حەسەن ڕ: باویلکە
7 Mar 2010
شاعیر :اخوان ثالث
وه‌رگێڕ: حه‌سه‌ن ڕ
باویلکه
ها خه‌به‌رێکت پێیه تۆ باویلکه ؟
له‌کوێوه وله‌کێ خه‌به‌رت هێناوه ؟
خۆش خه‌به‌ر بی به‌ڵام پێم
تۆ له خۆڕا ده‌گه‌ڕێی
ئێستێ له ده‌رک وبانم
چاوه‌ڕوانی خه‌به‌رێک ناکه‌م
من
نه له‌یارێ نه له‌باژاڕێ به‌هه‌رحاڵ
بڕۆئه‌و جێگه‌یه وا زیتن وگوێ قوت ،خه‌ڵکی
بڕۆ ئه‌و جێگه‌یه چاوه‌ڕوانتن
باویلکه
به دڵی من که‌ڕ وکوێرن پاکیان
ده‌ست هه‌ڵگره له‌نامۆیی ده‌گه‌ڵ نیشتیمان
تاڵی ئه‌زموونی ده‌گه‌ڵ
دڵی من باس ده‌کا باویلکه
که درۆی تۆ ، درۆ
که
فریوی تۆ فریو
باشه باویلکه به‌ڵام ...ئاخری ...مخابن
به‌ڕاستی تۆ ڕه‌گه‌ڵ بای که‌وتی ؟
من ده‌گه‌ڵ تۆمه ئه‌رێ بۆکوێ چووی ؟
هه‌ر به‌ڕاستیمه له جێیه‌ک ده‌بێ مابێ باسێک ؟
خؤڵه‌مێشێکی به تین مابێ له‌هیچکوێ بڵێ ؟
له‌گڕی ئاورگ ده گه‌ڕێم ماوه بڵێسێک هێشتا؟
باویلکه
ئه‌وی وا هه‌وره له‌دونیا شه‌و وڕۆژ
ده دڵمدا ده‌گرین