شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


په‌رێشانی

12 Apr 2009

هێدی

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌ له‌ فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟

بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده‌
بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ”ئاخری خێر بێ!“
(هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟
بگه‌ڕێوه‌|2517 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
هاوار | 22 Feb 2012 - 08:11
ماموستا له به ر ده ست و قه له مت مرم وه ره وه ك ئه رك وه زيفه غه زه له كاني خوداي غه زه ل و چامه ي كوردي ماموستا هيدي بينه سه ر ئه و مالپه ره جوان و رازاوه ت. به ريزه وه هاوار ره سولي
......................
سڵاو کاکە هاوار گیان! بەسەر چاو. هەوڵ دەدەم بەرەبەرە بیاننووسمەوە. بە داخەوە بە تایپکراوی نیمن. دەبێ لە ڕووی دیوانەکەوە بیاننووسمەوە.

ئامانج | 26 Jan 2012 - 05:54
كاك ناسرى بةرِيَز/سلاو خؤشحالَم كة مالَپةرى تايبةت بةخؤت دانا دةميَك بوو جاوةرِوان بووم كة بتوانم هؤنراوةكانت ببينم وببيستم لة مالَپةريَكى ئاوةها جواندا ،تكام واية ئةم هؤنراوةيةى شاعيرى كةورة هيَدى بةدةنك وويَنةدابةزينيت كةلةلايةن بةرِيَزتانةوة خويَنراوةتةوة ، جاوةرِوانم كةسةرجةم هؤنراوةكانى ناو هةردوو بةرنامة ئازيزةكةى تابؤو بومةليَل و ريَكاى ئاوريشم بةدةنك و ديمةن دابةزينيتة سةر ئةم مالَبةرة.
هيوام خؤشى و سةلامةتيتان ..........

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia