شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


ناسری حیسامی: گوڵە پاییزە

9 Jan 2012

گوڵە پاییزە
شیعری: م. ئومید
ئەوە هەوڵدانێکە بۆ داڕشتنەوەی شیعرەکەی م. ئومید بە کوردی.


گوڵە پاییز! چییە گرتووتە ملی ئەم ڕێیە؟
دەنگوباسی چ کەس و کامە وڵاتت پێیە؟
خۆش خەبەر بی، گوڵە پاییزە بەڵام
چەندی لەم دەرک و حەسارەم بگەڕێی، بێ جێیە!

چاورەڕێ نیم کە چپەی دەنگ و هەواڵ بمدوێنێ
خەبەرێکم لە هەڤاڵ و لە هەرێم بۆ بێنێ
تۆ بڕۆ، ڕوو بکە ئەو جێگایەی
کە کەسێ چاو و دڵی بۆ مابێ
کە دڵێ بۆ خەبەرێک لێیدابێ

گوڵە پاییزە! لە نێو جەرگ وهەناوی مندا
چ کەسێ تاقەت و تای بیستن و ڕوانینی نییە
تۆ بڕۆ لادە لە من ، کوا بە تەمای هاتنی تۆم!
کە غەریبم بەسەرت ئێستە لە ناو زێدی خۆم!

تەتەری ڕستە بەسەرهاتی هەموو تفت و تاڵ
بە هەموو بەندی هەناوم ئێژن
کە درۆی تۆ، کە تراویلکەی و هەر خەون و خەیاڵ!

گوڵە پاییزە! ئەرێ
کوای؟ دە مەڕۆ! بۆ کوێ چووی؟
داخەکەم، ڕۆیی؟ لە گەڵ با کەوتووی؟

ئەرێ _نەتگوت_ لە چ جێ
دەنگ و هەرایەک ماوە؟
خۆڵەمێشێکی بەتین ماوە ئەرێ لەو ناوە؟
کۆنە کوانوویەک ئەرێ
-من بە تەمای ئاگر نیم-
وردەسکڵێکی لە بندایە بە بەردەم باوە؟

گوڵە پاییزە!
هەموو هەوری جیهان
بەشەووڕۆژ لە دڵی کەیلی خەممدا
دەگرین!
بگه‌ڕێوه‌|2386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
شاباز | 9 Mar 2010 - 21:09
دستت خؤش و ماندو نه‌ بیت کاک ناسر ی خؤشه‌ویست ، پرسیارێکی بچوکم هه‌ یه‌ . . گوڵه‌ پاییزه‌ راست مانای قاضدکی هه‌ یه‌ .? سپاس
.........................
سپاس و ڕێز کاک شابازی خۆشەویست! ئەوەی لە فارسیدا پێی دەڵێن "قاصدک" لە ناوچەی جۆراوجۆری کوردستان ناوی جۆراوجۆری هەیە. "پشیلە پاییزە"، "پەپوولەپاییزە" و "گوڵەپاییزە"م لە بیرە. لە داڕشتنەوەی کاک کامیل بۆکانی و کاک حەسەن .ڕ ش بە "باویلکە" ناوی هاتووە کە پێشتر نەمبیستبوو. لە هەرحاڵدا، هەموویان هەر ئەو شتەن کە فارس پێی دەڵێن "قاصدک".

كامیل بۆكانی | 9 Mar 2010 - 15:25
ده‌ست و قه‌ڵه‌م خۆش كاك ناسری خۆشه‌ویست.
وه‌ك هه‌موو وه‌رگێڕانه‌كانی ترت جوان و به‌هێزه‌. به‌ش به‌ حاڵی خۆم له‌م وه‌رگێڕانه‌ پڕ ورده‌كارییه‌ فێری زۆر شت بووم.

ئەسعەد دروودی | 9 Mar 2010 - 14:15
سپاس بۆ ئەو وەرگێڕانە جوانە. بەڕاستی رێک دەڵیی ئەخەوان شیعرەکەی بە کوردی وتووە. تەنها شتێک کە نازانم بە پێی کێش ڕاستە یان نا ئەوەیە کە ئەو بەشە ئاوا خۆشتر دەخوێندرێتەوە
گوڵە پاییزە! ئەرێ
کوای؟ دە مەڕۆ! بۆ کوێ چووی؟
داخەکەم، ڕۆیی؟ لە گەڵ با کەوتووی؟

گوڵە پاییزە! ئەرێ
کوای؟ دە مەڕۆ! بۆ کوێ چووی؟
داخەکەم، ڕۆشتی؟ لە گەڵ با کەوتووی؟

هەر بژیت
..........
سپاس کاک ئەسعەدی بەڕێز! پێم وایە "ڕۆیی" و "ڕۆشتی" هەردووکیان یەک کێشیان هەیە و هەردووکیان دەگونجێن.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia