شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


ڕوونکردنه‌وه‌

14 May 2009

له‌ دوێنێوه‌ له‌ هێندێک له‌ ماڵپه‌ڕه‌کاندا گفتوگۆیه‌کی من دێت‌و ده‌چێ. سه‌ردێڕه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌: ناسری حیسامی ده‌ڵێ ئێمه‌ کۆمه‌ڵه‌مان لاواز کرد.
ئه‌و قسه‌یه‌ که‌ له‌ زمان منه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، قسه‌ی من نییه‌. گفتوگۆکه‌م هیچ ڕسته‌ و ده‌ربڕینێکی دیکه‌شی تێدا نییه‌ که‌ مانایه‌کی له‌م چه‌شنه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بدا، یان بکرێ وای لێک بده‌یه‌وه‌. من له‌ گفتوگۆکه‌دا وتم ”ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ کۆمه‌ڵه‌ی لاواز کرد“. دوایه‌ش گوتوومه‌ ”جیابوونه‌وه‌که‌ به‌ خواستی ئێمه‌ نه‌بوو“. دوایه‌ش گوتوومه‌ ”له‌ هه‌وڵدانی خۆم بۆ گۆڕانکاری په‌شیمان نیم“.
دیاره‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌ نووسه‌ی گفتوگۆکه‌ی له‌ گه‌ڵ کردووم بۆی هه‌یه‌ قسه‌کانی من لێکداته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێی هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک مانای ئه‌و سێ ڕسته‌یه‌ به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ نابێته‌ ”ئێمه‌ کۆمه‌ڵه‌مان لاواز کرد“. هه‌ر ماڵپه‌ڕێک ئه‌و گفتوگۆیه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌، خێری ده‌گاتێ ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی ئه‌و سه‌ردێڕه‌، قسه‌کانی خۆم بڵاو بکاته‌وه‌.
نامه‌م بۆ دوو ماڵپه‌ڕی ”هاوڵاتی“ و ”ڕه‌وانیووز“ نووسی و ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م بۆ ناردن. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی، گفتوگۆکه‌ هه‌تا ئێستا به‌و سه‌ردێڕه‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م به‌ پێویست زانی.
بگه‌ڕێوه‌|1885 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|0 بۆچوون| بینێره‌| چاپ

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia