ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
سه‌کۆ
ک.د.ئازاد: باوەڕ
ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان
بەندی عەلی: خەمبار مەبە
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
نەورۆز
له بابه‌ت کۆمه‌ڵه و چاکسازی
فرمێسک و پێکه‌نین (2)
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
شێعر
ئه‌ستێره
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی لووتكهكاندا
جۆلانه
سه‌مای سه‌رخۆشان
سهراب
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
ژیاننامە
بلوێر
سروودی نێشتیمان
ده‌نگ و دیمه‌ن: ئاوێنه‌ی ئاو
ده‌ربه‌ندی ته‌م و مژ: ده‌نگی نه‌رمه نای
گفتوگۆ
گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
گفتوگۆ له گه‌ڵ پێشڕه‌و
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خالیدی محه‌ممه‌دزاده
گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وێنه‌ی ئه‌مجاره
ئاسۆی حەسەن زادە: ئازادی
21 Mar 2010
پۆل ئێلوار (1942)
، وه‌رگێڕانی له فه‌ڕانسه‌وی‌یه‌وه : ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده
- پێشکه‌ش به گیراوانی رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانم -
له‌سه‌ر ده‌فته‌ری قوتابی
له‌سه‌ر مێزی قوتابخانه
له‌سه‌ر لم و
به‌فر و دره‌خت
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خوێندراوه
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه سپی‌یه‌کان
له‌سه‌ر به‌رد و خوێن و کاغه‌ز
له‌سه‌ر خه‌ڵووز و
خۆڵه‌مێش
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر نیگاری شانازی
له‌سه‌ر تفه‌نگی پێشمه‌رگه
له‌سه‌ر تاجی سه‌ری پاشا
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر دارستان و سه‌حرا
له‌سه‌ر هێلانه و
په‌ڕی گوڵ
له‌سه‌ر زایه‌ڵه‌ی مناڵییم
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر ته‌لیسمی نه‌رمی شه‌و
له‌سه‌ر نانی زێڕێنی رۆژ
له‌سه‌ر وه‌رزی ده‌زگیرانان
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر تیتۆڵ و
په‌ڕۆی شین
گۆمی مه‌ندی به‌ر خۆره‌تاو
له‌سه‌ر کانی
گشت نیشانه‌ی ئه‌وین و ژین
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر مه‌زرای ده‌می ئاسۆ
دندووکی که‌و
له‌سه‌ر ئاشی سێبه‌ره‌كان
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر هه‌ناسه‌ی کازیوه
له‌سه‌ر ده‌ریا
له‌سه‌ر که‌شتی
له‌سه‌ر شاخ و دۆڵ و ده‌شتی
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر هه‌وری وه‌كوو په‌مۆ
له‌سه‌ر ئاسمان
له‌سه‌ر رێژنه‌ی خووڕی باران
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر هێمای دره‌وشاوه
له‌سه‌ر گوڵینگی ره‌نگاوره‌نگ
له‌سه‌ر راستیی نه‌شاراوه
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر کوێره ڕێی وشیاری
له‌سه‌ر رێگای بێ کۆتایی
له‌سه‌ر مه‌یدانی گه‌وره‌ی شار
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر چراوگی داگیرساو
له‌سه‌ر فانۆسی کووژاوه
له‌سه‌ر ئامانج و رێبازم
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر سێوی دووله‌تکراو
درزی ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌م
له‌سه‌ر نوێن و بانی شێواو
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر سه‌گه نه‌وسنه‌که‌م
له‌سه‌ر هه‌ردوو گوێچکه‌ی قوتی
له‌سه‌ر قاچه شکاوه‌که‌ی
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر شیپانه‌ی ده‌رگاکان
له‌سه‌ر هه‌رچی پێی ده‌نازم
له‌سه‌ر گرفه‌ی گڕی پیرۆز
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر هه‌نیه‌ی هاوڕێیانم
له‌سه‌ر سینگی شه‌هیدانم
له‌سه‌ر ده‌ستانی هانابه‌ر
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر نامه‌ی هه‌واڵی خۆش
له‌سه‌ر لێوی خۆشه‌ویستان
زۆر به‌رزتر له بێده‌نگی
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر په‌سیوی رووخاوم
له‌سه‌ر چلچرای شکاوم
له‌سه‌ر دیواری یه‌خسیرییم
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر دووریی پڕ ئاره‌زوو
له‌سه‌ر ته‌نیایی پێپه‌تی
له‌سه‌ر پێپلیکانه‌ی ئێعدام
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی له‌نوێ
له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری و شادی
له‌سه‌ر مه‌ترسیی له‌نێوچوو
له‌سه‌ر هیوای بێ ترس و ئێش
ناوت ئه‌نووسم ئازادی
به هێزی تاقه وشه‌یه‌ک
تێ هه‌ڵ ده‌چمه‌وه بۆ ژیان
من بۆ ئه‌وه له دایک بووم
که پێت بگه‌م
هه‌تاکوو ناوت بنووسم
ئه‌ی ئازادی
بگه‌ڕێوه
|
428 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
2 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
مریم | 19 Apr 2010 - 04:10
وه گێڕانێكی به هێز بوو ده ست خۆش
sirwan | 22 Mar 2010 - 20:15
dast xosh kak aso. zor jwant kerdwa ba kurdi.
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail:
ده‌ستپێک
|
پێوه‌ندی
|
copyright © 2009 sharistan.org
|
Design by
Chia