شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


له‌ بابه‌ت کۆمه‌ڵه‌ و چاکسازی

19 Apr 2009

به‌مجۆره‌ کشانه‌وه‌ی خۆم له‌ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم. ئه‌و بڕیاره‌م چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌ هاوڕێیانم له‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ بڕوای من ده‌رفه‌تی چاکسازی له‌وحیزبه‌دا، له‌کیس چووه‌. نزیکه‌ی سێ ساڵ له‌وه‌پێش باسی چاکسازی هاته‌گۆڕ. دووساڵ له‌وه‌پێش له‌و پێناوه‌دا که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان ڕاگه‌یاند و، زیاتر له‌ ساڵێکه‌ حیزبێکی تازه‌مان پێکهێناوه‌. به‌ درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌، ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنیان چاکسازیمان به‌ پێویست ده‌زانی و سه‌ره‌نجام بۆ چاره‌کردنیان جیابووینه‌وه‌، له‌ گه‌ڵمان هاتوون. له‌ حیزبی تازه‌دا گۆڕانێکی هیوابه‌خش پێک‌نه‌هات.

دووساڵ له‌وه‌پێش، له‌ ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ بۆ هێندێک شێوه‌ی ته‌عامولی ڕه‌وته‌که‌ی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌ چۆنییه‌تی چاکسازی، له‌ گفتوگۆیه‌کدا وتم ئه‌م ڕه‌وته‌‌ ده‌بێ چاکسازی بکاته‌ کرده‌وه‌ی خۆی، نه‌ک هه‌ر ئامانجی خۆی. هه‌روه‌ها وتم پێویسته‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ ”له‌ شێوازی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا ئه‌و ئۆلگووه ‌به‌رچاو بخا. پێم وایه‌ زۆر گرنگه‌ نیشان بد‌ه‌ین، به‌ کرده‌وه‌ نیشان بده‌ین ئێمه‌ شێوازێکی جیاوازی هه‌ڵسووڕانی حیزبیمان هه‌یه‌، شێوازێکی جیاوازمان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان هه‌یه‌...‌. ڕه‌فتارمان، زیاتر له‌ قسه‌کانمان، ده‌بێ سه‌رجه‌می حیزبه‌که‌ به‌ گیانی چاکسازی په‌روه‌رده‌ بکا. به‌ درێژه‌پێدانی ئه‌و شێوازه‌ی خۆمان ڕه‌خنه‌مان لێی هه‌یه‌، ناتوانین ئیددیعای چاکسازی بکه‌ین.“ (گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست. 30/4/2007)

ئێستا پێموایه‌ ئێمه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌مانتوانی ئولگوویه‌کی جیاواز، کارساز بۆ نوێبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ و هیوابه‌خش بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رچاو بخه‌ین. چاکسازی زیاتر له‌وه‌ی بکرێته‌ شێوازی کار و به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه‌که‌، بوو به‌ شیعارێک بۆ داهاتوویه‌کی نادیار. ئه‌زموونی دووساڵی ڕابوردووی ڕه‌وته‌که‌‌، جێگه‌یه‌ک بۆ هیواداری به‌ داهاتووی چاکسازی له‌و حیزبه‌دا ناهێڵیته‌وه‌.
له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی من یه‌کێک له‌ به‌شدارانی هێنانه‌گۆڕی باسی چاکسازی له‌ کۆمه‌ڵه‌ و پێکهێنانی حیزبه‌ تازه‌که‌ بووم، به‌ پێویستم زانی بیروڕای گشتی له‌م هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاره‌ی خۆم ئاگادار بکه‌م.

له‌ هه‌مانکاتدا ڕاده‌گه‌یه‌نم، چاره‌نووسی کۆمه‌له‌، نوێبوونه‌وه‌ی، یه‌کگرتنه‌وه‌ی و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی، وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ لای من گرنگ و بایه‌خداره‌. له‌ داهاتووشدا من له‌ هه‌ر هه‌وڵێکدا له‌ پێناو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گه‌ش و هیوابه‌خشدا، به‌شداری ده‌که‌م و له‌ هه‌ر هه‌نگاوێکی هاوڕێیانم له‌م پێناوه‌دا پشتیوانی ده‌که‌م.
بگه‌ڕێوه‌|9633 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|31 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئه سعه د | 10 Oct 2013 - 20:09
سڵاو! به ر له هه موو شتێک تعریفی من بۆ سیاسه ت ،معناکه ی سیاسه ت یانێ ده سه ڵاتی خه ڵک و به ربه ره کانێ بۆ کارو خه باتی خه ڵکی بۆ مسوگرکردنی مافه کانیان. هه ر له م ڕاستادا زۆر تاکتیکی باش هه یه و زۆر بریارو بینش و ئیده و ڕاوێژو و فیکری باش هه یه بۆ جێ به جێکردنیان له ناو خه لکدا ، پرۆژه کان پێشنیاره باشه کان ڕخنه کان و لێکۆڵینه وه کان و و هتد. که ئینسان و ڕێکخراو حیزب چالاک ده کات بۆ خزمه تگوزاری له ناو ده سه ڵات و بنکه حکومیه کان . هه ر بۆیه ش سیاسه ت لازمه و ڕێکخراو حیزب لازمه و ده بێ مافییان هه بێ بۆ چالاکی له بواری سیاسه تی کۆمه ڵایه تی ئابوری و په روه رده و و مه کتبه کان و زانکوه کانیش ده بێ فێری سیاسه تبکرێن بۆ ئه وه ی له ناو ده سه ڵاتدا پسپورانه ئه رکه کانیان جێ به جێبکه ن و به رپرسانه داکۆکی بکه ن له مافه کانی خه ڵک و تاکه کان . هه ر بۆیه ش سیاسه ت یانی جیبه جێ کردنی ده سه ڵاتی خه ڵک به هه موو تاکتیکێکه وه

هوزان | 25 Jun 2010 - 06:07
سلا و ريز
کاک ناصري بەريز من لە چەن دير دەتوانم ئەمە بليم کە سياسەت هونەرە وەک ئەدەبيات پەيکەرتاشي شيوەکاري يان هەر هونەريکي تر بەلام کاتيک فەلسەفە وجوودييەکەي ئەم هونەرە چووە ژير پرسيارەوە لەوييە دەبي ئينسان دلگران بيت و پرسيار روبەرووي خوي بکاتەوە لە شکست هينان لە بەکارهيناني ئەو هونەرە من لەو بابەتەوە دەتوانم ئەوە بلييم کە تاکي ئيمە زور روکەش بينانە هەموو بابەتەکاني کومەلگەي کوردي زانستە مروفايەتييەکان دەبيني بو ناسيني ئەم تاکە و پيگەو جيگەي لەناو ميژو و شارستانيەتەکاني کەونارا خويندنەوەو ليکدانەوەي زور پيويستە کە بەهوي روانيني ئيدئولوژيک چ لەسياسيەکانمانەوەو چ روشنبيران کە زورتري ديسکورسي زالي هەر کومەلگەيەک ئەم دوو جولانەوەيە دياري دەکەن کە بەداخەوە بە هوي ئەوەي کومەلگەي روژهەلاتي ناوين و کورد بە تايبەتي بەهوي نەبووني ميژوييەکي دياري و ئاشکرا لە خەبات و چالاکي لە بوارەکاني روشنبيري و هەلسەنگاندني بيرەفکري و فەلسەفييەکان، کەم تاقەتي لە بەدواداچوون و ليکدانەوەيەکي باش لە تەواوي ئەو بيرانە هەميشە بە يەکيک لەو بيرانە خوي خلافاندووە ئەويش نەک بەنوي کاري و ليکدانەوەي قوول و زورتر پشت ئەستوور بەعەقل بەلکوو زورتر لە لايەنە هەست ئاميزەکاني کاريان تيا کردوە. من لەوە دلنيام کەهەر لايەن و جولانەوەيە چ ريکخراوەيي چ فکري فەلسەفي بيەوي لەکار و چالاکيەکاني سەرکەوتوو بيت دەبيت لە هەموو بواريک ليکدانەوەي فکري و فەلسەفي و زانستي بو کيشە و گرفتەکاني کومەلگەي کوردي هەبيت و خويندنەوەي قوول بو ئەو بابەتانە بکات ميژوي نەتەوەکان و گەلي خوي تەنيا سنوردار نەکات بەچالاکييەکاني ريکخراوەکەي خوي ، کەباشترين نموونە لەچالاکي گەلي کورد لە چوار پارچەي کوردستان بەريز ئوجەلانە بە تايبەت لەکتيبي لەدەولەتي کاهيني سومەرەوەبو شارستانيەتي ديموکراتيک بە باشترين شيوە دەر دەکەويت سەرکەوتي حەرەکەتي پ ک ک ش بەبونەي بير و ئەنديشەکاني ئەو بەريزەيە
سەرکەوتوو بن

havre | 8 Apr 2010 - 19:24
slaw .
esta ka aw bero rayanam dakhoyndawa gryanm hat kasek ba nawe kordostani dale komala halwashawatawa .
kaka to saed ashad o mhamadi elkhanizadat laber choatawa .
foadt faramosh krdoa
komala dayka . baba . braya . kaso kara . alaya . khoeni damara . nafasa . sosealisma .
komala khrap naboo .
shayad kak naser dli lem beshe balam daylem .
komala khrap naboo balam :kak awla o kak omar o kak braym o kak naser o kak raza o kak minay hesami o flan o flan khrapyan krd .
komala dabe sagh betawa .esta ba lachon o hatni har wshayak hizbeki taza ba nawe komala hatota maydan . badakhawa hichian aw komalayay sali1357 ka taza ashkra boo nin aslan komala nin .
khoshawestm :mn komalam to komalay aw krekaray hiway ba to boo komalaya . nak chand gawra peaw ka estash namzani keshayan lasar chia . la sar korse kaka 700 nafar gawrayan be w gawrayan nabe har wak yaka .
ba rasti bo kak awla w kak braim ayba ka khoeni aw hamoo kora joanayan la ber krdoa .
لافاوی میژو به گروتاله پیسی و پروپوش ئه خاته لاوه

Amir Babamiri | 3 Sep 2009 - 14:36
Aziz kak Naser!
Shorsh her Komala ney! Gerchi Komala, hemo shetekman bo. Gianman bo da, xoenman bo da, azizamenan be nevi vi le destchoon. Komala ameereek bo bo bereveberdeny ev katy shoresh. Le kati xoy, nezoor door, shoresh roolekani xoy le dewry Komeleyeki ter debineteva. Desti tooy shoreshgerish, degel desti hezaran shoreshgeri derevey Komala, rexraveki jemaveri dika benevi Komala yan sheteki ter pek deney. Be hiway ev roja, hawery berez!

Amir Bamamiri

Fayzeh | 14 May 2009 - 11:34
خۆزگه‌ ئه‌م به‌شه‌ت له‌ سایته‌که‌ت لا ئه‌برد. ئه‌و سایته‌ جوانه‌ نابێت شتی وای تێکه‌ڵ بکرێت.
له‌ گه‌ڵ ڕێز فایزه‌

zana | 27 Apr 2009 - 13:19
خۆزگه وه ک خۆر نه‌یدیبایه‌ شه‌وی تار خۆزگه ناسر نه‌ده‌ژیا دوور له یار
کاک ناسر! پاک بمێنه‌وه وه‌ک شیعر، وه‌ک ئاوی زوڵاڵی کانی
دووربه له درۆ و دهۆی ڕۆژگار
داخم فریویان دای به جاری تو به مه چی بوو کاری
وه ره بگه‌ڕێوه‌ باوه ش خویی، دوورکه‌وه له ناڕه وا و به‌دگۆیی

aboo | 22 Apr 2009 - 07:26
ئه‌و كاته‌تان باش. جيا بوونه‌‌وه‌‌ت له‌و جه‌ماعه‌ته‌ نیشانه‌ی تۆزێك جورئه‌ته‌ به‌‌ڵام ته‌يفي ئوردووگانشيني كومه‌‌له‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌‌ره‌‌تاوه‌ جه‌‌نابيشت يه‌‌كێك له‌‌وانه‌ بوويت، مه‌به‌ستم ساڵه‌‌كاني سه‌‌ره‌‌تاي ده‌يه‌‌ی شه‌‌سته‌، هه‌ر له‌‌و كاته‌‌وه‌ ئێوه‌‌ی دابڕاو نه‌‌ك به‌ مانای سووكايه‌‌تیكردن، به‌‌ڵام وه‌‌ك واقيعي به‌ سه‌‌ره‌اتي سياسيتان له‌ خه‌‌ڵك و جه‌‌ما وه‌ ر ئه‌‌م جيابوونه‌‌وانه‌‌تان كردووه‌‌ته‌ ده‌‌سمايه‌‌ی چوونه‌‌وه‌ ناو خه‌‌ڵك و به‌‌ڵام ساڵێك ناخايه‌‌نێت سه‌‌ر له‌ نوێ جيابوونه‌‌وه‌ به‌ تاك و به‌ كۆ .بێ خه‌‌به‌‌ر له‌‌وه‌‌ی كۆمه‌‌ڵه‌‌تان كردووه‌‌ته‌ چه‌‌ن حيزب و لايه‌‌ن به‌ بێ ئه‌‌وی بتوانن نزيكايه‌ تييه‌‌كی دووبا ره‌ و سه‌‌رله‌‌نوێ له‌ ناو جه‌‌ما وه‌‌ر دا په‌‌يدا كه‌‌ن.

كاك ناسری ئازيز! هۆكاری ئه‌ مه‌ چييه‌؟ ئايا ئه‌‌وه‌ ڕاستتر و شياوتر نييه‌ ڕوو له‌ جه‌‌ماور و كۆمه‌‌ڵا نی زه‌ره‌رمه‌ندی كوردستان ڕاشكاوانه‌ بڵێين قه‌‌يراني مه‌‌شرووعيیه‌ تي كۆمه‌ڵه‌ ، سه‌ره‌كيترين هۆكاره‌ بۆ ته‌وزيحي ئه‌م كاره‌ساته‌ يه‌ك له‌ دووای يه‌كانه‌ كه‌ ڕيزی كۆمه‌له‌ی به‌و ئا قاره‌ دا برد و بردتان ؟ تاويك به‌ ناوی به‌به‌ره‌ كانی له‌ گه‌ڵ كۆمۆنيزمي كريكاري، تاوێك له‌ ژێر نا وی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌له‌، به‌ ناوی چاكسازی و .. تاوێك يه‌كگرتنه‌وه‌ وئه‌مجاره‌ش مونته‌قيدی ڕه‌ وتێكيت كه‌ خۆت ده‌يان شتت بۆ نووسي و .....

با ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌و ته‌وزيحانه‌ی جه‌نابت ناتووانن به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌س له‌ كاره‌كه‌ت بكێشيته‌وه‌ لانيكه‌م بو ئێمه‌ كه‌ وه‌ ك غه‌مخۆرانی هه‌‌موو ته‌يفی كۆمه‌ڵه‌ به‌ دوای وته‌كان و نووسراوه‌كاندا ئه‌ڕۆين. به‌ش به‌ حاڵی خۆم ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی جه‌نابت به‌ بوێرانه‌ ئه‌زانم و سه‌ری ڕێز بۆ مانه‌وه‌ و نه‌مانه‌وه‌ی تۆ و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی نێو حيزبه‌ كوردستانيه‌كان داده‌نه‌وێنم , به‌ڵام ئه‌ندامي مه‌كته‌بی سياسي ده‌ بێت ڕوو به‌و ده‌نگانه‌ی وا متمانه‌يان پێ به‌خشيوه‌ و ئه‌و ڕێزه‌يان لێناوه‌ و بردوويانه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ به‌رپرسايه‌تي ده‌بيت شه‌فافتر و بوێرانه‌تر بدويت و كاره‌كان باس و شي كاته‌وه‌ , تا هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ سه‌ر شاشه‌ زاهير ده‌ بوويت به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ي ئه‌م يه‌ك ساڵ و بڕه‌ دا كه‌مترين باس و خواستي جه‌نابتانمان بيستبێت. بۆ له‌م ماوه‌يه‌ دا ده‌نگيكي ئیعترازت لێوه‌ نه‌هات و نه‌بيسترا و بێده‌نگ بوويت، له‌ حاڵێكدا به‌ نموونه‌ هه‌ن ئه‌و که‌سا نه‌ وا قسه‌يا ن بوو له‌ مه‌ڕ كێشه‌كاني نێو ڕه‌وته‌كه‌ به‌ ئيمزاي جه‌نابت وه‌ كوو ئه‌ ندامي ده‌ فته‌ری سياسي ده‌ركران و به‌ سه‌دانيش له‌ به‌ر ليبراڵيزمی زاڵ به‌ سه‌ر كرده‌وه‌تاندا وه‌ كوو ئه‌ نداماني ده‌ فته‌ری سياسی بێده‌ نگی و بێهه‌ڵوێستيتان نوواند و ناچار ئه‌و ڕه‌وته‌يان به‌ جێ هێشت؟ مه‌به‌ست سه‌رزه‌نش و قسه‌ڵۆك نييه‌ به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ئێوه‌وه‌ فێری خه‌بات و ڕاستگۆيي و ئه‌خلا قی شۆڕشگێرانه‌ بووين حه‌قه‌ وه‌ ك ئه‌و جۆره‌ شياوی كه‌سايه‌تی به‌ ئه‌زمووني تۆيه‌ بجووڵێيته‌وه‌ و به‌ سه‌دان دڵ خۆش كه‌ن و بۆ جارێكي ديكه‌ ببنه‌وه‌ جێگه‌ی متمانه‌ و جه‌ما وه‌ری خه‌ڵكی كوردستان . هه‌ر سه‌ربه‌رز, كامه‌ران وله‌ش ساغ بيت بۆ كۆمه‌ڵه.

partoo | 21 Apr 2009 - 21:57
سڵاو کاک ناسر ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت. به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی به‌ڕێز.

salah_moradi | 21 Apr 2009 - 19:26
سڵاو کاک ناسری به‌ڕێز! ده‌ستت خۆش بێ بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ گونجاوه‌ت و هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت.

ڕه‌شه | 21 Apr 2009 - 18:04
کاک ناسری به‌ڕێز

هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو بی و له بڕی پیاوی حیزبێک، پیاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بی.

جا به که‌یفی خۆت "پیاو" مانا بکه‌وه: ئه‌ندام، شاعیر، نووسه‌ر، مرۆڤ...

هه‌و وه‌ها هیوادارم تای سیاسه‌ت و بای حیزبایه‌تی به لات دا نه‌یه‌ن.


ماڵی تازه‌ت پیرۆز و دیوه‌خانت ئاوه‌دان بێ

herdi | 21 Apr 2009 - 17:43
ســلاو بو کاك ناسر
لـه ڕاســتی دا مـه ن لـه دو هــه زارو پــیـنـجــه وه چاوه ری کیـشانـه وی جـنابـت بوم بویه مـه ن پـیم وابو کاك ناسـر یـه کـێـک لـه و کسانـه بو کـه حازر نـه د ه بو بو چاك ســازی لـه ناو کـومــه ڵـه دا بـه هـه ر 5 باڵــه کـیـوه بو نـمونـه سـه ردمانــێـك بـه رپرسـى ڕوژ هـه ڵات تیفی بویــت روژ بـه رۆژ بـه رو لاوازی دچـو و کاتكێـك باسـى چاك سازی کرا ئــیـوه لـه گـه ڵ چـند کــســه کی ترا دتان ویــست کومـه ڵـه وای لی بــیـت ، دوای هـنگاونان بـو دامه رزاندنـى کومــه ڵـه ی زحــمـه تـکێـشان جنابتان ئندامـى ئــیـفـتـخاری ئوان بویت ئا بـه و شــیـوه ڕیـز یان لـى د نایــت بـڵام لـه راستـی دا مـن دم زانـی کـه ئـیـوه لـه ســه تــحـى چاکـسازی دا قرارتان نه گـرتةوه تـنیا دژایــه تـى کردنـى چـند كـه ســیـکـه لـه باڵـى کاك عـبـولا بـه سـ ئه‌وه بـو

rebin | 21 Apr 2009 - 07:17
سلاو
هیوای سه رکه وتنت بو ده خوازه م کاک ناسرهیواداره م ئه وانیتریش وه کوو ئیوه ی به ریز ئاوا سادقانه بتوانه ن بیر که نه وا هه موو کسیک تووشی هه له ده بیت

Aram | 20 Apr 2009 - 20:54
ویڕای سلاو و ڕیزم بۆ کاک ناسری به‌ڕیز
کاکه‌ گیان زۆر به‌داخ و ناره‌حه‌تم له‌ هاتنه‌ ده‌ریت له‌و حیزبه‌ ، زۆر ئاره‌زوو ئومیدم به‌ داهاتووی کۆمه‌له‌ی شوڕشگیڕی کوردستان هه‌یه‌ وه‌ پیم وایه‌ هیشتاش نابی نا ئومید له‌ سه‌رکه‌وتنی ریفۆرم ببین ئه‌وه‌ی که‌ به‌ هه‌موو ئامانجه‌ کانی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ نه‌گه‌شتوون به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ ده‌وامی نابیت وه‌ به‌ ئاخری خه‌ت گه‌یشتوون ، نائومید بوون و کشانه‌وه‌ و دانیشتن له‌ مالی له هه‌موو که‌س چاوه‌ روان کردبایه‌ له‌‌ تووی به‌ ڕیزم جاوه‌روان نه‌ده‌کرد .
ڕیی ریفورم بیگه‌رانه‌وه‌یه هه‌ر ده‌وامی ده‌بیت و به‌ هاتنه‌ ده‌ریت هیچ یارمه‌تیه‌کی زووتر گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ ناکه‌ی .
ئارام ، کۆڵن ‌ ئالمان

Zanyar | 20 Apr 2009 - 18:29
سڵاو کاک ناسر! منیش به‌ نۆبه‌ی خۆم پێم خۆش بوو ئه‌و ئیقدامه‌ مه‌سئوولانه‌ که‌ کردووته‌. من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که‌ زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ ئه‌تناسم و ئاشنام به‌ زۆربه‌ی چوونه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانت. جه‌نابت ئینسانێکی پێشکه‌وتوو و هونه‌رمه‌ند، خاوه‌نی مه‌علووماتێکی زۆر، که‌ به‌داخه‌وه‌ قه‌دری ئینسانێک وه‌کوو ئێوه‌ له‌ به‌ینی ئه‌حزابی سیاسی کوردستانا نازاندرێت، ئه‌و ئیقدامه‌ که‌ کردووته‌ مه‌شیایێت زووتر بوکردایێت، به‌ڵام ئێستاش دیر نه‌بووه‌ و خۆت چاک ده‌زانی که‌ خه‌ڵکێکی زۆر ئه‌تناسن، نه‌ک به‌ بۆنه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه‌، به‌ڵکوو به‌ بۆنه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتێک که‌ خاوه‌نی هه‌یت. یه‌ک ئینتقادێکی دۆستانه‌م هه‌یه‌ له‌ جه‌نابت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی جیابوونه‌وه‌تان له‌ کۆمه‌ڵه‌ی (کاک عه‌بدوڵا) وجوودی که‌سانێک وه‌کوو تۆ بوو باعیس ئه‌وه‌ مه‌جمووعه‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ ڕوو بکه‌نه‌ ئه‌و حیزبه‌ که‌ ئه‌وکات لێ دیفاعت ئه‌کرد و خوا ده‌زانێ سه‌رنوشتی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ دڵیان به‌ ئێوه‌گه‌ر خۆش بوو چی لێ دێت!!! من به‌ جێگای ئێوه‌ ئه‌گه‌ر بم داوای لێبوردنێکیش له‌و که‌سانه‌ ئه‌که‌م که‌ وجوود و بۆچوونه‌کانی ئێوه‌یان پێ دڵگه‌رمی و موسبه‌ت بوو. موتمه‌ئینه‌ن ئێوه‌ ته‌ئسیرتان بووه‌ له‌و ڕیگا و به‌ڕاستی هه‌ر بژی و سه‌رکه‌وتوو بی!!!
سپاسی ماڵه‌ڕی سارستان ده‌که‌م بۆ دانانی بۆچوونه‌که‌م.
هه‌ر بژین
زانیار

ئاوات | 20 Apr 2009 - 17:33
له گه ل ریز و حوورمه تم بۆ کاک ناسر
سه باره ت به هه لویسته که ی من قسه ی تایبه تم نی یه هه موو نه وعه بوچوونی تیدایه. به لام ته نها یه ک خۆزگه که کاک حوسین شه به قیش ده ستی له سیاسه ت هه لبگردابات خۆی به هوونه ر و ئه دبیاته وه مه شغوول کردبایا.

بۆکان موکری | 20 Apr 2009 - 17:23
ئه‌م کاته‌تان باش:
هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی رێزدار حیسامی جێگه‌ی رێزه‌ چونکه‌ وازی له‌ پۆستێک هێناوه‌ که‌ نموونه‌ی زۆر ده‌گمه‌نمان ئه‌گه‌ریش هه‌بن ئه‌م کاره‌یان کردووه‌ و به‌ بوێرییه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ به‌شێک له‌ بزووتنه‌وه‌ گرتووه‌ که‌ راسته‌وخۆ ره‌خنه‌ش له‌ خۆی ده‌گرێ. ئه‌م راستگۆییه‌ش ته‌نیا له‌ ئه‌ده‌ب و داهێنانه‌وه‌ هه‌ڵوێنجراوه‌ و هیوادارم که‌سایه‌تییه‌کی ساخ کردبێته‌وه‌ که‌ له‌ دژوازی ژێرخان و سه‌رخانی بیرکردنه‌وه‌ رزگاری بکات. هیوام ویه‌ به‌ڕێز حیسامی ئه‌و وزه‌یه‌ی که‌ ماوییه‌تی زیاتر ته‌رخانی بکات به‌ که‌پری زمان و ئه‌ده‌بی کوردی که‌ پێموایه‌ ئه‌م بواره‌ پێویستی گه‌لێ زۆری به‌ کاک ناسر و نمونه‌کانی وه‌ک ئه‌ون.
بۆکان /

قانع سه‌وڵاوا | 20 Apr 2009 - 14:21
وێرای سڵاو بۆ کاک ناسری خؤ شه‌ویست وهه‌مو خوێنه‌رانی به‌رێز کاک یا خوشکه‌ کوردستانی به‌رێز ئه‌وه‌ بزانه‌ نه‌ک کؤمه‌ڵه‌ به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه‌ نه‌تواوه‌ته‌وه‌ به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌ی بؤچونه‌که‌ی به‌ڕێزت رۆژ له‌ گه‌ڵ رۆژ روله‌ گه‌شه‌یه‌. هه‌ر وه‌ها تۆ پێچه‌وانه‌ له‌ کاک ناسر گه‌ییشتوی من پێم وانیه‌ کاک ناسر له‌ کۆمه‌ڵه‌ هاتوه‌ته‌ده‌ر ئیتر هیچ کارو چالاکیه‌ک ناکات، به‌ڵکو پێم وایه‌و هه‌روا له‌ نوسراوه‌که‌یدا ده‌ر ده‌که‌وێ تێده‌کۆشێ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌مو ره‌وتی کۆمه‌ڵه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌که‌سه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌و ناناسرێ ، کۆمه‌ڵه‌ بیرۆکه‌یه‌و له‌ دڵی هه‌زاران خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا جێی گرتوه‌ ، وه‌ک شتێ تۆ نوسراوه‌که‌ی کاک ناسرت به‌ته‌واوی نه‌خوێندوه‌تۆ یان تێنه‌گه‌یشتوی ئه‌و له‌گه‌ڵ فکری کۆمه‌ڵه‌دا کێشه‌ی نیه‌ به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ستراتیژی کۆمه‌ڵه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانی کێشه‌ی هه‌یه‌

تاله‌ئوله‌ | 20 Apr 2009 - 14:06
یادداشتی دووهه‌م
کاک ناسر گیان سڵاو،
خۆم پێڕانه‌گیرا، تاسام و چه‌ند دێڕێکم بۆ نووسی؛ جا نازانم چه‌نده‌ له‌مه‌به‌سته‌کانم پێگه‌یشتبیت.
هێزێک که‌ تووشی نه‌فره‌ت و لاساری و نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشیی بوو، نه ‌ساغ ده‌کرێته‌وه‌ و نه ‌ده‌توانێت ده‌رده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌، یان ده‌وروبه‌ری خۆی چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌دی بۆچی باشه‌؟ مان و نه‌مانی ئه‌م په‌یکه‌ره‌‌ چ کاریگه‌ریه‌کی له‌ سه‌ر ژیان و هه‌ڵسوکه‌وت و پێویستی گۆران له‌ نێو کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌؟ منیش ده‌زانم کاتیی ئه‌م خه‌ونه‌ سه‌وزوسوورانه‌‌ به‌سه‌رچووه‌، و ڕووداوه‌کان نه‌ بۆ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؛ و نه‌ له‌ جێگه‌ی خۆیان ده‌وه‌ستن و نه‌ پێش به‌ زیان و خه‌ساره‌کانی ناگیرێت. هه‌رچه‌ند قه‌بوڵکردنی ئه‌م ڕاستییه‌ تاڵه‌ له‌سه‌ر جه‌رگ و هه‌ست و ئێحسامان کاریگه‌ری زۆر ناخۆش و دڵشکێن پێک دێنێت، و له‌وانه‌یه‌ هه‌تاهه‌تایه‌ نه‌توانین وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی به‌ بێ هیچ نیگه‌رانی و مه‌ترسیه‌ک بیروباوه‌ڕی خۆمان له‌مه‌ڕ شتێکی زۆر ئاساییش له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌رببڕین، یان له‌گه‌ڵیان بپه‌یڤین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتێک، کۆمه‌ڵێک ڕووداو؛ و کۆمه‌ڵێک مرۆڤی جۆراوجۆر و نه‌ساز به‌ره‌وڕوو بووین، یان له‌وانه‌ له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووببینه‌وه�
�� که‌ هیچ ئه‌زموونی باش و دڵخۆشکه‌رمان لێیان نه‌بێت‌.
ڕێزت هه‌یه
هیوادارم ئه‌مه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ‌"نا" بۆ خۆویستیی و له‌خۆباییبوونی ئه‌وانه‌ی گاڵته‌یان‌ به‌ زۆر شت کرد، ئه‌وانه‌ی پێشوو مێژوو گڵیی به‌سه‌ردا کردن.

Sna Dezh | 20 Apr 2009 - 12:10
سلاو کاک ناسر به هاتنه‌ده‌رتان لا کۆمه‌ڵه‌ به ڕاستی خه‌ساری زۆرتان له کۆمه‌له دا. ده‌کرا چاکسازی هه‌ر له کۆمه‌له بکردا هه له له هاتنه دارۆتان 1 سال رابردۆ بۆ

فه‌رامه‌رز سه‌جیم | 20 Apr 2009 - 11:51
ئه‌م کاته‌ی کاک ناسر و هه‌موو خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی باش و هیوام له‌شساغییه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک . هاتنه‌ ده‌ری کاک ناسر حیسامی له‌ ڕێزه‌کانی که‌مینه‌ی پێشووی ناو کۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها واز هێنانی که‌سانی دیکه که‌ هه‌ر چه‌ند جارێک هه‌واڵی دانیشتن و وازهێنانیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌کاندا ده‌خوێنینه‌وه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ جیابوونه‌وه‌ی که‌مینه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵوێست و کارێکی نه‌شیاو و نادروست بوو. ئه‌و کاره‌ گه‌لێک زه‌ره‌ر و زیانی بۆ کۆمه‌ڵه‌ لێکه‌وته‌وه‌. ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ ئه‌و ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ به‌ هیچ ڕاده‌یه‌ک ئامانجی چاکسازی و گۆڕان نه‌بوو. چۆن ده‌کرێ که‌سانێک داوای ریفۆرم بکه‌ن به‌ڵام جیابنه‌وه‌؟ خودی ئه‌مه‌ دژ به‌ ڕیفۆرم و چاکسازییه‌ . کاتێک لایه‌نێک داوای چاکسازی ده‌کات ده‌بێ له‌ ناو حیزبه‌که‌دا درێژه‌ به‌ خه‌بات بدات و چاکسازی له‌و حیزبه‌دا بکات نه‌کا ئه‌وه‌ی حیزبه‌که‌ دوو شه‌قه‌ بکات. که‌ واشی کرد ئیتر چاکسازییه‌ک نامێنێ. ئێوه‌ سه‌یر بکه‌ن ئه‌و قه‌ول و به‌ڵێنییانه‌ی ڕێبه‌رانی ڕه‌وتی گۆیا چاکسازی دایان ته‌نانه‌ت یه‌ک دانه‌شیان نه‌هاته‌ دی. ئه‌گه‌ر سانترالیزمی حیزبی خراپ بوو به‌ لایانه‌وه‌ ،خۆیان هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌یان دانایه‌وه‌. شه‌فافییه‌ت له‌ سیسته‌می ماڵی داوا ده‌کرا، نه‌ک هه‌ر وا نه‌کرا به‌ڵکوو لێڵتر و ناشه‌ففاتری لێهات. چاکسازی له‌ به‌شی نهێنی ته‌شکیلاتی داوا ده‌کرا نه‌ک هه‌ر نه‌کرا به‌ڵکوو خراپتر کرا. چوونه‌وه‌ بۆ قه‌ندیل و شاخه‌کان و خه‌باتی چه‌کداری باسی لێ ده‌کرا هه‌ر ئه‌و کات هه‌موو که‌س ده‌یزانی شتی وا له‌ دۆخی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستاندا مومکین نییه‌. هه‌ر له‌ هیچ و خۆڕاش چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی گه‌نج و به‌سته‌زمانی بێ ئه‌زموون نێردرانه‌وه‌ بۆ مه‌نته‌قه‌ به‌س له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نیشان بدرێ که‌ ئه‌وه‌ خه‌باتی چه‌کداری ده‌کرێ و وای لێهات که‌ ده‌مانوت و هه‌مووشیان گیانیان له‌ ده‌ست دا و بوون به‌ قوربانی سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌. زیاتر له‌ ساڵێکه‌ ئه‌م جیابوونه‌وه‌ ناموباره‌که‌ ڕوویداوه‌ هێشتا ڕێبه‌رانی ئه‌و جیابووه‌وه‌یه‌ ته‌وزیحیان نه‌داوه‌ له‌ سه‌ری ئه‌م کاره‌یان کرد و ئه‌و جیاوازییانه‌ی ده‌یانوت بۆ له‌ به‌رنامه‌ و پڕۆگرامیاندا ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌. هه‌موو سیسته‌م و ئه‌ساسنامه‌ و چاری ته‌شکیلاتییه‌که‌یا�
� هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشووتر بوو. خۆ لانیکه‌م وه‌کوو وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقیش بێ ده‌بوو ته‌وزیحێک بۆ خه‌ڵک بدرێ له‌ سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌. من به‌ ئیستعفاکه‌ی کاک ناسر نه‌ شادم و نه‌ خه‌مبار. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ کاک ناسر به‌و حه‌قیقه‌تانه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ له‌ نووسراوه‌که‌یدا خوێندمه‌وه‌ خۆی شتێکی گرینگه‌ و کاک ناسر ئه‌و جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌تی هه‌بوو و وتی. هیوادارم که‌سانی دیکه‌ش هه‌یانبێ. کاک ناسر به‌ری به‌ به‌ فیڕۆ چوونی زۆرتری ڕه‌نج و ماندوویه‌تی خۆی گرتووي و پێویسته‌ ئه‌وانی دیکه‌ش به‌م ڕاستییه‌ بگه‌ن. به‌ ڕاستی من ئه‌و کاتیش ڕۆیشتنی کاک ناسر حیسامیم هه‌ر بۆ هه‌زم نه‌کرا و سه‌رم له‌مه‌یان نه‌بۆوه‌. هه‌روه‌ک وتم ئیستعفای کاک ناسر شادی و سه‌مای گه‌ره‌ک نییه‌. من به‌وه‌ شاد ده‌بووم که‌ کاک ناسر بگه‌ڕابایه‌ته‌وه‌ سه‌ر خه‌ت و ڕێبازی خۆی و قه‌ره‌بووی ڕابردووی کردبایه‌ته‌وه‌. چوونکه‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌ بوونی که‌سانی وه‌کوو کاک ناسر ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندتر و قورستر ده‌بێ. بوونی که‌سانی له‌ چه‌شنی کاک ناسر حیسامی له‌ ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا زۆر گرینگ و پێویسته‌. ئه‌وه‌ش که‌ گۆیا ده‌وترێ کاک ناسر با خه‌ریکی کاری ئه‌ده‌بی بێت باشتره‌ به‌ لامه‌وه‌ نادروسته‌. ژیانی مرۆڤی ئه‌مڕۆکه‌ هه‌موو کات و ساته‌کانی ئاوێته‌ی سیاسته‌ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ له‌ سیاسه‌ته‌. هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی وا به‌ ناوی که‌مینه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندی و ڕه‌وتی چاکسازی له‌ کۆمه‌ڵه‌ ڕۆیشتن بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی کۆمه‌ڵه‌ چوونکه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن. دیاره‌ کۆمه‌ڵه‌ش به‌ باوه‌شی کراوه‌ و به‌ گه‌رمییه‌وه‌ ڕێگای هاتنه‌وه‌یان بۆ ده‌کاته‌وه‌ و وه‌ریانده‌گرێته‌وه�
��. ئه‌مه‌ ئاواتی منه‌ نه‌ک شتێکی دیکه‌. ئاواتی گه‌وره‌تر له‌مه‌ یه‌کبوونه‌وه‌ی هه‌موو ته‌یفی کۆمه‌ڵه‌ و بوونی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی به‌هێز و یه‌کگرتووه‌یه‌ له‌ ئاستی کوردستاندا. ئه‌م ئاواته‌ مه‌حاڵ و غه‌یره‌ مومکین نییه‌ و ده‌کرێ به‌دی بێت. به‌ڵام هه‌ندێ جه‌ساره‌ت و شه‌هامه‌ت و کۆمه‌ڵه‌ویستی و کۆمه‌ڵه‌ بوونی ده‌وێت. له‌ کۆتاییدا ده‌ستخۆشی له‌ کاک ناسر حیسامی ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تازه‌وه‌ و پیرۆزبایی پێ ده‌ڵێم.

feriba | 20 Apr 2009 - 10:16
سلاو
ماندوو نه بیت هه ر ئه وه ی له بالی .... چویته ده ره خوی جیگای ریزو ئیحترامه

ره‌زائه‌مینی‌ | 20 Apr 2009 - 09:42
له‌ سه‌ر نێوه‌رۆك و بنه‌مای‌ ئاوه‌ها هه‌ڵوێستێ ته‌نیا ئێژم متمانه‌م به‌ كاك ناسر هه‌یه‌.
له‌ راستیدا ئه‌م ره‌فتاره‌یان به‌ بیر هه‌ندێ‌ روانگه‌ی‌ به‌رێزیانم ئه‌خاته‌وه‌ كه‌ كاتی‌ خوَی‌ كه‌ هه‌ڵه‌م نه‌كردبێ وه‌ك جیایی‌ سیاست و هونه‌ر شرۆڤه‌ی‌ ده‌كرد.
ناڵیم ئه‌م روانینه‌ به‌ ته‌نها هی‌ كاك ناسره‌ به‌ڵام ده‌لیم ئه‌و له‌و ده‌گمه‌ن كه‌سانه‌ بوو له‌ به‌ر دا به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتبوو،من رام وایه‌ سیاسه‌ت به‌شێكی‌ به‌رچاوی‌ وزه‌ و به‌هره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ هونه‌روه‌ر ده‌خاته‌ ژێر ركێفی‌ بێبه‌زه‌یانه‌ی‌ خۆیه‌وه‌،بۆ وێنه‌ كاتێ كاك ناسرئه‌ندامی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران بوو به‌ زه‌حمه‌ت ده‌ركت ده‌كرد به‌رێزیان شاعیرێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی بێ،ئیزۆله‌ ببوو،كه‌ خۆی له‌و داوه‌ پڕ هه‌ودایه‌ رزگاركرد بینیمان كه‌سایه‌تی‌ ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریان باڵای‌ كرد.
ئه‌زانم ئه‌م شاعیره‌ زه‌مه‌نیكی‌ به‌ر فراوانه‌ خه‌ون به‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ و هه‌نووكه‌ وا دیاره‌ خولیاكه‌ی‌ دێته‌ دی‌ و به‌ په‌رَو باڵیكی‌ ئازاده‌وه‌ وه‌ فرین ده‌كه‌وێ.به‌و هیوایه‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری‌ خۆی‌ بێت و ململانیه‌ سیاسیه‌كان ئیتر نه‌یتۆرێنن.

soran rezai | 20 Apr 2009 - 08:21
سلاو
كاك ناسر داوات ليدةكةم لة جياتى كارى سياسى تةنيا بة ئةدةبةوة خوت خةريك بكة.كارى سياسى خؤشةويستيت لى دةسينى ئةدةب خؤشةويستيت دةداتى.
وةركيرانى شيعرة كانى شاملوو تؤى لاى من زؤر زؤر خؤشةويست كردووة.

ئارام | 20 Apr 2009 - 04:27
سلاو کاک ناسر
هه لویستیکی زور بویرانه بوو و به راستی چیگه یدل خوشی و پیشوازی لیکردنه. هه ربژیت و به خته وه ر

تاله‌ئوله‌ | 19 Apr 2009 - 22:41
کاک ناسر گیان سڵاو، که‌سێک که‌ سه‌یری ڕاگه‌یاندنه‌که‌ت ده‌کات، هه‌ست و ئێحساسی ده‌بزوێت و ده‌یهه‌وێت خه‌م یان شادمانی خۆی له‌م هه‌ڵوێسته‌ت ده‌ببڕێت. ملاک و معیار بۆئه‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌، و خۆیان له‌کوێ ڕووداوه‌کان و کێشه‌ فیکریه‌کان ڕیزبه‌ندی ده‌که‌ن. کاک ناسر ڕێزی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانه‌، کاک ناسر ڕێزی نه‌ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌ماوه‌. به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ حاستی فه‌رهه‌نگ و لێکدانه‌وه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه‌ی کوردمانان پێکدێنێت. کاک ناسر ڕه‌وتی سیاسه‌تی چه‌وت که‌ ئێستا کورد تووشی بووه‌، له‌م سه‌رچاوه‌ ئاوده‌خواته‌وه‌ و به‌م ڕێبازه‌دا ده‌ڕوات. زۆرجاران بیرده‌که‌مه‌وه‌ ئایا کاروچالاکی پارتایه‌تی و ڕێکخراوه‌یی کاتی بۆ هه‌میشه‌ به‌سه‌رنه‌چووه‌، ئایا به‌ئاشکرا به‌خه‌ڵک نه‌ڵێین که‌ هیچ موجه‌ره‌یه‌ک له‌ پارتی و ڕێکخراوانه‌ سه‌رهه‌ڵنادات. نه‌ڵێین کاکه‌ وه‌رن با چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتێکی نوێ له‌ سه‌رده‌مێکی دیکه‌ بین که‌ سه‌ر‌ه‌ڵدان و و سه‌رده‌مه‌که‌ نابێت به‌ ئیراده‌ی که‌س بنووسرێت ده‌بێ زه‌مینه‌کان و جێگه‌ و شوێن و ڕه‌وشه‌کانی و مکانیزمه‌کانی له‌نێو خۆێدا پێک بێت. ڕاگه‌یاندنه‌که‌ت سلماندنی ئه‌و ڕاستییه‌ بوو بۆ من که‌ هیوا و ئومێدبه‌ستن ته‌نیا خه‌ونی خۆش و نۆستالژییه‌ که‌ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی وه‌ک با ده‌بات....
کاک ناسر قسه‌ زۆرن، هیوادارم قسه‌ و قه‌ڵمت وه‌ک خۆت ژیر و تیژ و وریا بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین چی دیکه‌ فێڵ و گزه‌مان لێبکه‌ن.
کات و ساتێکی خۆش

ساله‌ | 19 Apr 2009 - 22:28
زۆر کاری باشت کرد به‌راستی ئه‌و جماعته‌ نه‌یان توانی نه‌ چاکسازی بکه‌ن نه‌ له‌ حیزبی ته‌بعیدی توانیان ببنه‌ حیزبی ناو خه‌لک و نه‌گه‌شه‌یان کرد و نه‌ پژاکیش کاریکی بو کردن ،ته‌نیا کاریک که‌ توانیان تیدا موفق بن ئاواتی ...هاده‌ دی و ... ده‌می زۆر که‌سی له‌ کۆمه‌له‌ کردوه‌

kordestani | 19 Apr 2009 - 20:41
ئافه‌رین سه‌د ئافه‌رین بۆ ئه‌و جه‌ساره‌ته‌. هه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێ ده‌نێیه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ چاکسازییه‌ک نه‌کراوه‌ جێگای ڕێز و ئیحتیرامه‌. ئێمه‌ هه‌میشه‌ تۆمان خۆش ئه‌وێت و ڕێزت هه‌یه‌ لامان. هه‌ر بژی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ جوانه‌ت.

ئامانج ئەزیزکەندی | 19 Apr 2009 - 20:28
کاکە گیان سڵاو
بەراستی جەنابیشت شایانی (پیرۆزبایی هەلوێستێکی گەشی) ئەو هەلوێستە بە باوەری من هەرچەند برێک درەنگ بوو بەڵام هەڵدەگرێ پێشوازی لێ بکرێ و دڵمان خۆش بێ بەوەی کە پەنجەرەیەک بووەتە دیوارەکانی شەو. هەرچەند کاک ناسر هەمیشە دەنگی گەرم و روباری فێنکی وەرگێڕاوەکانی شەوچەرەی شەوانی کۆکی و تەنانەت گریانی دابرانەکانی ئێمە بوە و هەرواش دەمێنێتەوە

عه‌لی ره‌سولی | 19 Apr 2009 - 20:08
سڵاو کاک ناسر و ئاواتم سه‌رکه‌وتنتانه،
سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌تان له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌بێ بڵێم، گرینگ ئه‌وه‌یه که له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ت دا بی، جا چۆن ئه‌وه مێژو له سه‌ر هه‌موان ده‌نوسێ. شتێلیشم پێ ناخۆش بو که که‌سی وه‌ک ...دیفاعت لێده‌کا.

كوردستانی | 19 Apr 2009 - 19:21
كۆمه‌ڵه به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، فه‌شه‌لی هێناوه و له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. تازه هیچ كام له‌م هه‌موو رێكخراوه كه خۆیان به كۆمه‌ڵه ده‌زانن ناتوانن گه‌شه بكه‌ن و له داهاتوێكی نزیكدا وه‌ك به‌فره‌كه‌ی پاره‌كه ده‌توێنه‌وه و له نێو ده‌چن. خۆشحاڵم كه كاك ناسر خۆی له گێژاوی كۆمه‌ڵه رزگار كرد و گه‌ڕایه‌وه باوشی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی. هیوادارم كه له داهاتوودا كاك ناسر له حیزبێكی نه‌ته‌وه‌ییدا درێژه به خه‌بات بده‌یت و به خزمه‌ت به رێبازی پڕ له سه‌روه‌ری كوردایه‌تی، قه‌ره‌بووی ئه‌و كاتانه بكه‌یته‌وه كه ته‌مه‌نت له كۆمه‌ڵه‌دا به فێرۆ چوو. هه‌ر بژیت و سه‌ركه‌وتوو بیت

که‌مال بلووری | 19 Apr 2009 - 18:14
سلاو کاک ناسر
زوورت خوشحال کردم ، توی ماموه‌ستای و ئه‌دیبی به‌ تونای گه‌له‌که‌مان زوور حه‌یف بوو ، خوت له‌ بازنه‌یه‌کی بچوکی لیخندا قه‌تییس بکه‌ی وکه‌لکی نابه‌جیت لی وه‌رگرن و له‌ لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ریزیان له‌ هونه‌ره‌که‌ت و خوت ده‌گرت ناخوشه‌ویستت که‌ن و ئیستی تو ئی هه‌مومانی وه‌کو سالانی پیشوو بو هه‌مو نه‌سلیکی کومه‌له‌ ریزت هه‌یه‌ ، وه‌ک ئه‌حمه‌د بازگه‌ر و ئه‌وانیتر ، هه‌ر بژی و سه‌رکه‌وتو بییت
برای چوکه‌ی هه‌میشه‌ت که‌مال

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia