شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


عاشقانە

18 Jun 2010

وچانێکى کورته‌ دنیا
له‌مه‌وداى گوناھ و دۆزه‌خدا.
خۆره‌تاو که‌ هه‌ڵدێ
ده‌ستێکه‌ چه‌مۆڵه‌ت لێ ده‌نێ
ڕۆژیش په‌ڵه‌ى شه‌رمه‌زارى و شووره‌ییه‌ تاهه‌تایه‌.
ئاخ!
پێش ئه‌وه‌ى که‌ له‌ فرمێسکا نوقم ببم
شتێک بڵێ.

داره‌کان
جه‌هلى باپیرانى ئێمه‌ن به‌رى تاوانیان گرتووه‌،
شنه‌ى نه‌سیم
وه‌سوه‌سه‌یه،‌ که‌ دڵپیسى ده‌بزوێنێ،
تریفه‌ى مانگى پاییزیش
کفرێکه‌ که‌ جیهان داده‌گرێ.

شتێک بڵێ
پێش ئه‌وه‌ى که‌ له‌ فرمێسکا نوقم ببم
شتێک بڵێ.

هه‌موو ڕۆژێک
ده‌ربیجه‌یه‌ به‌ ڕووى تۆڵه‌ و سزاداندا ده‌کرێته‌وه‌
عیشق
زه‌رداوى هێڵنجی ناپاکییه‌و
ئاسمان سه‌رپه‌نایه‌که‌
هه‌تا له‌ سه‌ر خاک دانیشی و
بۆ چاره‌نووسى خۆت بگرى.

ئاخ!
پێش ئه‌وه‌ى که‌ له‌ فرمێسکا نوقم ببم شتێک بڵێ
هه‌رچییه‌ک بێ!

کانییه‌کان له‌ تابووت هه‌ڵده‌قوڵێن
تازیه‌ دارانى ره‌شپۆشیش ئابڕووى هه‌موو ئه‌م جیهانه‌ن
ڕوو سووریی خۆت به‌ ڕووى ئاوێنه‌دا مه‌ده‌
که‌ گوناهبار، موحتاجترن

بێده‌نگ مه‌به‌ له‌ ڕێى خوا
پێش ئه‌وه‌ى که‌ له‌ فرمێسکا نوقم ببم
له‌ باسى عیشق
شتێک بڵێ!
بگه‌ڕێوه‌|3217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|5 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
Ali Hosseini | 12 Feb 2011 - 04:51
شێعری شاملوو وه‌رگێڕانی،عه‌لی حسه‌ینی
عاشقانه‌

مانه‌وه‌یه‌کی کورته‌ جیهان
له‌ نێوان گوناه و دۆزه‌خدا.
هه‌تاو
وه‌کوو خوسنێک هه‌ڵدێ و
رۆژ
شه‌رمه‌زارییه‌کی قه‌ره‌بوو نه‌کرا‌وه‌‌.

ئای
به‌رله‌وه‌ی غه‌رقی ئه‌سرین بم
شتێک بڵێ
دره‌خته‌کان،
نه‌زانیی پڕ له‌ تاوانی باپیرانن و
شنه‌با وه‌سوه‌سه‌یه‌کی ناله‌باره‌.
مانگه‌ شه‌وی پاییزی
کفرێکه‌ جیهان ده‌له‌وتێنێ.

شتێک بڵێ
به‌ر له‌وه‌ی غه‌رقی ئه‌سرین بم
شتێک بڵێ

هه‌ر ده‌لاقه‌یه‌کی دڵگر
به‌ره‌و دیمه‌نی سزایه‌ک ده‌کرێته‌وه‌.
عه‌شق
شۆیه‌کی بێزه‌ونی چه‌په‌ڵه‌ و
ئاسمان
سه‌رپه‌نایه‌ک
تاوه‌کوو ملت که‌چ که‌یت و
بۆ چاره‌نووست
لۆره‌ت بێ.


ئای
به‌ر له‌وه‌ی غه‌رقی ئه‌سرین بم شتێک بڵێ،
هه‌رچی ‌بێت

کانیاوه‌کان
له‌ تابووته‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن و
ماته‌مبارانی ئابڕوو شپرزه‌ی جیهانن.



پاکی به‌ ئاوێنه‌ مه‌فرۆشه‌
داوێن پیسان ئاتاج­ترن.
بێ ده‌نگ مه‌به‌
تۆ بی و خودا
به‌ر له‌وه‌ی غه‌رقی ئه‌سرین بم
له‌ باسی ئه‌وین
شتێک بڵێ!

سڵاو به‌ڕێز کاک ناسر ئه‌مه‌ش وه‌رگێڕانی من له‌و شێعره‌، سه‌ردانی ده‌روازه‌ بکه‌ی زۆر خۆشحاڵ ده‌بم.www.derwaze.blogfa.com

eyla | 17 Oct 2010 - 22:03
ئه و کاته ت باش مامۆستا ناسری به ڕیز
سپاس بۆ ئه و شیعره جوانانه ی که هه ڵی ده بژێری و به رێک و پێکی هه ڵی ده گێریته وه سه ر زمانی کوردی
به راستی من بۆ خۆم که وه رگێڕدراوی شێعره کان ده خوێنمه وه وا هه ست ده که م که ئه و شیعرانه هه ر به زمانی کوردی نوسراون (زیاتر شیعره کانی شاملوو) و له ده قی فارسیه که یان زیاتر سه رخۆشم ده کات
هه ر سه رکه وتوو بییت
www.kurdsan.com

ramyar | 1 Aug 2010 - 03:43
سڵاو کاک ناسر
وه‌ک هه‌میشه‌ ئه‌م وه‌رگێڕانه‌شت له‌ شاملوو به‌ دڵه‌وه‌ ئه‌نیشێ...
خۆشحاڵ ئه‌بم بزانم رات له‌ سه‌ر ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ چیه‌.
http://biroke.blogfa.com/post-65.aspx
سپاس

میرزا | 3 Jul 2010 - 20:53
کاک ناسر سڵاو
ئەم کاتەت باش
کاکە گیان چەند مانگ لەمەو بەر یان چەند ساڵ لەمەوبەر ، باش نازانم ، بابەتێکت دانابوو بە ناوی غەزەلێکی ناتەواو کە دەزانم هی زۆر لەمێژە و ئێستا تۆز و خۆڵی لە سەر نیشتووە ! بەڵام داخی داخانم من دوێنێ شەو چاوم پێێ کەوت و غەزەلێکیشم هەر لە سەر ئەو کێی و سەروایە بۆ نووسی و لە وێبلۆگی خۆمدا بڵاوم کردەوە ! پێم خۆش بوو بەرێزیشت وەک دەسپێکەری ئەم کارە بێیت و بڕوای لە سەر دەرببڕی ، هەڵبەت لە سەر ئیزنت غەزەلی ئەو هاورێیانەی تریشم دوبارە نووسیوەتەوە !
بژی و کاتێکی خۆش
WWW.WC-MIRZA.BLOGFA.COM

مه ولانا جه ماله ددين | 27 Jun 2010 - 18:16
سلاو كاك ناسري به‌ريز.
سه ره تا ببووره فونته كه م كوردي نيييه
ره نگه زماني كوردي توانايي ئه وه ي نه بي و نه كري كه زمانيي شيعريي شاعيريكي وه ك شاملو بگوازييه وه سه ر كوردي. به لام لاني كه م له باري ماناييه وه به راي من وه رگيرانيكي سه ر كه وتوويه و هه م ده قي شيعره كه ي شاملوو و هه م ده قي وه رگيرانه كه م زور خوش ده وي. يادي به خير چه ند ساليك له مه و به ر ئه و نه واره ي به ريزتانم كه وتبووه ده ست . هينده م گوي دابوويه هه تا ليي وه ره ز بووم! هه ر چه ند دواتر ره خنه م له چه ند به شيكي بوو هه لبه ت وه ك گويگريكي ئاسايي نه ك وه ك پسپوريكي بواري وه رگيران
هه ر سه ر كه وتوو بن

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia