دڵداری ده‌گه‌وزاند، بشکێ!
حه‌یفه‌ ده‌ستێ که‌ به‌ له‌رزی و به‌ ته‌زیوی، دیسان
دوژمنی ملهوڕی زۆرداری ده‌له‌رزاند، بشکی

خۆزگه‌

28 Apr 2009

خۆزگه‌ وه‌ک خۆر نه‌مدیبایه‌ شه‌وی تار
خۆزگه‌ تاوێ ڕام‌نه‌بواردبایه‌ بێ‌یار
خۆزگه‌ پیری که‌له‌لای نه‌ده‌کردم
خۆزگه‌ له‌ یه‌که‌م ژوانگه‌دا ده‌مردم