شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


وه‌فایی: دڵت نه‌شکێ !

9 Aug 2009

وه‌ره‌ بنوێنه‌ خۆت, بمکووژه‌ قوربان!
به‌ دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه‌!

وه‌ره‌ بنواڕه‌ به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه‌! هوشیاری خه‌رابه‌!

ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه‌ هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه‌
ئه‌گه‌رچی گریه‌یه‌ عه‌ینی سه‌وابه‌!



کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به‌ دڵ بێ
به‌ ماچێکیش له‌ زاری خۆت ڕه‌زا به‌!

که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه‌ سه‌ودایه‌ زه‌ڕڕێکیش حیسابه. ‌

ڕووناکبیر و حیزب

26 Jul 2009

ئایا به‌ قازانجه‌ ڕووناکبیران حیزبی بن؟ له‌ په‌راوێزی نووسراوه‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدوونی ئه‌رشه‌دی (یادداشته‌کانی دوکتور قاسملوو) باسێکی گه‌رم له‌ بابه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و ڕووناکبیر له‌ ئارادایه‌.

ده‌توانن لێره‌ بۆچوونه‌کان بیخوێننه‌وه‌.

بلوێر

3 Jul 2009

گوێی بدەیە!

من هاوده‌ستى جه‌ماوه‌رم

13 Jun 2009

من هاوده‌ستى جه‌ماوه‌رم
تا ئه‌و کاته‌ى پیلان ده‌کا بۆ پچڕینى زنجیره‌کان.
تا ئه‌و کاته‌ى له‌ ژێر لێوى پێده‌که‌نێ

گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی

9 Jun 2009

ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش کاک ئیدریس عه‌لی هه‌ندێک پرسیاری بۆ ناردم له‌ بابه‌ت وه‌رگێڕان و کاره‌ ئه‌ده‌بییه‌کانی دیکه‌م.

هه‌ڵبژاردن: ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیرا

4 Jun 2009

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردن ناچێ. هه‌وڵی نه‌داوه‌ زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌ و گرفته‌کان بکاته‌وه‌. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران له‌ بازنه‌یه‌کی داخراو ده‌چێ. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ زیاتر له‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ و ململانێی نێوانیان بێ، له‌ ئینشایه‌ک ده‌چێ له‌ بابه‌ت ”استبداد را تعریف کنید“.

به‌ پێیان هاتبووم، هه‌ر به‌ پێیان ده‌ڕۆم

4 Jun 2009

ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش شیعرێکم خوێنده‌وه‌، له‌ شاعیرێکی نه‌ناسراوی ئه‌فغان. له‌وه‌ ده‌چێ ماوه‌یه‌ک به‌ ئاواره‌یی له‌ ئێران ژیابێ. ئه‌م شیعره‌ی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی وتووه.‌ شیعره‌که‌، زمانێکی ساکاری هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌رم و له‌دڵ نزیک ده‌دوێ. به‌شێکیم کرده‌ کوردی.

ئه‌م ئێواره‌ له‌گه‌ڵ ته‌می ڕێیان ده‌ڕۆم.
به‌ پێیان هاتبووم، هه‌ر به‌ پێیان ده‌ڕۆم

لێره‌ بیخوێنه‌وه‌

گوڵاڵه‌ سووره‌کانی کوردستان

3 Jun 2009

دیمه‌نی گوڵاڵه‌ سووره‌کانی کوردستان به‌ کامێرای غه‌زاله‌ی مه‌فاخیری

ده‌وه‌ن (چیرۆک)

1 Jun 2009

دوو هه‌فته‌ له‌وه‌ پێش، به‌شی یه‌که‌می ئه‌م چیرۆکه‌م بڵاو کرده‌وه‌. بڕیار بوو به‌شی دووهه‌می به‌ جیا بڵاو بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بیرم کرده‌وه‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌که‌ به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌، باشتره‌ تا خوێنه‌ر هه‌موو ده‌قه‌که‌ی له‌به‌رده‌ست بێ. چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش، نووسینی چیرۆکێکی درێژم ده‌سپێکرد. زیاتریش به‌ ته‌مای ئه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک وته‌ و دیمه‌ن که‌ شیعر مه‌ودای بۆ ده‌ربڕینیان نییه‌، بێنمه‌ سه‌ر کاغه‌ز.

‌‌هه‌ورامان، وڵاتی ئوستووره‌ و ئه‌فسانه

30 May 2009

کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی هه‌ورامان له‌ ڕوانگه‌ی گه‌شتیارێکه‌وه‌
< 1 2 3 ... 9 10 11 12 >



ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia