ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
سه‌کۆ
ک.د.ئازاد: باوەڕ
ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان
بەندی عەلی: خەمبار مەبە
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
نەورۆز
له بابه‌ت کۆمه‌ڵه و چاکسازی
فرمێسک و پێکه‌نین (2)
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
شێعر
ئه‌ستێره
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی لووتكهكاندا
جۆلانه
سه‌مای سه‌رخۆشان
سهراب
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
ژیاننامە
بلوێر
سروودی نێشتیمان
ده‌نگ و دیمه‌ن: ئاوێنه‌ی ئاو
ده‌ربه‌ندی ته‌م و مژ: ده‌نگی نه‌رمه نای
گفتوگۆ
گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
گفتوگۆ له گه‌ڵ پێشڕه‌و
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خالیدی محه‌ممه‌دزاده
گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وێنه‌ی ئه‌مجاره
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
30 Apr 2009
ناسرحیسامی :" ئه‌و به‌شانه‌ی به ناوی کۆمه‌ڵه کار ده‌که‌ن، جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌ری له ستراتێژییاندا نیه"
3 / 5 / 2009
قهلاَدزێ ـ محه‌مه‌دچاوشین
ناسر حیسامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌بۆ ڕای گشتی بلاَوی كردۆته‌وه ,وێڕای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و پارته,هاوكات ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌دوای جیابوونه‌وه‌یان له‌كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان له"پارتی نوێ‌دا گۆڕانێكی هیوابه‌خش پێك نه‌هات و ده‌رفه‌تی چاكسازیش له‌و حزبه‌دا له‌كیس چووه".له‌و وتووێژه‌دا ناسر حیسامی قسه له‌سه‌ر گرفت و كێشه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و چه‌ند پرسێكی تر ده‌كات.
لەو ماوانەی ڕابردوودا لەچوارچێوەی ڕاگەیاندراوێکدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆتان لە پارتی"کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" ڕاگەیاند، دەکرێ لێرەدا وردەکاریی زیاتری فاکتەرەکانی دەست لەکار کێشانەوەکەی بەڕێزتان بزانین؟
ناسرحیسامی: ئێمه نزیکه‌ی دووساڵ له‌وه‌پێش به ته‌مای چاکسازی له حیزبه‌که‌ی پێشوومان (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) جیابووینه‌وه. پێموایه دوای جیابوونه‌وه‌که، ئه‌و گرفتانه‌ی به ته‌مای چاره‌سه‌رکردنیان جیاببووینهوه، له گه‌ڵمان مانه‌وه. به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵم دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتووانه بگا. به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌که نه‌هاته‌دی. پێموابوو مانه‌وه‌م له‌و حیزبه‌دا قازانجی نییه و دوو زیانی هه‌یه:
یه‌که‌م: ئێمه کۆمه‌ڵیک به‌ڵێنمان دابوو بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له بینای حیزبه‌که‌دا، له چۆنییه‌تیی هه‌ڵسووڕانی حیزبه‌که‌دا و له ته‌رخانکردنی هێزی خۆماندا بۆ ئه‌و کارانه که هه‌موومان به گرنگمان ده‌زانین. ئه‌و به‌ڵێنانه له نێو دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌دا چاوه‌ڕوانییه‌کیان پێکهێنابوو. ئه‌و بهرپرسایهتییهم له سه‌ر شانی خۆم هه‌ست پێده‌کرد که وه‌ک که‌سێکی به‌شدار له‌و پرۆژه‌یه‌دا ڕوانگه و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆم له‌م بابه‌ته‌وه به‌یان بکه‌م و بڵێم نه‌مانتوانی وه‌ڵامی ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه بده‌ینه‌وه. له ناو حیزبه‌که‌دا، ڕوانگه‌کانی خۆم باس کرد و چاره‌ساز نه‌بوو. درێژه‌پێدانی کێشه‌که له ناو حیزبه‌که‌دا، ماوه‌ی دووساڵ تاقیم کرده‌وه و ئه‌نجامی نه‌بوو. خه‌ڵک وه‌زعه‌که‌ش ده‌بینێ. پێموابوو بێده‌نگه‌کردنی له‌وه زیاتر نه‌فسی ئیده‌ی ڕیفۆرم و چاکسازی له‌به‌رچاوی خه‌ڵک سووک ده‌کا. ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری چاکسازیشن، ئه‌وه‌تا ئه‌وه کرده‌وه‌یانه، ئه‌وه حیزبه‌که‌یانه. ئه‌وه‌م به زیانبار ده‌زانی.
دووهه‌م: مانه‌وه‌م له‌و حیزبه‌دا ده‌رفه‌تی کاری به سوودتری له ده‌ست ده‌دام که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حیزبه ده‌کرێ بیکه‌ی. ته‌مه‌نی مرۆڤ چه‌نده ده‌رفه‌تی کاری به سوودت پێده‌دا؟ مانه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له کیس ده‌دا.
بەڕێزتان لەو ڕاگەیاندراوەدا ئاماژەت بەوە داوە کە "دەرفەتی چاکسازی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەکیس چووە" و لە "حزبی تازەدا گۆڕانێکی هیوابەخش پێک نەهات"، ئەو هیواو ئاواتانە چی بوون کە لە پێناویان‌دا لە هاوڕێیانی پێشوتان جیابوونەوەو کۆمەڵەیەکی نوێتان دامەزراند؟
ناسرحسیامی : له به‌یاننامه‌ی ره‌وتی ڕیفۆرمدا، ئه‌و شتانه‌ی له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئامانجی چاکسازییه‌که بوون له دوو پاراگرافدا به‌یان کراون. له به‌یاننامه‌که‌دا، که ڕێک دووساڵ له‌وه پێش بڵاومان کرده‌وه، نووسراوه:
”ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی کۆمه‌ڵه که به ئومێدێکی گه‌وره‌وه له ڕه‌وتی ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدارییان کرد، له هه‌ڵسووڕانی خۆیاندا له گه‌ڵ ئه‌و پرسیارانه به‌ره‌وڕوو ده‌بن که: بۆچی له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌دا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، نوێبونه‌وه و گه‌شه‌کردنی پێویست نه‌هاته‌دی؟ بۆچی ڕاگه‌یاندنی ئێمه له ڕاده‌ی پێویستدا نه‌چووه‌ته پێش و یه‌که‌مین گوشاره ماڵییه‌کان ڕووده‌که‌نه ئه‌و به‌شه؟ بۆچی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێمه ناڕێکوپێک و ناڕێکخراو و ناسه‌قامگیره؟ بۆچی ڕاده‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ نوخبه و ڕووناکبیرو چالاکانی سیاسی له ئاستی واقیعی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانی خۆشمان‌دا نییه و، سه‌ره‌ڕای کارامه‌بوونی خه‌باتکارانی کۆمه‌ڵه له ناوه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندانه نه‌بوونه‌ته ڕێکخستن و دامه‌زراوه‌ی موتمه‌ئین و سه‌قامگیر؟ بۆچی به‌و هه‌موو سۆز و پشتیوانییه‌وه که کۆمه‌ڵه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا لێی به‌هره‌مه‌نده، دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان له مه‌یدانی ڕێکخستن و ته‌نانه‌ت نفووزی سیاسیی ئێمه‌دا نین و زۆر مه‌یدان له‌و بواره‌دا هه‌ن که هێشتا پڕ نه‌کراونه‌ته‌وه؟ بۆچی به‌و هه‌موو ده‌سکه‌وتانه که کۆمه‌ڵه له بزووتنه‌وه‌ی ژناندا هه‌یه‌تی، ئێمه له کاری ئێستامان له‌و ده‌وره‌یه‌دا ناتوانین ڕازی بین؟ به بڕوای ئێمه، پێبهپێی گۆڕانکاری و گه‌شه‌ی سیاسی و، گونجاندنی زمان و گوتاری کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و گۆڕانکاڕییهکانی ناو کۆمه‌ڵگا، ده‌بوو ئه‌و نۆێبونهوهو خۆگونجاندنه له بواری ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌شدا، له بینای حیزبی و شێوازی ڕێکخستنی ئێمه‌دا، خۆی نیشاندابایه“.
هه‌روه‌ها له باره‌ی بینای ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ش، له پاراگرافێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا جیاوازییه‌کانی ڕه‌وتی ئێمه که قه‌رار بوو حیزبی تازه‌یان له‌سه‌ر بنیاد بنێین، ئاوا باسیان کراوه:
ئێمه ... له‌باری ڕوانینمان بۆ حیزبی داهاتوو، ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی داهاتوومان، ڕاده‌ی دێمۆکراسی ناوخۆیی، دێمۆکراسی و ساختاری حیزبی و پێوه‌ندییه ناوخۆییه‌کانی رێکخراوه‌یی و، به گشتی له باری ڕوانینمان بۆ ئولگووی حیزبایه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای کۆمه‌ڵه و کوردستاندا، جیاوازیمان هه‌یه.“
له به‌یاننامه‌که‌دا وتراوه:
”ئێمه به‌ئه‌نجامگه‌یاندن و به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌رک و پێویستییانه، به سه‌رچاوه‌ی پێویستیی چاکسازی و ڕێفۆرم له کۆمه‌ڵه‌دا ده‌زانین. ئێمه پێمانوایه ته‌کانێکی جیددی بۆ چاکسازی و رێفۆرم له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه‌ی حیزبه‌که‌مان، پێویستییه‌که له پله‌ی یه‌که‌مدا و، به بێ ئه‌وه ناتوانین ببینه حیزبی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رکه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی کوردستان.“
من حیزبه‌که‌ی خۆمان به‌و پێوانانه به‌راورد ده‌که‌م و، به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌م که ئه‌وانه‌مان به‌دی نه‌هێنا و ته‌نانه‌ت نه‌که‌وتینه سه‌ر هێڵی به‌دیهێنانیان. یانی وه‌ک به‌یاننامه‌که ده‌ڵێ نه‌بووینه حیزبی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رکه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی کوردستان.
هەر لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەتدا دەڵێی"دەرفەتی چاکسازی لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەکیس چووە"، ئایا لەوماوانەدا هیچ هەوڵ و هەنگاوێکتان ناوە بەئاراستەی ڕیفۆرم وچاکسازی لەناو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڵام ڕێگریتان هاتبێتە بەردەم؟
ناسرحیسامی: وه‌ک پێشتریش وتوومه، ویستی چاکسازی له نیو ئێمه‌دا زۆر به‌رین بوو، هه‌وڵیشمان زۆر بۆ دا، به‌ڵام له هه‌موو هه‌نگاوێکدا فه‌رهه‌نگی کۆنی حیزبایه‌تی به‌رانبه‌رمان وه‌ستایه‌وه. هێزی ئێمه به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌کرد فه‌رهه‌نگێکی تازه‌ی حیزبایه‌تی داڕێژین. هێزی ئینسانیمان بۆ ئه‌وه به‌شی نه‌ده‌کرد. ڕیفۆرم، ماتریالێکی ئینسانیی له‌وه زیاتری ده‌وێ که ئێمه بوومان.
پێتان وایە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چ ڕوویەکەوە پێویستی بە چاکسازی هەیە کە دەبوو لەو ماوانەدا ئەنجام بدرابان؟
ناسرحیسامی: له هه‌موو ئه‌و بوارانه دا که له حیزبه‌که‌ی پێشوومان (کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)دا پێویستیمان به چاکسازی هه‌بوو، له حیزبه تازه‌که‌شدا، واته له (کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان)یشدا پێویستیمان پێی هه‌یه. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی دووساڵ له‌وه پێش، به‌رانبه‌ر به وه‌زعی حیزبه‌که‌ی پێشوومان نووسیمان، ده‌ڵێی به‌رانبه‌ر به وه‌زعی حیزبه تازه‌که‌ش نووسراوه.
بەهۆی ئەو هەموو "ئینشعاب" و لەت بوونانەی کە لەناو پارتە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ڕوو دەدەن خەڵکی ڕۆژهەڵات تاڕادەیەکی زۆر توڕەو نیگەرانن،بەڕای ئێوە چۆن دەتوانرێ ئەو نیگەرانیە لەلای خەڵکی بڕەوێندرێتەوە؟
ناسرحیسامی: ئینشیعاب و له‌تبوون، ئه‌گه‌ر گرفتێک چاره‌سه‌ر بکا، ئه‌گه‌ر حیزبی تازه‌تر، مۆدێرنتر و کاراتری لی بکه‌وێته‌وه، خراپ نییه. یان ئه‌گه‌ر دوو حیزبی لێ بکه‌وێته‌وه که له ڕوانگه و ڕێبازیاندا جیاوازن، دیسانیش ئه‌و دابڕانه پێویسته و به ناچار ده‌بێ ببێ. خه‌ڵکیش پێیان ناخۆش نییه. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێیان ناخۆشه، ئه‌وه‌یه که جیابوونهکهش ڕووبدا، هێزه‌کانیش په رش وبڵاو بن و هه‌ر کام له به‌شه‌کانی حیزبه‌کان، هه‌موو گرفت و کهمووکووڕییهکانیش له گه‌ڵ خۆیان به‌رن. ئه‌گه‌ر حیزبی تازه نه به ڕێباز و ڕوانگه‌ی سیاسی جیاواز بێ له‌وه‌ی پێشوو، نه به شێوازی حیزبایه‌تی جیاواز بێ، نه هیچ کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی جیاواز بێنێته ئاراوه، دیاره خه‌ڵک جیابوونه‌وه‌کان به ناپێویست ده‌زانن و پێیان ناخۆش ده‌بێ. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و بازبازێنهتان له چییه؟ ئه‌و نیگه‌رانییه به‌وه کۆتایی پێدێ حیزبێکی پێشکه‌وتووی نوێباوی کارامه له‌و ئینشعابانه بێته ده‌ر.
ئێستا لەمەیدانی خەبات و تێکۆشان‌دا چەندین حزب بەناوی "کۆمەڵە" بەدی دەکرێن،هەمووشیان خۆیان بەخاوەنی مێژوو و سەروەریەکانی "کۆمەڵەی دایک "دەزانێت،پێتان وایە جیاوازی ئەو کۆمەڵانە لەچیدایە،ئایا جیاوازیەکی بنچینەیی لە ڕوانگەو تێڕوانین و ستراتیژیان دا بەدی دەکرێت؟
ناسرحیسامی: ئه‌و به‌شانه که به ناوی کۆمه‌ڵه کار ده‌که‌ن، من جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌ری له ڕوانین و ستراتێژییاندا نابینم. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران که به ناوی کۆمه‌ڵه‌شه‌وه خۆی ده‌ناسێنێ، جیاوازه. ئه‌وان ده‌ڵێن حیزبێکی ئێرانین و بۆ خۆیان داناوه له گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کانی ئێران هاوکار و هاوپه‌یمان و هاوحیزب بن. ئه‌وان جیاوازن. به‌ڵام به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه که هه‌موویان خۆیان به سۆسیالیست ده‌زانن و کوردستانیش به ناوه‌ندی خه‌باتی خۆیان ده‌زانن و تێکۆشه‌ری ڕزگاریی نهتهوهییشن، جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌رییان نییه.
سه‌رچاوه:
http://www.beyan.info
بگه‌ڕێوه
|
734 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
1 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
namo krmashan | 4 May 2009 - 07:08
كاك ناسر حةزدةكةم دةقى جاوبيكةوتنةكة بلاو بكةيتةوة لةسةر سايتةكةى خؤت ,سةركةوتوو بيت
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail:
ده‌ستپێک
|
پێوه‌ندی
|
copyright © 2009 sharistan.org
|
Design by
Chia