ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
سه‌کۆ
ک.د.ئازاد: باوەڕ
ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان
بەندی عەلی: خەمبار مەبە
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
نەورۆز
له بابه‌ت کۆمه‌ڵه و چاکسازی
فرمێسک و پێکه‌نین (2)
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
شێعر
ئه‌ستێره
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی لووتكهكاندا
جۆلانه
سه‌مای سه‌رخۆشان
سهراب
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
ژیاننامە
بلوێر
سروودی نێشتیمان
ده‌نگ و دیمه‌ن: ئاوێنه‌ی ئاو
ده‌ربه‌ندی ته‌م و مژ: ده‌نگی نه‌رمه نای
گفتوگۆ
گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
گفتوگۆ له گه‌ڵ پێشڕه‌و
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خالیدی محه‌ممه‌دزاده
گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وێنه‌ی ئه‌مجاره
دوو شیعری مامۆستا ڕەمزی
3 Jul 2010
مامۆستای به‌ڕێز کاکه ناسر.
هه‌ر به‌دووریی نێوانمان ده‌سته ڕه‌نگین و په‌نجه زێڕتاکانت ده‌گوشم.
زۆر سوپاس
له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزتان وا دوو له شیعره‌کانی باوکمم نارده خزمه‌تان هیوادارم شایانی بڵاوکردنه‌وه بێت له ماڵپه‌ڕه زێڕینه‌که‌تاندا که به حه‌ق جێگه‌ی خۆی گرتووه له دڵ و سینه و مێشکی هه‌موواندا.
گه‌ر لاتان په‌سه‌ند بێت، ئه‌وا جار جاره بابه‌تێکتان ده‌نێرمه خزمه‌ت، به‌ڵام شیعره‌کانی 90% ئاخ و ناڵینیه‌تی به‌ده‌ست خاک و گه‌ل و دووبه‌ره‌کی و .....
ئه‌مجا داواکارم گه‌ر لاتان په‌سه‌ند بوو ئه‌و ئه‌رکه برایانه‌یه بکێشیت و به‌سه‌ر ئیملاکه‌یدا بچیته‌وه نه‌وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی نووسینیم کردبێت.
هه‌ر بۆ مێژوو ده‌یڵێم: ڕۆژێکیان ( ئیتر نازانم له چ ساڵێکدا بوو) ڕه‌وانشاد مامۆستا "کاکه‌ی فه‌لاح" ته‌له‌فۆنی کرد و به منی فه‌رموو که ئه‌گه‌ر باوکت کاتی هه‌یه من و دوو میوانی ئازیز دێینه خزمه‌تی. (بەڕێزێکیان هێمن بوو، به‌ڵام به‌ڕێزه‌که‌ی ترم بیر نایه‌ته‌وه).که ته‌شریفیان هاتن و دانیشتن، باوکمیان خسته سه‌روو خۆیانه‌وه، به پێی ته‌مه‌ن، هه‌رچه‌نده قبووڵی نه‌ده‌کرد وه‌ک داب و نه‌ریت. پاش که‌مێک، باوکم ڕووی کرده کاکه و وتی: "به‌ڕێز! بۆ ئه‌م میوانه ئازیزانه‌م پێناناسێنی؟ بێ‌شک وه‌ک به‌ڕێزت ئه‌ده‌ب دۆست و شاعیرن!"
هه‌ر که وتی ئه‌م به‌ڕێزه‌یان نازناوی شیعری "هێمن"ه و له خانه‌واده‌ی "شێخولئیسلامه"، باوکم یه‌کسه‌ر ڕاچڵه‌کی و. به‌رزه‌پێ. ده‌سته‌ونه‌زه‌ر ڕاوه‌ستا و یه‌کسه‌ر هاته خواریه‌وه دانیشت و وتی ئه‌ده‌ب ڕێگه‌م پێنادات به‌نده له‌سه‌روو به‌ڕێز و پیرۆزێکی ئه‌و خانه‌واده‌یه، ئه‌مجا کەسێکی وه‌ک هێمن، دابنیشم.
باوکم له دووسه‌ره‌وه له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌هلی عیلمه. خۆی له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لایانی پیرخدری شاهۆ و مه‌لا ڕه‌سووڵی ئالانه و سیوه‌یله و له دایکیشه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی موفتی چاوماری سله‌یمانییه، واته ڕه‌وانشاد "بێخود" ده‌بێته خاڵی. ئه‌مجا دانیشتنێکی هێند به پێز بوو هه‌ر مه‌پرسه، چونکه باوکم فارسی و تورکی ئه‌سته‌مووڵی چاکی ده‌زانی و چی شیعری (سه‌عدی و حافز و بێدل و کەلیم و قائانی و مه‌وله‌وی و ....)ی له‌به‌ر بوو.
که ته‌شریفیان ڕۆیشتن، باوکم فه‌رمووی کوڕم ئه‌وانه خاوه‌ن ڕێزن، خانه‌واده‌ن خانه‌واده.
ئه‌م باسه‌م هه‌ر وه‌ک یادێك گێڕایەوە که خۆم له خزمه‌تیاندا بووم و هێند دڵم شاد بوو به یه‌که‌م دیتنی ئه‌و که‌ڵه شاعیره نیشتمانپه‌روه‌ره.
هه‌ربژین بۆمان / براتان /
فه‌وزی ڕه‌مزی // سویسرا
(١)
بۆ لاوه به‌ڕێزه‌کانی وڵات
له شاری به‌غدا به بۆنه‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی کوردی) خوێندراوه‌ته‌وه و له ڕۆژنامه‌ی "ژین" ی ژماره 22، پێنج شه‌ممه 12/5/1971 دا بڵاوکراوه‌ته‌و.
زه‌مانی ئێمه وا ڕابورد و، ئێستا جێی هیوا ئێوه‌ن
به‌ری باخی ئومێدی قه‌ومی کوردی بێنه‌وا ئێوه‌ن
له تاریکی شه‌وا، بۆ ونبوانی چۆڵی که‌مفامی
به تیشکی ڕۆژی زانایی، له مه‌ولا ڕه‌هنوما ئێوه‌ن
له ناوا بۆ نه‌مانی ناته‌بایی و باوی دووڕوویی
یه‌که‌م تێکۆشه‌ری مه‌یدانی هه‌وڵی بێ ڕیا ئێوه‌ن
له‌مه‌ولا گه‌ر له به‌ینی دووبه‌ره‌ی قه‌وما شه‌ڕێ قه‌وما
به هێزی ئاشتی، هه‌ڵمه‌تبه‌ری سه‌ر هه‌ردوولا ئێوه‌ن
له ڕێی یه‌ککه‌وتنێکی بی فڕوفێڵی له‌مه‌ولاشا
به ماڵ و سه‌ر فیداکارێکی بێ پێچ و په‌نا ئێوه‌ن
ئه‌بێ هه‌ر ئێوه له‌م ئاژاوه‌شا فریاکه‌ون، چونکە
ئه‌زانم چاره‌سازی کاره‌ساتی وا، که‌وا ئێوه‌ن
نه‌جاتم ده‌ن له‌ده‌س ئازار و ئێشی ده‌ردی ناکۆکی
که چونکی سه‌ر پزیشکی خه‌سته‌خانه‌ی ده‌ردی وا ئێوه‌ن
له ڕێگه‌ی ناته‌بایی کۆچ و باری هۆزه‌که‌م لاده‌ن
که بۆ جێگا هه‌واری یه‌کیه‌تی ڕێی شاره‌زا ئێوه‌ن
ئیتر ئێوه و خودا، ئه‌ی عالمانی پاشه ڕۆژی کورد
نه‌که‌ن لاده‌ن له ڕێی حه‌ق، چون له‌مه‌ولا پێشه‌وا ئێوه‌ن
له ڕێگه‌ی ئاشتی گه‌ر بێ و له‌مه‌ولا، لا نه‌ده‌ن، بێ‌شک
به جێگه و مه‌نزڵی خواهش گه‌یشتووی دڵنیا ئێوه‌ن
له گێژاوی شه‌ڕ و شۆڕی له‌مه‌ولا بۆیه بێباکم
که چونکی بۆ سه‌فینه‌ی ئاشتی گه‌ل، ناخودا ئێوه‌ن
ئیتر دائیم وه‌کو (ڕه‌مزی) نزاکارم که‌تا ماون
دڵ ئازاری نه‌بینن، چونکه بۆ گه‌ل جانفیدا ئێوه‌ن
(٢)
ئه‌م شیعره له ئاهه‌نگی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی کوردا له هه‌ولێر خۆی خوێندوویه‌تیه‌وه له 1971
ڕۆژی تێکۆشانه ئیمڕۆ
کورده ئیمڕۆ ڕۆژی تێکۆشان و هه‌وڵ و هیممه‌ته
کاتی خۆ ده‌رخستنی مه‌ردانی خاوه‌ن غیره‌ته
ئه‌و هه‌له‌ی ئاخت به‌کوڵ بۆ هه‌ڵئه‌کێشا وه‌ختی خۆی
ئێسته وا که‌وتۆته به‌ر چنگت، ده‌سا ده‌ی! فرسه‌ته!
هه‌ڵسه داوێنت به‌لادا که‌و ، به ئاسانی بڕۆ
ببڕه ئه‌و ڕێیه‌ی که‌وا ئه‌توت بڕینی زه‌حمه‌ته
زووبه ده‌ی! داماڵه ته‌وقی زیللی دیلی و ڕاپه‌ڕه!
ببڕه زنجیری ئه‌ساره‌ت، ده‌رکه سه‌ر له‌م زیلله‌ته!
ئه‌و گه‌له‌ی ئیمڕۆ له ناوا وا به‌سه‌ربه‌ستی ئه‌ژی
که‌ی له مێژوودا وه‌کوو ئه‌م کورده خاوه‌ن شۆره‌ته
کوا ئه‌وه‌ی دوێنێ که‌وا ئه‌یووت له ڕێگه‌ی میلله‌تا
ماڵ و ڕۆح و سه‌ر فیداکردن نیشانه‌ی خزمه‌ته
پێی بڵێن شێرانه با بێ و به‌رکه‌وێ و هه‌ڵمه‌ت به‌رێ
هه‌ڵگرێ به‌یداخی کوردستان و لێدا نه‌عره‌ته
بۆ هه‌ل و ڕۆژێکی وا چه‌ند ساڵ ئه‌بێ داکی وه‌ته‌ن
ئاه و حه‌سره‌ت کێشه ، دڵ پڕ ئێشه ، جه‌رگی له‌تله‌ته
جا ده‌خیلت بم شه‌قی تێ هه‌ڵنه‌ده‌ی هه‌ر وه‌ک به‌روو
له‌م هه‌له‌ی که‌وتۆته‌وه دووباره ده‌س ئه‌م میلله‌ته
قه‌ت نه‌که‌ی بۆ باره پاره‌و به‌سته‌نۆتی ئه‌جنه‌بی
دای بنێی ئه‌م گه‌وهه‌ری شه‌هواری ئازادییه‌ته
پاره چونکی قیمه‌تێ نادا به پایه‌ی گه‌وره‌ییت
خزمه‌تێکی هۆزه‌که‌ت جێی فه‌خره، مایه‌ی حورمه‌ته
با له‌سه‌ر ئه‌م باسه جارێ لا بده‌م ئه‌مما بڵێین
به‌و که‌سه‌ی ئیمڕۆ که خاوه‌ن زۆری بازوو و قووه‌ته
سه‌روه‌را نزدیکه ئه‌مجا غیره‌توڵڵا بێته جۆش
بۆ نه‌جاتی حه‌ق له‌ژێر ئه‌م باری زوڵم و زه‌یقه‌ته
خه‌ڵقی زاتێکی وه‌ک مووسا بکا له‌م قه‌ومه‌دا
بۆ خه‌ڵاسی میلله‌تی ، له‌م جه‌وری فیرعه‌ونییه‌ته
یا ئه‌بێ بۆ تاروماری ، ده‌بده‌به‌ی زوححاکی زۆر
کاوه‌یێ بێنێته دی ، له‌م هۆزی کورد‌و عه‌شره‌ته
که‌ی خودا پێیخۆشه زوڵم و زه‌وتی ئه‌ملاک و زه‌وی
له‌م ڕه‌ش و ڕووتانه یاخۆ له‌و که‌سه‌ی که‌م قودره‌ته
تۆ له‌کن خۆت لافی ئیسلامی و دیانه‌ت لێ ئه‌ده‌یت*
باوه‌ڕت زاهیر به ئه‌حکامی سه‌ماوی و ئایه‌ته
جا به پێی ئه‌حکامی کام ئایین و مه‌زهه‌ب جائیزه
یا له کوێ ئه‌م حاڵه ده‌ئبی دینی ئیسلامییه‌ته
با بڵێین ترست له‌که‌س هه‌رگیز نیه ئه‌ی چی ئه‌ڵێی
تۆ له تیری ئاهی مه‌زڵوومانی ئه‌م وه‌زعییه‌ته
ئه‌ی خوا ئه‌ی خالقی ڕۆژ و شه‌و و ئه‌رز و سه‌ما!
دانه‌ری ئه‌و ماھ و ئه‌ستێرانه وا به‌و هه‌یئه‌ته
تاکو که‌ی ئه‌م قه‌ومه ناڵه‌ی بێ له‌ژێر ئه‌م باره‌دا
تاکو که‌ی ئه‌م خه‌ڵقه زاکه‌ی بێ له‌ده‌س ئه‌م حاڵه‌ته
نووکی خامه‌ی شاعیری حه‌قبێژی شه‌عبی ( ڕه‌مزیا )
تەرجومانی فیکری میلله‌ت ، ڕه‌هبه‌ری جه‌معییه‌ته
*مه‌به‌ست له‌و سه‌رکردانه‌ی عیراقه که به‌ناوی دینه‌وه، داگیرکردن و سووتاندنی خاکی کوردستانیان حه‌ڵال ده‌کرد.وه‌ک (عه‌بدولسه‌لام عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبکر) و ....یان هه‌ر زاڵمێکی تر له‌و ده‌مووکاته‌دا..
بگه‌ڕێوه
|
317 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
4 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
میرزا | 16 Jul 2010 - 20:24
کاک ناسر ئه‌رێ کاکە بۆ نایەی سەرێکمان لێدەی، خۆ وەتەمیش و شێخاڵی هێندە لە یەک دوور نین !!
www.wc-mirza.blogfa.com
...............
سڵاو بەڕێز!
سەردانی لاپەڕەکەم کردبوو، پێشتریش. ژمارەیەک لە بابەتەکانیشیم خوێندەوە، بەڵام نەمزانی هۆی هەڵبژاردنی ئەو ناوە - بە بڕوای من نەگونجاوە_ بۆ لاپەڕەکە چییە؟
هیوام شادی و خۆشیتانە.
ناسر
کاوڵانی | 14 Jul 2010 - 20:09
به‌ڕێز کاک فه‌وزی سڵاوێکی گه‌رم' برای به‌ڕێز من خۆم به بچوکترین قوتابی شاعیران و ئه‌ده‌ب دۆستان ده‌زانم . من که شێعره پڕ له هه‌سته‌کانی مامۆستا ڕه‌مزیم خوێندنه‌وه نه‌ک به هۆی شاره‌زا بونم له شێعر، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی که شێعره‌کان زۆر پاراو و ڕه‌وان و کوردانه بون هه‌ستم کرد که له‌م 2 شوێنه دا له نوسینه‌وه‌ی شێعره‌کان هه‌ڵه‌ی نوسین ڕوی داوه .
فه‌وزی ڕه‌مزی | 13 Jul 2010 - 11:31
برایان و مامۆستایانی به‌ڕێزم کاکه ناسر و کاکه کاولانی
پاش سڵاو و ڕێزێکی بێئه‌نداز
به‌ڕێزان / ده‌سخؤشیتان لێده‌که‌م به‌وه‌ی که هێند وردبینانه سه‌یری شیعره‌کانتان کردوه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌تان به‌دی کردوه که له ڕاستیدا هه‌ڵه‌که له لایه‌ن به‌نده‌وه بووه له کاتی نووسینه‌وه‌یدا. ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم به کاکمه‌وه کرد له شاری سله‌یمانی و ئه‌وێش که سه‌یری ده‌سنووسه‌که‌ی باوکمی کردبوو، به‌ڕێزتانی به ڕاست دانابوو و له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر سووپاسی کردن ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ته‌نگه‌وه هاتنه‌ی ئه‌ده‌ب دۆستیتان.
له کۆتاییدا دووباره داوای لێبوردن ده‌که‌م له به‌ڕێزتان و ته‌مه‌ن درێژی و سیحه‌تان له یه‌زدانی ئاهوورامه‌زدا ده‌خوازم ـ
کاوڵانی | 12 Jul 2010 - 10:12
ده‌ست خۆش کاک ناسر گیان به ڕاستی ئه‌م شێوه شێعرانه‌م یه‌کجار پێ خۆشن و زۆر زیاتر له شێعری نوێ کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر من. ئه‌وه‌ی من تێبینیم کرد له‌شێعری یه‌که‌ما { که بۆ جێگا هه‌واری یه‌کیه‌تی ڕێی شاره‌زا ئێوه‌ن}رێی به هه‌ڵه‌نوسراوه من پێم وایه ڕێ دروسته‌که‌یه‌تی واته{که بۆ جێگا هه‌واری یه‌کیه‌تی ڕێ شاره‌زا ئێوه‌ن} له شێعری دوهه‌میشادیسان هه‌ڵه‌یه‌کی نوسین هه‌یه که ده‌ڵێ{خه‌ڵقی زاتێکی وه‌ک مووسا بکا له‌م قه‌ومه‌دا} پێم وایه { وه‌ک } هه‌ڵه‌یه دروسته‌که‌ی {وه‌کو }یه دیسان سپاس بۆ زه‌حمه‌ته‌کانی به‌ڕێزتان
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail:
ده‌ستپێک
|
پێوه‌ندی
|
copyright © 2009 sharistan.org
|
Design by
Chia