شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


سووتاوی جودایی به‌! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به

9 Nov 2011

یارم که‌ قه‌دی به‌رزی سه‌د نه‌خلی شه‌جه‌ر دێنێ
په‌روینی شه‌که‌ربه‌ندی سه‌د ڕشته‌ گوهه‌ر دێنێ

دڵبه‌سته‌یی یارێکم، کوژراوی نیگارێکم
زاری له‌ ته‌به‌سسومدا، خه‌نده‌ی به‌شه‌که‌ر دێنێ!

ڕه‌م ئاهوویی تاتاری، قه‌د نه‌خلی سه‌مه‌رداری
هه‌م نار و به‌یه‌ باری، هه‌م شه‌مس و قه‌مه‌ر دێنێ!

گه‌ر خه‌سته‌ و دێوانه‌م، به‌و نه‌رگسه‌ کاڵانه‌م
غه‌مزه‌ی دێ به‌ تاڵانم، ئه‌گریجه‌ به‌ شه‌ڕ دێنێ!

ناچێته‌ دڵم غه‌مزه‌ی په‌یوه‌سته‌ که‌چی ده‌مخا
ئه‌و له‌شکره‌ به‌رگه‌شته‌ هه‌ر فه‌تح و زه‌فه‌ر دێنێ!

دڵسۆزی‌یی ئه‌شکم که‌! دایم له‌ که‌ناری دام
مه‌یلی پده‌ری نانێ، ئه‌و حوببی پسه‌ر دێنێ!

ئه‌ی مه‌ردومی بینایی! ئیدی به‌سه‌ ڕیسوایی!
گریانی به‌ خۆڕایی هه‌ر قه‌تعی نه‌زه‌ر دێنێ!

چی ڕووڕه‌شییه‌ کاری، هه‌ر سوبحه‌ شه‌بی تاری:
زولفی که‌ به‌ عه‌ییاری ده‌ستی له‌ که‌مه‌ر دێنێ!

سووتاوی جودایی به‌! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به‌!
بنواڕه‌ که‌ ئه‌م ده‌رده‌ هه‌ر ئه‌هلی نه‌زه‌ر دێنێ!



١) زاری له‌ ته‌به‌سسومدا، خه‌نده‌ی به‌شه‌که‌ر دێنێ: دەمی لە کاتی پێکەنیندا (ئەوەندە جوانە) کە پێکەنینی بە شەکر دێ.

٢) لە دیوانەکەی چاپی کۆڕی زانیاریدا، بەیتی دووهەم ئاوا نووسراوە:
ئەم ئاهوویی تاتاری، بۆ نه‌خلی شەجەرداری
هه‌ر نار و به‌یه‌ باری، هه‌ر شه‌مس و قه‌مه‌ر دێنێ!

٣) غه‌مزه‌ی دێ به‌ تاڵانم، ئه‌گریجه‌ به‌ شه‌ڕ دێنێ!
لە دیوانەکەی کۆڕی زانیاریدا، ئاوا نووسراوە
ڕەمزێ کە بە تاڵانم، ئەگریچە بە شەڕ دێنێ.

٤) زولفی که‌ به‌ عه‌ییاری ده‌ستی له‌ که‌مه‌ر دێنێ!
لە دیوانەکەی کۆڕی زانیاریدا، ئاوا نووسراوە:
زولفێکی به‌ عه‌ییاری ده‌ستی له‌ که‌مه‌ر دێنێ!
بگه‌ڕێوه‌|1899 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
فه‌وزی ڕه‌مزی | 14 Nov 2011 - 18:51
به‌ڕێزه‌که‌م/ ڕاسته‌ ( ته‌به‌سوم) له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا بده‌قاوده‌ق له‌ کوردیدا به‌ "بزه "‌ دێت ، خه‌نده‌یش له‌ کو‌ردیدا به‌ پێکه‌نین نایه‌ت به‌ڵکو به‌ ته‌واوی له‌ نێوان .
هه‌ردووکیاندایه " بزه‌ و پێکه‌نین "‌ بۆیه‌ ده‌ڵێم پێکه‌نین ناگرێته‌وه
‌ داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌ به‌ڕێزتان

ئیسماعیل محەمەد | 10 Nov 2011 - 09:32
مامۆستای برێزم کاکە ناسر.. تەبەسسوم لە (بسمة ، ابتسامة) ی عربییەوە هاتووە بە مانای بزە دێت نەوەک پێکەنین، پێم وایە جیاوزی دەبخشێتە وێنەی غەزەلەکە ،بۆیە ئەم روونکردنەوەم نووسی،تکایە ببوورە ،دەستان خۆش بێت هەر بمێنن .

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia