شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


سروودى شه‌شه‌م

10 Apr 2009

چ سه‌یرێکه‌!
ئێمه‌ نه‌بووین
عیشقى خۆمان
له‌ خۆماندا
به‌دى هێناین.
په‌یوه‌ندین ئێستاکه‌
ئاشنا
وه‌ک خه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ لێو
وه‌ک فرمێسک له‌گه‌ڵ چاو
ڕووداوێک له‌ نزیکترین ده‌مى ڕابوردوودا.

هه‌را و هاوارین ئێستاکه‌
نه‌ک که‌لامێک که‌ نیشانه‌ و ئاماژه‌ بێ،
که‌ ده‌نگى ده‌رخه‌رى ڕازین.

هه‌زار مه‌عبه‌د له‌ شارێکدا...
گوێت له‌ من بێ
ئه‌تۆ بڵێ یه‌ک په‌رستگا له‌ به‌رینایى جیهان هه‌بێ
هه‌تا من نوێژى بۆ به‌رم
په‌رستگایه‌ک، که‌ ئه‌تۆ بى.

هێنده‌ په‌ڕۆى نه‌زر و نیازم لێ مه‌به‌سته‌
که ‌وشکم که‌ى له‌ شه‌رمى بێتوانایى خۆم
من دره‌ختى موعجیزه‌ نیم
ته‌نها، دره‌ختێکم ئه‌من
بنچکێکم له‌ شیوێکدا و
له‌وه‌ زیاترم لێ نایه‌
که‌ ببمه‌ هێلانه‌ بۆ تۆ
که‌ ته‌خت و تابووتى تۆ بم.

ئێستا ئێمه‌
یادگارین و بیره‌وه‌رى
دوو باڵنده‌ین
بیره‌وه‌ریى هه‌ڵفرینێک
گه‌روویه‌کى خامۆش و کپ
یادگارى ده‌نگ هه‌ڵبڕینێک.

9ى خاکه‌لێوه‌ى 1372ی هه‌تاوی
((1993))زایینی
بگه‌ڕێوه‌|2363 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|1 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
sarah | 26 May 2009 - 22:54
سڵاو. ده‌سته‌کانت خۆش بێت. ڕاستی زۆر ناسک و جوانه.‌

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia