شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


دەنگ و دیمەن: شیعری کووچە

16 Nov 2011

بگه‌ڕێوه‌|4140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
به‌ختیار عه‌لی زاده� ... | 11 Feb 2012 - 14:38
سڵاو کاک ناسر
ده‌ستت خۆش بێ و ئاره‌زوی ته‌مه‌ن درێژیتان ده‌که‌م به‌ ته‌ندروستی یه‌کی باش.
له‌ڕاستی دا وه‌رگێڕان واتا نوسینه‌وه‌ی ده‌ق له‌ زمان ێکه‌وه‌ بۆ زمانێکی دیکه‌ جا ئه‌و ده‌قه‌ هه‌ڵگری هه‌ر باگڕاوه‌ندێکی فیکری، فه‌لسه‌فی، هزری، ئه‌ده‌بی و ،... بێ.
له‌ڕاستی دا وه‌ڕگێرانی شێعر کارێکی جیاوازتر و دژوارتره‌ به‌ نیسبه‌ت جۆره‌کانی دیکه‌ی وه‌رگێڕان. به‌ ڕای من وه‌رگێڕانی شێعر واتا چه‌ندین جار وه‌رگێڕانی ده‌قێکی شێعریی له‌ زمانێکه‌وه‌ بۆ زمانێکی دیکه‌ چونکه‌، گواستنه‌وه‌ی هه‌ست له‌ شێعرێک دا کارێکی فره‌ ئه‌سته‌مه‌و که‌متر که‌سێک توانایی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست ه‌ی هه‌یه‌ وه‌ک ده‌قه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی شێعر.
له‌ وه‌رگێڕانه‌ شێعریه‌کانی جه‌نابتان دا گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ست ه‌ پڕاوپڕ دیار و به‌رچاوه‌.
له‌ڕاستی دا وه‌رگێڕدراوی شێعری زۆره‌ به‌ڵام که‌مترینیان خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ن که‌ ئاماژه‌م پێ کردوه‌.
به‌ڕای من هه‌ست تاکه‌ ئامڕازێکه‌ که‌ په‌یامی شێعر ده‌گه‌یه‌نێ به‌ گوێ ی بیسه‌ر.
ئه‌گه‌ر شێعر دور بێت له‌ هه‌ست ئه‌وه‌ پێوه‌ندیی نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ر یاخود بیسه‌ر دروست نابێ و ئه‌وکات په‌یامی شێعر که‌ سه‌ره‌کیترین ئامانجی شێعریه‌ ناگاته‌ شوێنی خۆی.
دوباره‌ ده‌ستخۆشیت پێ ده‌ڵێم.
هه‌رده‌م شاد بی

که‌ماڵ عه‌لیدووست | 19 Nov 2011 - 09:18
سڵاو کاک ناسری خۆشه‌ویست، سه‌ره‌تا ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌و وه‌رگێڕانه زۆر جوانه و دواتریش بۆ ئه‌و خوێندنه‌وه و دیکله‌مه هاڕمۆنیک و به‌سۆزه. چیتر پێویست به‌وه‌ ناکا، ئاماژه به وه‌رگێڕدراوه که‌م وێنه‌کانتان بکرێت و به خوێندنه‌وه جوان و به‌سۆزه‌کانیشتان به هه‌مان شێوه، به‌ڵام که گوێم له‌م شێعره گرت، پێم وابوو که وه‌ک لایه‌نگرێکی زمانی پاراو و جوان و ده‌نگی به‌سۆز شتێکم له‌ سه‌ر دڵه، که ئه‌بێ بیڵێم. هه‌ر له‌ش ساغ و سه‌رکه‌وتوو بن

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia