شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


لاولاوە: حامید ڕەشیدی زەرزا

22 Jul 2017

(پێشکێش بە مامۆستا ناسرحیسامی)


لێرەم بە هەزار حەسڕەت‌و داخ‌و کوڵ‌و بریان
لێرەم بە دڵی پڕ خەم و دوو چاوی بە گریان
هاو پێچی دڵی کردوە، فەلەک باگەڕی زریان
ئەوهەی کە لە خاکی دەنێم، هەر تەرمی دەبریان
خۆم لێرە, لە وێ کاکە، بە جێماوە دڵی من
**
لێرەم کە دەبینی ئەتۆ لێم مەگرە بەهانە
لێرەم کە بزانی خەمی من چەندە گرانە
پەنداوی وەها داوەتەوە لەو دڵە گیانە
ساڵهایە بەڕێوەم کەچی پێروو لە گەڕانە
جارێکی نەبینرا کە چرۆی داوە دڵی من
**
ڕۆژ کورتوو درێژ،دڵ خەم‌و دەردان دەژمێرن
تاریکە شەون دێن‌و گزنگ ڕووگە دەبێرن
دوو چاوی منن ئەو دڵە ویشکەم کە دەدێرن
ئەو گادەرە هەر بۆاری بە وان داوە، نەوێرن
لەو داخە ڕەفیق،ڕوومەتی گەچڵاوە دڵی من
**
لێرەم کە بزانی!! بە ئەوینم، هەمە پا بەند
ڕەنجم کە لە پێناوی وییە،شیرینە وەک قەند
سەر بازگەیە،دەی پیدا وەرە بەو دڵی وا مەند
ناترسێ دڵم بۆیە کە ئەوهایە شکۆمەند
داخراوە نییە، چەندە کە چڕژاوە دڵی من
**
ئەو خوێنە ڕژاوەم هەموو لایەکی تەنیوە
لێمشتە دڵی کوردی بە تێکڕایی جمیوە
هەرچەندکە مەلا پێم ئەڵێ فەرمانە نەسیوە
ڕەخنە لە هەڵەی وی نییە، ئازارە پەڕیوە
بەێنێکە بە کوردی دەمی ڕاساوە دڵی من
**
هەر تاکە وشە، لێرە، تفەنگێکە لە شانی
هەر گوفتی دڵم سەنگەرە بۆ دوژمنی گیانی
ئاماژەیی دڵ کە، لە کەژەو کیو و تەلانی
کوژەیتی لە سەر بانی زوان،تەبعی ڕەوانی
ئێستە وەکوو ئاگریجەیی وی،خاوە دڵی من
**
ئاڵاکە،بلارێنەوە دەی، سەیری جیهان کەین
بۆچی من‌و تۆ،ئەو دەمی پشکۆیە نیهان کەین
بۆچ لێکتری وا دیدە لە خۆڕایی نەبان کەین
کاتی تی، وەرە، دەرسی دڵن‌،ویگڕا ڕەوان کەین
(سا دەی وەرە! هەر یەک نەفەسی ماوە دڵی من)

**حامیدرەشیدی زەرزا،٩/٤/٢٠١٢ی زایینی.
بگه‌ڕێوه‌|104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|0 بۆچوون| بینێره‌| چاپ

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia