شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


دووبەتییەکانی هێدی

14 Jun 2012

وتەی من قەت نەبوو بە جوانی دەرچێ
گڵێنەم هەر لە ناو کڵدایە دەشکێ
ئەوەندەم داخ لە دڵدایە، وتارم
لە دڵ تا دیتە سەر زارم، دەسووتێ.

لە دەستانت شکایەت بەرمە بەر کێ؟
لە سووچی خۆت و ئاهی من بترسێ!
ڕەوا بوو شووشەیەک بشکێنی، ئەمما
دڵی ”هێدی“ و شکاندن، چۆن دڵت دێ؟

لە چاومەستان هەڵی نەگری خودایە!
ئەرێ بۆ هەرچی جوانە بێوەفایە؟
لە کردەی بێوەفایان هەرچی دیتم،
هەزار بەیتی نەنووسراوی لە لایە.

وەکوو تیری شەهاب دەخوشێم شەوانە
قەراری لێ بڕیم ئەو چاوە جوانە
دەڵێن یارت گەلێک جوانە، بڵێم چی؟
ڕەزای سووکە بەڵام دەردی گرانە.

وەلانێ ئەو خەم و دەردانە تاوێ
ژیان دوو ڕۆژە، توند و تێژیی ناوێ
دڵم ڕوون بۆتەوە ئەوڕۆ بە ڕووی تۆ
منت بمرم لە بن چارشێوی ماوێ!

ئەمن جاران لە دەست دوژمن دەناڵیم
چەکی دوژمن دەهات ئێسکی دەهاڕیم
بە دەستی کورد ئەوە پێم دەکرێ ئەوڕۆ
ئەوەی دوێنێ لە دەستی دوژمنان دیم.

ئەوەی سەیرە نە نارنجن، نە لیمۆ
لەوانیش خڕترن جووتە مەمی تۆ
کە نرخی وان کەسیش نەیزانی چەندە
لە دەس منیان بنێ و ئیتر مەڵێ بۆ!

ئەگەر ژانە، ئەگەر برکە، ئەگەر خەم
دەبێ سەودام لە سەردا بێ هەتا هەم
لە شەرمێ دەرچووە دێوانەیی من
وەها کەوتۆتە سەر زاری ئەو و ئەم.

لە بەختانم سەری کوێستانێ سەنگە
لە گەڵ من ئەو چیا سەختە بە جەنگە
گوڵان دەستیان لە دەست یەک ناوە، ئەمما
لە ناو واندا دڵی من بۆ تۆ تەنگە!

لە دەرگای تۆ دەبێ ئەمنیش وەکوو شەم
سەرم دانێم و جێ‌پێیە وەدەس خەم
ئەگەر سەیرانی خۆشە توانەوەی من
لە تۆ زەردە، لە من فرمێسکی نەم نەم!

وەرە سەیرێ کە، ساقی دێ بە مەستی
لەبەر مەستی، شەراب دەڕژێ لە دەستی
کە هارووژان دڵ و دیدەت بە جارێ
گەلێک ئازای ئەگەر پێیان بوەستی!

دوایی هەر دێ ئەو بوون و نەبوونە
سەرەنجامی هەموو بوونێکی ڕوونە
بەرەی مەرگ و ژیان پێک دێن بە جۆرێک
ئەوەی پێک نایە هەر تاسەی دەروونە.

تەمەن ڕۆیی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم وەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن دەڵێن هێدی سەبر کە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر هات

خودایە تۆ دڵی شادت بە کێ دا؟
چ بوو تۆ ئەو دڵەت دانا لەوێدا؟
کە شەو دادێ، دەبێتە گۆمی خوێنێ
کە ڕۆژ بۆوە هەزار ئاواتی تێدا.
بگه‌ڕێوه‌|4042 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئه سعه د | 10 Oct 2013 - 19:33
زۆر سوپاس بۆ نوسه ران هونه رمه ندان و شاعیران و ئه دیبان ئه کته رکانی هونه رپیشه بۆ هه موو ڕۆژنامه نوسان میدیا و نوسه ران و هونه رمه ندانی کوردستان و وڵاتانی جیهان . که له م ڕێگاوه توانیویانه هه ست و سۆزی خۆیان به یان بکه ن و بینوسنه وه بۆ ئه وه ی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی چێژی لێبه رن. له لایکی دیکه وه ئه و هه موو به لگه و دۆسیه و به رنامه و ئه ساسنامه و پروتوکۆڵه که به باشی چاکه و خراپه ی مرۆڤ و ده سه ڵاتیان نوسیوه ته وه . هه ر بۆیه ش ده بێ به بێ پسانه وه و به رده وام کۆڵنه ده ن بۆ ده رخستنی حقانیه تی کۆمه ڵگای ئینسانی و لایه نی چاکه و خراپی مرۆڤ. له گه ڵ ڕیز و قه دردانی بۆ پسپۆڕانی لێکۆڵه ر که توانیویانه سرنجی ده سه ڵات بۆ لای مافه کانی خه ڵک ڕابکێشن .تا وه کو ببێته ڕێگای چاره ی هه زاران پرسیاری بێ وڵام و خه یانه تی دورو درێژی مێژو به مرۆڤه کان به خه لکه کان و مافه کانیان ، سه ربه رز و سه رفه رازی و ژیانێکی باشتان بۆ به ئاوات ده خوازم.

كوري په‌چه | 11 Jul 2012 - 17:13
سلاو كاك ناسري خوشه‌ويست
بيگومان ماموستا هيدي (ئه‌گه‌ر ئه‌م دووبه‌يتييانه‌ هي جه‌نابيان بن و هي هيدييه‌كي‌تر نه‌بن) يه‌كيك له شاعيره نه‌مره‌كاني ئه‌م گه‌له‌يه‌. شه‌و و روژانيكي دوور و دريژ له‌گه‌ل شيعره‌كاني ژياوم. ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌ يادي ئه‌وه‌وه سه‌رداني ئاوايي شيخاليم كرد و به خه‌يال وه‌ك له‌وي بيت له‌گه‌لي دوواوم. به‌لام بي په‌رده بليم ئه‌م دووبه‌يتييانه‌ي شتيك به شيعر و غه‌زه‌له‌ پاراوه‌كانيه‌وه‌ زياد ناكه‌ن و خراپيشيان ده‌كه‌ن. زور ساده و بي‌ناوئاخنن. هه‌لبه‌ت شيعر به ساده و ساكاريي خراپ نابي، به‌لام ئه‌مانه شتيكيان له ئارايشتي شيعري پيوه ديار نييه. يه‌ك دوو ته‌عبيري بچكوله نه‌بي.

خوش بي.

کاروان | 7 Jul 2012 - 10:58
سلاو کاک ناسر.... له میژه که بیرةوةریةکانت نانوسی تکایه دةست پئ بکةوه با ئیمةش بیانخوینینةوه... سپاس

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia