شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


سەفەر: شەفیعیی کەدکەنی

29 Apr 2012

شیعری: محەممەد ڕەزا شەفیعیی کەدکەنی



- ئەوە بۆ کوێ؟
کە وەها، گورج و بەتاڵووکە سەرت ناوە لە ڕێ؟

- پنجە دڕکێک بە شنەی بای بیابانی دەگوت-

- لێرە ئۆقرەی نییە دڵ، لێرە دەڕۆم
ئەدی تۆ پێم بڵێ لەم قاقڕە تا کەی دەتەوێ هەر هەڵکەی!
لە تەپ‌وتۆزی بیابان بە تەما نی کە، سەری خۆت دەرکەی؟

- هەموو ئارەزوویە گیانم
چ بکەم کە پێ بە داوم!


- تۆ دەپرسی بە تەمای کوێم؟
- کوێ کە ڕێگاکە بچێ، واوە دەچم!
دەچمە هەر جێگەیە، لەم ناوە نەبم!


باشە وا بێ! کە دەڕۆی تۆ، سەفەری خێرت بێ
تۆ سەری برایەتیمان، کە لە سامی ئێرە دەرچووی
کە سەرت بە ساغی دەرکرد، کە گەیشتیتە هەواران
تۆ دوعا و سڵاوی ئێمەش، بگەیێنە دۆست و یاران:
بە چرۆ، بە سەوزەڵانی،
بە نمەی زوڵاڵی باران!

.................................................

به کجا چنین شتابان؟

گون از نسیم پرسید

- دل من گرفته زین جا

هوس سفر نداری

ز غبار این بیابان؟

- همه آرزویم اما
چه کنم که بسته پایم.


به کجا چنین شتابان؟

- به هر آن کجا که باشد

به جز این سرا، سرایم

- سفرت به خیر اما تو و دوستی، خدا را

چو از این کویر وحشت به سلامتی گذشتی

به شکوفه‌ها، به باران

برسان سلام ما را
بگه‌ڕێوه‌|2805 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
مكري- بوكان | 1 May 2012 - 09:41
زور چيشمان ور گرت براستي خوش بو ده ستت خوش بي كاك ناسر گيان پر به پيستي بو .

raman | 1 May 2012 - 07:43
سلاو کاک ناسری خوشه ویست.په خشانه که ت زور خوش و جوان وه کوردی مانات کردوته وه.ته نانه ت مروف که ده یخوینیته وه هه ر ده زانی که خودی په خشانه که له ئه سل دا به کوردی بووه.هه ر بژی و سه رکه وتو بیت . هیوادارم که هه مو کات دا په خشانی نویت بیت بو خویندنه وه ی ئیمه که تا مه زروی وتاره کانی توین . پرسیاریکم هه یه که بوچی له و ته مه نه دا په خشانی فارسی زور وه کوردی ته رجومه ده که نه وه00000 ئایا هوییکی تایبه تی هه یه0000سپاستان ده که م ئه گه ر ولامم ده نه وه
..........................
سپاس بۆ ئێوەی هێژا، بەڕێز ڕامان! جاروبار شیعری فارسی تەرجەمە دەکەم، ئەوەی زۆر پێم جوان بێ، یان پێم وابێ بە کوردی داڕشتنێکی جوانی لێ دەردێ. بەڵام ئەوەش زۆر نا، کەم. لەم ساڵانەی دواییدا زۆر بە کەمی تەرجەمەم کردووە. سپاس و ڕێز بۆ ئێوە.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia