شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


غه‌زه‌لی نه‌توانین

16 Apr 2009

له‌ ده‌سته ‌گه‌رمه‌کانی تۆ
که‌ منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه‌ بیکه‌م
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ

‌ له‌ میهره‌بانیی بێدریغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به‌سازێکی بێ‌کۆتایی که‌ هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه ‌له‌سه‌ر نه‌غمه‌ سروود ئه‌ڵیم
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ

له‌ کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که‌ له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه‌
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش ونیگار ده‌کێشمه‌وه‌
که‌هه‌‌ر ڕه‌نگه‌ی له‌ ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ

کانیاوێک له‌ نێو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له‌ نێو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له‌ نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له‌ کراسدا،
له‌ ئینسانێک که‌ هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه‌
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ.

13ی ڕێبه‌ندانی 1343ی هه‌تاوی
کۆمه‌ڵه‌شیعری ((در‌خت و خنجر و خاطره‌))
بگه‌ڕێوه‌|2967 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|4 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
amir | 5 May 2010 - 18:13
barasi juanbu wa barasti alit wargerabu
kak nasr gian mn alaqayaki sayrm ba sherakani shamlu haya wa tawawi sherakanim xendotawa, zor xoshu hast bzwenn
barasi ba joratawa datwanm blem natanya sherakani shamlut juwanu reku peku a'li gerawatawa balku hastakasht lagal gerawatawa wa wawa dast nadat magar awyka boxosht aw hasta naskat habetu sherakanisht barasti dark krdbet.
zorm qsakrd bmbaxsha, barasti dastt xoshbetu la durawa aw dastakant bach dakam

vanawsha | 26 Jul 2009 - 15:33
به بروای من که سیک که جوان بیر ده کاته وه له سیاسه تیش دا هه ر وایه جه نا بی فواد به غه ره زه وه بو چوونت نوسیوه!

که‌سێک | 18 Jul 2009 - 00:04
سڵاو و ڕێزی بێ پایان. من زۆر ڕێز اگرم له‌ هه‌ر بیر و بیر و بۆ چونێک به‌ ڵام بڕواشم وایه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ ی کاک ناسر هه‌یه‌تی له‌ وه‌رگێران و هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌کاندا به‌ ڕاستی خوڵقاندنی پێوه‌ دیاره‌،پێویست ناکات گرێبدرێن به‌بابه‌تی تره‌وه‌ ئازاده‌ له‌ هه‌ر بۆ چونێک ئیتر مه‌رج نیه‌که‌ هۆگری هۆنراوه‌کانی کاک ناسر بیت کۆمه‌ڵه‌ بیت یا نا .وه‌رگێرمان هه‌یه‌ له‌ جیاتی بابه‌ت وه‌رگێرێ بابه‌ت وه‌ر ئاگه‌رێنێ.به‌ڵام کاکه‌ ناسر به‌ راستی وه‌رگێڕانه‌کانت خوڵقاندنن.ماندو نه‌ بیت و خۆشمان ئه‌وێیت.

فواد | 22 Apr 2009 - 13:27
كاك ناسر وێڕای سڵاو

برای به‌ڕێز به‌ ڕاستی هه‌ندێك كه‌س هه‌ن غه‌در له‌ خۆیان ده‌كه‌ن و به‌ ڕای من تۆش یه‌كێك له‌وانی، هه‌روه‌ك چۆن مامۆستا مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌نزاده‌ش هه‌ر وایه‌. حه‌یفه‌ ئه‌و هه‌موو هێز و تواناییه‌ت له‌ ئه‌ده‌بیاتدا هه‌بێت و بچی به‌ دوای سیاسه‌ت بكه‌وی. به‌ بڕوای من كه‌سانی وه‌ك ئێوه‌ له‌ ڕێگای ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یانه‌وه‌ زیاتر ده‌توانن خزمه‌تی میلله‌ت بكه‌ن نه‌ك له‌ ڕێگای سیاسه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌، ئه‌ویش به‌مشێوه‌ سیاسه‌ته‌ی كه‌ له‌ نێو ئێمه‌دا باوه‌! ئاخر براكه‌م كێ هه‌یه‌ ئه‌م شیعرانه‌ی شاملو كه‌ جه‌نابت كردووتن به‌ كوردی بخوێنێته‌وه‌ به‌ڵام باره‌قه‌ڵڵاییت بۆ نه‌نێرێ، ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌م نه‌كردبێ ئه‌گه‌ر بڵێم "ئه‌گه‌ر شاملو بۆ خۆی شیعره‌كه‌ی به‌ كوردی بنووسیبایه‌، هه‌ر ئاوای ده‌نووسی كه‌ تۆ وه‌رت‌گێڕاوه‌". به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ سیاسه‌تدا كاتێك كه‌ قسه‌و قسه‌ڵۆك و ناووناتۆره‌ و قسه‌ی ناحه‌ز ده‌خوێنینه‌وه‌ "كه‌ به‌داخه‌وه‌ تۆش له‌ نووسینی بێبه‌ری نی" وامان لێدێ كه‌ ڕقمان له‌ شیعره‌كانیش هه‌ستێ. بۆیه‌ پێشنیاری من وه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ڕێگایه‌كدا بڕۆیت باشه‌ كه‌ شاره‌زای و رێگه‌ بۆ كه‌سانی دیكه‌ش خۆش بكه‌ی، نه‌ك به‌ردێك هه‌ڵگری كه‌ ناوكت بچێ یان به‌ ناشاره‌زاییت ڕێگه‌ له‌ كه‌سانی تریش ون بكه‌ی.
له‌ كۆتاییدا هیوادارم كاك ناسر لێم نه‌ڕه‌نجێ چونكه‌ من "ته‌نیا و ته‌نیا" خوێنه‌ری شیعره‌ وه‌رگێڕدراوه‌كانی كاك ناسرم و له‌ بواری سیاسییه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ منیش خۆم به‌ كۆمه‌ڵه‌ ده‌زانم به‌ڵام به‌ مسقاڵیش له‌گه‌ڵی نیم.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia