شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


داروه‌گ

17 Apr 2009

وشک هه‌ڵات کێڵگه‌که‌ی من
له‌لای کێڵگه‌ی دراوسێکه‌م
گه‌رچی ده‌ڵێن:
له‌ که‌ناری نزیک خۆمان
له‌ ڕه‌شپۆشی نێو ره‌شپۆشان دێ
ده‌نگی شین وهاوارێ
قاسیدی رۆژانی هه‌ور، ئه‌ی ”داروه‌ک“!
که‌ی ده‌بارێ؟

له‌ سه‌ر ئه‌م خوانه‌ ناسازه‌ که‌ سه‌راسه‌ر بێڕه‌نگییه‌
له‌ نێو کۆخه‌ تاریکه‌که‌م،
که‌ زه‌ڕڕه‌یه‌ک خۆشی و شادیی تێدا نییه‌
وه‌ لێواری په‌راسووی نه‌ی به‌ دیواری ئه‌م ژووره‌وه‌
له‌ به‌ر وشکی، وا شه‌ق ده‌با
هه‌ر له‌چه‌شنی دڵی یاران له‌ به‌ر دوور که‌وتنه‌وه‌ی یارێ
قاسیدی رۆژانی هه‌ور، ئه‌ی "داروه‌ک"
که‌ی ده‌بارێ؟

داروه‌ک: یان داروه‌گ، له‌ ڕاوێژی خه‌ڵکی مازه‌ندراندا، ناوی گیانله‌به‌رێکی بچووکه‌، له‌ چه‌شنی بۆق، ڕه‌نگی سه‌وزه‌، له‌ بۆق بچووکتره‌، ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی باران ببارێ، پێده‌زانێ و ده‌چێته‌ سه‌ر لقی دارێک.

له‌ بابه‌ت ”داروه‌گ“ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌کی زیاترت هه‌یه‌، یان ئه‌و زانیارییه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕاست ده‌که‌یه‌وه‌، له‌ به‌شی بۆچووندا بینووسه‌.
بگه‌ڕێوه‌|2274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ره نگه ناو | 27 Jan 2012 - 22:23
ئه مجاره ش ده ستت خوش بی و ته مه نت دریژ بی
کاک ناسر ئه گه رده بی له سه ر ئه و شیعر ه لیکدانه وه ییکت هه بی
وشه رحی که ی

شیوازمان | 13 Mar 2010 - 21:18
ببوره‌ به‌ڕێز كاک ناسر، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر له‌ باتی که‌ی ده‌بارێ؟ که‌ فارسیه‌که‌ی ده‌بیته‌ کی میبارد ،نوسرابا
* که‌ی دایده‌دا باران؟ له فارسیه‌ که‌ی
کی میرسد باران
نزیکتر نه ده‌‌بوو*
؟
سپاس و هه‌ ر بژی

شیوازمان | 13 Mar 2010 - 21:17
ببوره‌ به‌ڕێز كاک ناسر، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر له‌ باتی که‌ی ده‌بارێ؟ که‌ فارسیه‌که‌ی ده‌بیته‌ کی میبارد ،نوسرابا
* که‌ی دایده‌دا باران؟ له فارسیه‌ که‌ی
کی میرسد باران
نزکتر نه ده‌‌بوو*
؟
سپاس و هه‌ ر بژی
..........
بەڕێز شیوازمان! بەڵێ ئەوە لە فارسییەکە نزیکترە، بەڵام کێشێکی دیکەیە کە جیاوازە لەو کێشەی شیعرەکەی پێ کراوەتە کوردی.
سپاس و ڕێز

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia