کاوڵانی: بەهار
22 Mar 2010
به‌هار
به‌هاره ، جێژنه ، شادی و پێکه‌نیـنه
داوه‌ته ، به‌زمه ، شایی و هه‌ڵپه‌ڕینه
ئاگری نه‌ورۆزی کوردان کرایــــــه‌وه
به تیشکی خۆر به‌فری ده‌م که‌ل توایه‌وه
سه‌ری هه‌ڵدا ئومێد و به‌خت و ئیــقباڵ
خه‌م و ته‌م وا به کۆ خسترانه ژێر چاڵ
نه‌ما ده‌ردی نه‌داری و بێ نه‌وایی
بڕا ده‌وری هه‌ژاری و بـێ په‌نایی
به سه‌ر چو، کوا ؟ نه‌ما زستانی سه‌ر شێت
له مـــه‌ولا خونـــچه دیمه‌ن دائــه‌پــــۆشێت
له داوێــــــنی چـــــــــیا و لاپاڵی کوێستان
سه‌ره وده‌ر بوون که‌ما و مه‌ندۆک و بێ‌ژان
هه‌ڵاڵه و سوێــــسن و به‌یبون و شللێر
ده‌نه‌خشێنن چیا و پێده‌شت و هه‌ڵدێر
گه‌زیزه و نێرگس و نه‌سرین و هێرۆ
دڵی دڵدار ده‌که‌ن سه‌ودا ســـه‌ری خۆ
زستانی 1374 کۆیه کاوڵانی