شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


دوو خوێندنه‌وه‌

17 Apr 2009

ئه‌و چاوانه‌ وا خوماری نازن
به‌ ئیما ئیمان له‌مه‌ ده‌خوازن!

هاته‌ده‌ر وه‌ک ڕۆژ، شای شه‌که‌رلێوان
غه‌مزه‌که‌ و ڕه‌مزی تورکی پێشتازن

ده‌ستی هێناده‌ر پێی له‌ سه‌مادا
چاومه‌ست، چاوبه‌ستن یا سیحربازن؟

زوهره‌ی یه‌غما کرد، موشته‌ریی کێشا
خرینگه‌ی خڕخاڵ، جرینگه‌ی بازن

به‌ بار‌ نۆبه‌ره‌ی شکۆفه‌ و گوڵن
یا غونچه‌ی دوگمه‌ی سینه‌که‌ی وازن؟

به‌ نه‌سیم پشکووت باغچه‌که‌ی سێوان
یا له‌ ئاهی من دوگمه‌ ده‌ترازن؟

نازانم بۆچ وا ڕوح و دڵ که‌وتوون!
غه‌رقی خوێناوی جێی داغ و گازن؟

یا کوشته‌ی غه‌مزه‌ی ئه‌و دوو چاوانه‌ن
یا ڕه‌نجه‌ی په‌نجه‌ی شه‌هێن و بازن

سیڕری زاری تۆ من به‌ که‌س ناڵێم
ڕه‌نگ: زه‌رد، ئه‌شک: ئاڵ، هه‌ردوو غه‌ممازن!

ئه‌وانه‌ی عاشق به‌ چاو و زارن
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش، مه‌حره‌می ڕازن،

موتریب و موقری ده‌م‌به‌ده‌م‌گۆیان
بولبولن، قومرین، نه‌غمه‌په‌ردازن

دڵ ده‌ناڵێنێ، ڕوح له‌ شیوه‌ندا
قودسی و ئینسییان چه‌ند خوشئاوازن!

ده‌نگی من و تۆ، بۆ به‌زمی خوسرۆ
چه‌نگ و نه‌ی و عوود، باز و شه‌هبازن

ده‌نوێنێ ڕوخ و گه‌نجی پنهانی
ته‌لیسمی ته‌وق و گوڵبه‌رۆک بازن!

که‌مه‌نده‌ی ئاسکان، هاتوچۆی بازان
هه‌موو بۆ خاتر چاوه‌که‌ی بازن!

قه‌فه‌سی به‌ده‌ن ته‌نگ و تاریکه‌
مورغی دڵ و جان، بازی په‌ڕ وازن

وه‌فایی ناژی، به‌ تاری زولفت
سه‌رتاپێی ئازای، که‌ مارا‌نگازن

ئه‌و ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه‌، به‌راورد بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌ی له‌ دیوانی وه‌فاییدا، ساخکردنه‌وه‌ی محه‌ممه‌دعه‌لی قه‌ره‌داغی، چاپی کۆڕی زانیاری، 1984، چاپکراوه‌. له‌ دیوانه‌که‌دا، شیعره‌که‌ به‌ته‌واوی تێکچووه‌. ته‌نانه‌ت وه‌زنی شیعره‌که‌ش که‌ له‌و چاپه‌دا هه‌مووی تێکچووه‌، دانه‌ری کتێبه‌که‌ی وریا نه‌کردووه‌ته‌وه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌که‌ی هه‌ڵه‌یه‌. له‌ کتێبه‌که‌دا، ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌، ئاوا چاپکراوه‌: (له‌هه‌ر شیعرێکدا، دوو دێڕی یه‌که‌م هی دیوانه‌که‌یه‌ و، دوو دێڕی دووهه‌م، خوێندنه‌وه‌ی منه‌.)
1
ئه‌و چاوانه‌ وا خوماری نازن
به‌ ئیما ئیمانم ده‌خوازن!
ئه‌و چاوانه‌ وا خوماری نازن
به‌ ئیما، ئیمان له‌مه‌ ده‌خوازن!
2
هاته‌ده‌ر وه‌ک ڕۆژ شای شه‌که‌رلێوان
غه‌مزه‌که‌ و ڕه‌مزه‌ی تورکی پێشتازن
هاته‌ده‌ر وه‌ک ڕۆژ، شای شه‌که‌رلێوان
غه‌مزه‌که‌ و ڕه‌مزی، تورکی پێشتازن
3
ده‌ستی هێناده‌ر پێی له‌ سه‌مادا
چاومه‌ستی چاوبه‌ستن یا سیحرسازن؟
ده‌ستی هێناده‌ر پێی له‌ سه‌مادا
چاومه‌ست، چاوبه‌ستن یا سیحربازن؟
4
زوهره‌ی یه‌غما کرد، موشته‌ریی کێشا
خرینگه‌ی خڕخاڵ، چرنگه‌ی بازن
زوهره‌ی یه‌غما کرد، موشته‌ریی کێشا
خرینگه‌ی خڕخاڵ، جرینگه‌ی بازن
5
نه‌وبه‌هار نۆبه‌ره‌ی شکۆفه‌ و گوڵن
یا غونچه‌ی دوگمه‌که‌ی سینه‌که‌ی وازن؟
به‌ بار‌ نۆبه‌ره‌ی شکۆفه‌ و گوڵن
یا غونچه‌ی دوگمه‌ی سینه‌که‌ی وازن؟
6
به‌ نه‌سیم ده‌پشکوون باغونچه‌ سێوان
به‌ با له‌ ئاهی من دوگمه‌ ده‌ترازن؟
به‌ نه‌سیم پشکووت باغچه‌که‌ی سێوان
یا له‌ ئاهی من دوگمه‌ ده‌ترازن؟
7
نازانم بۆچ وا ڕوح و دڵ که‌وتوون
غه‌رقی خوێناوی جێی داغ و گازن؟
نازانم بۆچ وا ڕوح و دڵ که‌وتوون!
غه‌رقی خوێناوی جێی داغ و گازن؟
8
یا کوشته‌ی غه‌مزه‌ی ئه‌و چاوانه‌ن
یا ڕه‌نجه‌ی په‌نجه‌ی شه‌هێن و بازن
یا کوشته‌ی غه‌مزه‌ی ئه‌و دوو چاوانه‌ن
یا ڕه‌نجه‌ی په‌نجه‌ی شه‌هێن و بازن
9
سیڕری زاری تۆ من به‌ که‌س ناڵێم
ڕه‌نگی زه‌رد، ئه‌شکی ئاڵ، هه‌ردوو غه‌ممازن!
سیڕری زاری تۆ من به‌ که‌س ناڵێم
ڕه‌نگ: زه‌رد، ئه‌شک: ئاڵ، هه‌ردوو غه‌ممازن!
10
ئه‌وانه‌ی عاشقن به‌ چاو و زارت
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆشی مه‌حره‌می ڕازن،
ئه‌وانه‌ی عاشق به‌ چاو و زارن
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش، مه‌حره‌می ڕازن،
11
موتریبان موقریبان ده‌م‌به‌ده‌م‌گۆیان
بولبولان، قومرییان، نه‌غمه‌په‌ردازن
موتریب و موقری ده‌م‌به‌ده‌م‌گۆیان
بولبولن، قومرین، نه‌غمه‌په‌ردازن
12
دڵ ده‌ناڵێنێ، ڕوح له‌ شیوه‌ندا
قودسییان، ئینسییان چه‌ند خوشئاوازن!
دڵ ده‌ناڵێنێ، ڕوح له‌ شیوه‌ندا
قودسی و ئینسییان چه‌ند خوشئاوازن!
13
ده‌نگی من صه‌وتی تۆ، بۆ به‌زمی خوسرۆ
چه‌نگ و نه‌ی، عوود و ده‌ف، تار و شه‌هنازن
ده‌نگی من و تۆ، بۆ به‌زمی خوسرۆ
چه‌نگ و نه‌ی و عوود، باز و شه‌هبازن
14
ئه‌من و تۆین بۆ ڕوخ و گه‌نجی پنهانی
ته‌لیسم و ته‌وق و گوڵ، برین و بازن!
ده‌نوێنێ ڕوخ و گه‌نجی پنهانی:
ته‌لیسمی ته‌وق و گوڵبه‌رۆک بازن!
15
که‌مه‌نده‌ی ئاسکان، هاتوچۆی بازان
هه‌موو بۆ خاتر چاوه‌که‌ی بازن!
که‌مه‌نده‌ی ئاسکان، هاتوچۆی بازان
هه‌موو بۆ خاتر چاوه‌که‌ی بازن!
16
قه‌فه‌سی به‌ده‌نم ته‌نگ و تاریکه‌
باز دڵ و مورغ جان، هه‌ردوو په‌ڕوازن
قه‌فه‌سی به‌ده‌ن ته‌نگ و تاریکه‌
مورغی دڵ و جان، بازی په‌ڕ وازن
17
وه‌فایی ناژی، به‌ تاری زولفت
سه‌رتاپێ ئازای مارا‌نگازن
وه‌فایی ناژی، به‌ تاری زولفت_
سه‌رتاپێی ئازای، که‌ مارا‌نگازن
بگه‌ڕێوه‌|2309 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|0 بۆچوون| بینێره‌| چاپ

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia