شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


ئەحمەدی شاملوو: گۆرانیی گەورەترین ئارەزوو

1 Nov 2010

ئاخ! ئه‌گه‌ر ئازادى سروودێکى وتبا
بچووک
هێنده‌ى گه‌رووى باڵنده‌یه‌ک،
له‌ هیچ کوێ دیواره‌ ڕووخاوێک نه‌ده‌ما.

ساڵیانى ساڵ پێنه‌ده‌چوو
په‌ى به‌م حه‌قیقه‌ته‌ به‌رى
که‌ هه‌ر کاول و وێرانه‌یه‌ک نیشانێکه‌ له‌ ته‌ره‌بوونى ئینسانێک
که‌ ئینسان خۆى
هه‌وێنى ئاوه‌دانییه‌.


وه‌ک برینێک
به‌ درێژایى هه‌موو ژیان
خوێناوى لێ بتکێته‌وه‌
وه‌ک برینێک
به‌ درێژایى هه‌موو ژیان
به‌ وشکه‌ژانێک چڵ بدا و
به‌ گه‌رماى خۆى بکولێته‌وه‌،
به‌ هاوارێک چاوهه‌ڵێنان
به‌ نه‌فره‌تێک
له‌ قالبى خۆهه‌ڵبڕان،_

ئاوا له‌ خۆمان ته‌ره‌ بووین
به‌ سه‌رهاتى وێرانه‌ ئاوا بوو.


ئاخ ئه‌گه‌ر ئازادى سروودێکى وتبا
بچووک بچووک
چکۆله‌تر ته‌نانه‌ت له‌
کونى گه‌رووى باڵنده‌یه‌ک!

ڕۆم.ڕه‌شه‌مه‌ى 1355
بگه‌ڕێوه‌|3782 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|4 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ئیسماعیل محەمەد | 19 Feb 2011 - 17:46
سڵاو کاک ناسری خۆشەویست، زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەم کۆمەڵە بەرهەمە جوان و دانسقەیە دەبینمەوە جارێکی تر،بەبێ ڕوپایی کردن ئەم کۆمەلە وەرگێڕانە بە جوانترین چەپکە گوڵی باخچەی شیعری وەرگێڕاو دەبینم،ئەمن بۆ خۆم لە تەمەنی لاویدا هەموو دیوانە وەرگێڕدراوە جوانەکەی،تا شکۆفەی سوری کراسێک م لەبەر کردبوو،خۆزگە بتتوانیبا ئەو دیوانە هەر هەمووی لێرە دابەزێنیت،دەستان خۆش و سەر کەوتووبن.

nuser | 6 Nov 2010 - 17:18
ئه‌دیبی خۆشه‌ویست به‌ڕێز کاکه ناسر، سڵاو

خۆزگه ئێمه زۆر ناسری حیسامیی دیکه‌مان هه‌با.

له‌باره‌‌ی ئه‌و شێعره‌ی شاملووی مه‌زنه‌وه‌ ده‌ڵێم: جوانت وه‌رگێڕاوه‌ به‌ڵام " بچووک بچووک" پاشان جوانتر بوو بڵێن "بچووکتر" یان ، "چووکه چووکه‌، یان : چکۆله‌ چکۆله"، پاشان "چووکه‌تر یان چکۆله‌تر له‌‌ ...".. هیوادارم له مه‌به‌ستم تێگه‌یشتبن.. به‌ڵام هه‌ر چۆن بێ ئێوه مامۆستان. خۆشه‌ویستیم بۆتان هه‌یه‌. چوێنه‌ر و نووسه‌ر
...........................
بەڕێز نووسەر! سڵاو و سپاس. لە مەبەستەکەتان دەگەم. من پێم وابوو بچووک بچووک، چکۆلەتر، مۆسیقایەکی باشتر بە شیعرەکەدەدا. ئەگینا، ئەگەر ئەو لایەنە لەبەر چاو نەگرین، وەک ئێوە نووسیوتانە بچووک، بچووک بچووکتر، یان ئەوانی دیکە، وەک وشە پیکەوە سازگارترن
سپاس و ڕێزی دووبارە.

کورش 2446 | 4 Nov 2010 - 21:15
کاک ناسر شه وباش
ئه ری کاک ناسر شاملو شیعری بو شورشگیرانی کورد له وانه کاک فواد کو توو وه یان نا ئه گه ر هه یه تی وه له لای تو ده س ده که وی بوم به ریکه.
.................................
کاک کورشی بەڕێز!
شاملوو شیعریکی هەیە بە ناوی "پیغام" کە لە یادی چەند تێکۆشەری تورکمەن و هەروەها کاک فوئاد دا گوتوویەتی و کردوومە بە کوردی و لێرە لە شارستان هەیە. فارسییەکەشی لە ماڵپەڕی شاملوو هەیە.
http://sharistan.org/index.php?id=206
ئەوەش ئادرێسی شیعرەکە بە فارسی لە سایتەکەی شاملوو
http://www.shamlou.org/index.php?q=node/279

احد | 1 Nov 2010 - 11:21
سڵاو کاک ناسری خوشه ویست ‌هونراوه که زۆر پڕ ناوه رۆکه.ئه گه ر ده كرێ گۆرانێكی فه تانه ی وه لیدی دانێ .سپاس

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia