شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


نامه‌ی فه‌تحعه‌لیشای قاجار بۆ سه‌فیری مه‌مالیکی مه‌حرووسه‌

26 Apr 2009

فه‌تحعه‌لیشای قاجار، به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ قسه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ده‌کرد. نامه‌یه‌کی نووسیوه‌ بۆ ”سه‌فیری مه‌مالیکی مه‌حرووسه‌“ له‌ ئه‌سته‌مبووڵ و هه‌ندێک پرسیاری لێکردووه‌. نامه‌که‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی سه‌لته‌نه‌تی هه‌ڵگیراوه‌. به‌شێکی نامه‌که‌م کرده‌ کوردی. ده‌قی ته‌واوی نامه‌که‌ به‌ فارسیش، لێره‌دا ‌ده‌خرێته‌ به‌رچاو.
وێنه‌که‌: فه‌تحعه‌لیشای قاجاره‌ له‌ ساڵی 1798دا

بۆ سه‌فیری مه‌مالیکی مه‌حرووسه‌ له‌ ئه‌سته‌مبووڵ
سه‌فاره‌ت مه‌ئاب!
یه‌که‌م) له‌ زیممه‌ی تۆیه‌ به‌ دروستی ته‌حقیق بکه‌ی که‌ به‌رینایی مڵکی فه‌ره‌نگستان چه‌نده‌یه‌ و ئایا که‌سێک به‌ ناوی پادشای فه‌ره‌نگ هه‌یه‌ یان نا؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ پایته‌خته‌که‌ی له‌ کوێیه‌؟

دووهه‌م، فه‌ره‌نگستان به‌ هه‌موویه‌وه‌ چه‌ند هۆز و عه‌شیره‌ته‌؟ ئایا شارنشینن یا ڕه‌شماڵنشین؟ گه‌وره‌ و سه‌ره‌ک هۆزه‌کانیان کێن؟

سێهه‌م) له‌ بابه‌ت فه‌ڕانسه‌، ته‌حقیقێکی باشم بۆ بکه‌ بزانه‌ فه‌ڕانسه‌ش هۆزێکی فه‌ڕه‌نگه‌، یان عه‌شیره‌تێکی دیکه‌یه‌ و مڵکی خۆیان هه‌یه‌؟ ئه‌و کافره‌ی ناوی بوناپارته و خۆی به‌ شای فه‌رانسه‌ ده‌زانێ‌، کێیه‌ و چ کاره‌یه‌؟

چواره‌م) له‌ بابه‌ت ئینگلستان ته‌حقیقێکی عه‌لاحیدده‌م بۆ بکه‌ و بزانه‌ ئه‌وانه‌ که‌ له‌ سایه‌ی ماهووت و قه‌ڵه‌متراش ئه‌م هه‌موو ناوبانگه‌یان هه‌یه‌، له‌ چ هۆز و قه‌وم و قوماشێکن؟ ئایا ڕاسته‌ ده‌ڵێن له‌ جه‌زیره‌یه‌ک ده‌ژین و گه‌رمێن و کوێستانیان نییه‌ و قووتی غاڵبیان ماسییه‌؟ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌ چۆن هه‌ر له‌ جه‌زیره‌یه‌کدا دانیشتوون و هیندوستانیان گرتووه‌؟
جا له‌ دوای ئه‌وه‌ش، بۆ حه‌لکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ که‌ ئه‌م هه‌مووه‌ له‌ ئێران فیکری ئێمه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ مه‌شغووڵ کردووه‌، حه‌ولێکی باش بده‌ و جوابم بۆ وه‌رگره‌وه‌ و باش تێ بگه‌ بزانه‌ ئینگلستان و له‌نده‌ن چ نیسبه‌تێکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌؟ ئایا له‌نده‌ن به‌شێکه‌ له‌ ئینگلستان یان ئینگلستان به‌شێکه‌ له‌ له‌نده‌ن؟
حه‌وته‌م) تاریخی فه‌ره‌نگستانم بۆ بنووسه‌ و بزانه‌ ڕێگه‌ی باش چییه‌ بۆ هیدایه‌تی فه‌ڕه‌نگستانی گومڕا و هێنانیان بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ئیسلام و بۆ ئه‌وه‌ی گوشته‌تۆپیو و گۆشتی به‌راز نه‌خۆن؟

نامه‌ی فتحعلی شاه به سفیر ممالك محروسه در اسلامبول
(اصل نامه در موزه ی سلطنتی است)

سفارت مآبا
اول- بر ذمت تو لازم است كه به درستی تحقیق كنی كه وسعت ملك فرنگستان چقدر است و آیا كسی به نام پادشاه فرنگ وجود دارد یا نه ، در صورت وجود داشتن پایتختش كجاست؟
دوم- فرنگستان عبارت از چند ایل است؟ آیا شهر نشینند یا چادرنشین و آیا خوانین و سركردگان ایشان كیانند؟
سوم- در باب فرانسه غوررسی خوبی بكن و ببین فرانسه هم یكی از ایلات فرنگ است و یا گروهی دیگر است و ملكی دیگر دارد؟ بناپارت نام كافری كه خود را پادشاه فرانسه می داند كیست و چه كاره است؟!
چهارم- در باب انگلستان تحقیق جداگانه و علیحده كن و ببین ایشان كه در سایه ی ماهوت و پهلوی قلم تراش این همه شهرت پیدا كرده اند از چه قماش به شمار می روند و از چه قبیل قومند و آیا این كه می گویند در جزیره ای ساكنند، ییلاق و قشلاق ندارند و قوت غالبشان ماهی است راست است یا نه! اگر راست باشد چطور می شود در یك جزیره بنشینند و هندوستان را فتح كنند؟! پس از آن در حل این مساله ی دیگر كه در ایران این همه به ذهن ما افتاده صرف مساعی و اقدام بنما و نیك بفهم كه در میان انگلستان و لندن چه نسبت است ! آیا لندن جزوی از انگلستان است یا انگلستان جزوی از لندن است؟!
پنجم- به علم الیقین تحقیق كن كه كمپانی هند شرقی كه این همه مورد بحث و گفت و گو است با انگلستان چه رابطه ای دارد! آیا بنا به شهر اقوال عبارت است از یك پیرزن و بابا علی قول بعضهم مركب از چند پیرزن ! و آیا راست است كه مانند مرغوغیت باشد! یعنی خداوند تاتاران زنده و جاوید است و او را مرگ نیست و یا این كه فناناپذیر است ! به یقین دریاب این دولت لایفهم اننگلیزان با دقت تمام وارسی كن و بفهم كه چگونه حكم رانی است و صورت حكم رانی او چگونه است؟!
ششم- از روی قطع و یقین غوررسی در حالت ینگی دنیا كن. در این باب سر مویی فرو نگذار!
هفتم- و بلكه آخر تاریخ فرنگستان را بنویس و در مقام تفحص و تجسس بر این كه اسلم شقوق و احسن طرق برای هدایت فرنگستان گمراه به شاه راه اسلام و بازداشتن ایشان از اكل میته و لحم خنزیر كدام است؟!
بگه‌ڕێوه‌|3425 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|6 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
معروف كعبی | 15 Dec 2009 - 12:10
سڵاو کاک ناسر
به‌ڵگه‌یه‌کی گرینگه بۆ ناسینی قاجاره‌کان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به هاتنی 1800 و سه‌ده‌ی نۆزده‌یه که نفووزی ئوروپا له عوسمانی و ئێراندا په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئه‌و ڕووداوه ئاڵوگۆڕی گرینگی به‌دواوه بوو. یه‌که‌م له عوسمانی و له ساڵه‌کانی 1830 و له لکاتی سوڵتان محمودی دووه‌م چاکسازیه‌ک به‌ڕێوه چوو له ژێر ناوی 'ته‌نزیمات' که خۆ ڕێکخستن له گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا بوو و ئیمتیازێک به غه‌یری موسوڵمانه‌کان تاکوو یارمه‌تی و پشتیبانی ئوروپا (لانیکه‌م له دژی روسیا) به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ر له‌م ساڵانه‌دا په‌یمانێکی ئابووری له نێوان عوسمانی و ئینگلیس به‌سترا که ڕێگای نفوزی ئابوری و سیاسی ئینگلیز و ئوروپای له نێوخۆیدا خۆش کرد. قاجاره‌کانی ئێرانیش دوای شکست له ڕوسیا و دانی ئیمتیازی ئابوری و خاکی به‌و وڵاته، ئینگلیزیش به تووشیه‌وه بوو و ئه‌وه بوه هۆی دانی ئیمتیازاتێکی گه‌وره‌ی ئابووری به ئینگلیز و به‌و جۆره ئێران بوه وڵاتێکی به‌شکراو له نێوان ڕوسیا و ئینگلیز. ئه‌مه
دوورودرێژه به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که بڵێم به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی نفووزی ڕۆژئاوا له وڵاتانی ئێران و عوسمانیه که ئاگاداری گشتی په‌ره‌ده‌ستێنێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاریگه‌ری سیاسی و ڕۆشنبیریش له ڕووداوه‌کاندا ورده ورده ده‌بینین تا ده‌گاته شۆڕشی مه‌شروته. باسێکی
گرینگه جارێکی دیکه ده‌س خۆش

ڕه‌شه | 29 Apr 2009 - 17:59
کاکه، ده‌ستت خۆش بێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه!

1-به‌شی 5 و 6 بۆ وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته�
��وه؟ به تایبه‌ت به‌شی 5 ئاماژه به یه‌کێ له گرنگترین ده‌ورگێرانی 500 ساڵی پێش ده‌کا. کۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌لات و نه‌مری ئه‌و کۆمپانییایه‌ی لایه‌کی دونیای ده‌چه‌وسانده‌وه..‌ هه‌روه‌ها باسی دونیای تازه له به‌شی 6 دا.

2- بابی بۆناپارتی باس نه‌کردوه، خۆی کوتووه! "که خۆێ پێ شای فه‌رانسه‌یه" که‌وتووه.

3- بیانهێنێته‌ سه‌ر ئیسلام،نه‌ک بیانگێرێته‌وه!

4- قووتیان هه‌ر ماسی نییه و "زۆربه‌ی خواردنیان ماسییه"

warzer | 28 Apr 2009 - 18:17
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌رمان بناسین، پێویسته‌ مێژوویان بناسین بۆیه‌ کارێکی باش ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه‌ فه‌رامۆش نه‌کرێت...

عه‌تا مه‌لا که‌ریم | 27 Apr 2009 - 15:35
به‌ڕێز کاک ناسر سڵاو
من هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌کانی به‌ڕێزتانم.
دڵ له‌ دڵ مه‌ده‌ ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌.


adar | 27 Apr 2009 - 13:31
به ‌ڕاستی خۆشه‌. ده‌ستخۆش کاکه‌، وه‌ڵاهی زۆر پێکه‌نیم.

qader | 26 Apr 2009 - 17:55
ولله‌ هی زور خوشه‌ و دیاره پاشاش که‌م که‌ر نه‌بووه.‌

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia