شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


بۆنی خاک

3 Feb 2012

نە سەوزایی لە دیدەمدا
وەکوو جاران گەش و ڕووناک
نە، هەنگاوم پەلەی ماوە
بەرەو هەر ژوانگەیەک بێباک.

نە دەنگم، دەنگی جارانە
نە شووشەی لێوەکانم، پاک
لە سەر لێو نەخشی سەد حەسرەت
لە ماچی بێ بزە و، غەمناک.

منم ئێستا و، هەموو هیوا
من و ئەژنۆیەکی هیلاک
من و، هەر ئەو جلوبەرگە
کە بۆنی تۆی نەما، ئەی خاک!
بگه‌ڕێوه‌|1505 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
یاران | 6 Feb 2012 - 08:24
سڵاو
نە سەوزایی لە دیدەمدا
وەکوو جاران گەش و ڕووناک
وەکوو جاران گەشه و ڕووناک
گه‌شه‌ له گه‌ش گونجاوتره

فەریبا | 4 Feb 2012 - 00:37
منم ئیستا و ،هەموو هیوا

من و ئەژنۆیەکی هیلاک

بژی

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia