ماڵه‌وه
|
شیعر
|
بیروڕا
|
گفتوگۆ
|
ده‌نگ و دیمه‌ن
|
ئاڵبۆم
|
سه‌کۆ
|
پێناس
سه‌کۆ
ک.د.ئازاد: باوەڕ
ئەرسەلان چەلەبی: ئاگر و دارستان
بەندی عەلی: خەمبار مەبە
هه‌ڵبژارده‌ی خوێنه‌ران
نەورۆز
له بابه‌ت کۆمه‌ڵه و چاکسازی
فرمێسک و پێکه‌نین (2)
وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
شێعر
ئه‌ستێره
له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریی لووتكهكاندا
جۆلانه
سه‌مای سه‌رخۆشان
سهراب
شێعری وه‌رگێڕدراو
شاملوو
نیما
سایه
موشیری
که‌سرایی
باوه‌تاهیر
ئه‌بووسه‌عیدی ئه‌بولخه‌یر
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
ژیاننامە
بلوێر
سروودی نێشتیمان
ده‌نگ و دیمه‌ن: ئاوێنه‌ی ئاو
ده‌ربه‌ندی ته‌م و مژ: ده‌نگی نه‌رمه نای
گفتوگۆ
گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ ئیدریس عه‌لی
گفتوگۆ له گه‌ڵ محه‌ممه‌د چاوشین
گفتوگۆ له گه‌ڵ پێشڕه‌و
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خالیدی محه‌ممه‌دزاده
گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
وێنه‌ی ئه‌مجاره
عەتا جەماڵی: پەپوولە پاییزە
2 Mar 2010
شیعری: مهدی اخوان ثالث
عەتا جەماڵی کردوویە بە کوردی
په‌پووله پاییزه بڵێ، چ هه‌واڵت پێیه
ئه‌ی له کوێنده‌ر، ئه‌ی له کێوه، چ هه‌واڵت پێیه
سه‌ربه‌خێر، خۆش بێ هه‌واڵی تۆ، به‌ڵام
له به‌لاش هه‌ڵده‌خولێی له‌و ده‌ر و سه‌ربانی من
چاوه‌ڕی نیمه ئه‌من بۆ چ هه‌واڵ
له هه‌ڤاڵ و نه له هاووڵاتی و وڵاتێکی
به‌ڵێ، بڕۆ شوێنێکی که هه‌یبێت که‌سێک
تاقه گوێیه‌ک، چاوێک
بڕۆ ئه‌و شوێنه که‌وا دڵ له‌دوای ترپه‌یی تۆن
په‌پووله پاییزه
له ئی من ئاوایی، هه‌موو کوێرن، هه‌موو که‌ڕ
واز بێنه له ئه‌وی "نامۆ له ئی خۆ زێدی"
قاسیدی، تاڵه به‌سه‌رهاتان گشت،
ده‌ڵێ وا به دڵم
که درۆی تۆ، که درۆ
ته‌ڵه‌که و فێڵی ئه‌تۆ
په‌پووله‌پاییزه ئه‌تۆ، داد، به‌ڵام ، هه‌ی بێداد
به‌ڕاست، رۆیی هه‌ر ئاوا به‌ده‌م باوه!
له‌گه‌ڵ تۆمه! به‌ره کوێوه فڕیت!
هه‌ر به‌ڕاست ئایه له شوینێک
ماوه هێشتاکه هه‌واڵێک؟
ماوه سکڵێکی گه‌رم ئێستاکه‌ش؟
به ته‌مای تاقه گڕیک نیم له چ ئاگردانێک،
ماوه وردۆکه گوڕێک هێشتاکه!؟
په‌پووله پاییزه!
هه‌وره‌کانی هه‌موو دنیا شه‌و و رۆژ
له دڵمدا ده‌گرین
.........................
"قاصدک"
سروده ی
مهدی اخوان ثالث
م.امید
قاصدک هان چه خبر آوردی
از کجا از که خبر آوردی
خوش خبر باشی اما اما
گرد بام و در من بی ثمر می گردی
انتظار خبری نیست مرا
نه ز یاری نه ز دیّار و دیاری
باری برو آن‌جا که بود
چشمی و گوشی با کس
برو آن‌جا که تو را منتظرند
قاصدک
در ده من همه کورند و کرند
دست بردار از این «در وطن خویش غریب»
قاصد تجربه هایی همه تلخ
بادلم می گوید
که دروغی تو دروغ
که فریبی تو فریب
قاصدک هان ولی آخر ای وای
راستی آیا رفتی با باد
با تو ام های کجا رفتی آی
راستی آیا جایی
خبری هست هنوز؟
مانده خاکستر گرمی جایی؟
در اجاقی، طمع شعله نمی بندم
خردک شرری هست هنوز؟
قاصدک !
ابرهای همه عالم شب و روز
در دلم می گریند
بگه‌ڕێوه
|
271 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|
4 بۆچوون
|
بینێره
|
چاپ
kati | 30 Mar 2010 - 23:08
قاصدک !
ابرهای همه عالم شب و روز
در دلم می گریند
كامیل بۆكانی | 4 Mar 2010 - 17:20
سڵاو عه‌تا گیان. ده‌ست خۆش وه‌رگێڕانێكی جوانه. له هێندێك شوێن كێشه‌كه ده‌شكێ و ریتمی شێعره‌كه تێكده‌چێ. پێم وایه به سووكه ده‌ستێوه‌ردانێك چاره‌سه‌ر ده‌بێ. ئه‌وه‌نده‌ی تۆم ناسیبێ ته‌بعت له‌وانه مه‌زوونتره به ده‌ست كێشی شێعره‌وه دابمێنی. له‌گه‌ڵ جه‌ماڵیش هاوبیرم كه په‌پووله پاییزه له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشی شێعرییه ناگونجێ. پێم وایه په‌پووله پاییزه بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و شێعره له‌سه‌ر كێشی بڕگه‌یی گونجاوتره.
تاقه یه‌ك تێبینییشم هه‌یه:
نووسیوته: له ئی من ئاوایی، هه‌موو کوێرن، هه‌موو که‌ڕ
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له رسته‌ی پاشه‌وه به هێنانی "نامۆ له ئی خۆ زێدی" ده‌كار كردنی "له ئی من ئاوایی"ت مه‌قبووڵ و مه‌شرووع كردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی "له هی من ئاوایی" هه‌م زۆر سه‌قیل و له‌سه‌ر زار ناخۆش و كێش شكێنه و هه‌م له‌گه‌ڵ مانای ده‌قی فارسیی شێعره‌كه كه ده‌ڵێ "در دل من همه كورند و كرند" یه‌ك ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌رچی له ده‌قه فارسییه‌كه‌ی ژێر وه‌رگێڕانه‌كه‌ش دا نووسراوه "در ده من" به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. پێم وایه ئه‌و شێعره‌ت له‌به‌ر بووه و ئاوات له‌بیر ماوه و كه ده‌ڵێ "در ده من...." ده‌نا من سه‌یری چه‌ندین نوسخه‌ی ئه‌و شێعره‌م كرد هه‌موویان نووسراون در دل من. خۆشم ساڵه‌هایه ئه‌و شێعره‌م هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌به‌ره. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاتریش بم گوێم له ده‌نگی ئه‌خه‌وان گرت. ئه‌ویش خۆی ده‌ڵێ "در دل من"
ئه‌و به‌شه‌شم زۆر زۆر پێ جوان بوو:
....
هه‌ر به‌ڕاست ئایه له شوینێک
ماوه هێشتاکه هه‌واڵێک؟
ماوه سکڵێکی گه‌رم ئێستاکه‌ش؟
به ته‌مای تاقه گڕیک نیم له چ ئاگردانێک،
ماوه وردۆکه گوڕێک هێشتاکه!؟
ده‌سته‌كانت خۆش بێ و هه‌ر به‌رده‌وام بی.
راستی له‌سه‌ر تێبینییه‌كه‌ی جه‌ماڵیش تا له بیرم نه‌چووه با بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی من فارسی بزانم، میگریند هه‌ر به مانای ده‌گرین دێ و هیچ مانایه‌كی تری نییه.
عه‌تا جه‌ماڵی | 4 Mar 2010 - 13:14
سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت جه‌ماڵ گیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له نه‌گونجانی په‌پووله پاییزه له‌گه‌ڵ قاصدک، ماناکه‌یه‌تی ئه‌وه هیچ گومانم نییه که هه‌ر یه‌ک شتن، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستت مۆسیقاکه‌یه‌تی، ئه‌وه ده‌بێ بڵێم مۆسیقای وشه‌یه‌ک له شیعرێکی وه‌رگێڕدراودا ته‌نیا به‌پێی وشه‌ی زمانی سه‌ره‌کی داناڕێژرێت به‌ڵکوو پێویسته له‌گه‌ڵ مۆسیقای گشتیی ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌که‌دا دابڕێژرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش پێموایه جه‌نابت له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌دا نه‌تتوانیوه مۆسیقا و ریتمه‌که‌ی بدۆزییه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته چه‌ند جارێک بخوێندرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به "له دڵمدا ده‌گرین": هه‌روه‌ک خۆت ئاماژه‌ت پێداوه، تۆ ته‌نیا "پێت وانییه"که مانای "در دلم میگریند" بێت ئه‌گینا هه‌ر یه‌ک شتن و چ جیاوازییه‌ک ته‌نانه‌ت بچووکیش بێت نایبینم.
له کۆتاییشدا ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی دروست شیعره‌که بخوێندرێته‌وه ئه‌و مه‌ودا دوورانه‌ی که تۆ به‌بێ به‌ڵگه‌یه‌کی زمانه‌وانی باسیان لێوه ده‌که‌ی هێنده لێک نزیک ده‌بنه‌وه که له‌وانه‌یه له یه‌کتریدا بتوێنه‌وه.
گه‌لێک سپاس بۆ تێبینییه‌کانت.
جه‌مال نه‌جاری | 3 Mar 2010 - 14:44
عه‌تا گیان سڵاو و ده‌ستت خۆش بێ
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئه‌و چێژه‌ی که له فارسییه‌که‌یدا هه‌یه له کوردییه‌که‌دا نییه
مۆسیقای وشه‌ی قاصدک له گه‌ڵ په‌پوله پاییزه زۆر دوورن
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و په‌پووله پاییزه‌ی که تۆ به‌کارت هێناوه
جێی قاصدکه‌که‌ی نه‌گرتۆته‌وه
له‌گه‌ل ءيوويشدا زۆر شوێنت جوان وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر کوردی وه‌ک: به ته‌مای تاقه گڕیک نیم له چ ئاگردانێک،
ماوه وردۆکه گوڕێک هێشتاکه!؟
له کۆتاییدا پێم وا نییه
له دڵمدا ده‌گرین
به مانای در دلم میگریند بێت
میگریند له‌گه‌ڵ ده‌گرین زۆر لیک دوورن
هه‌ر بژی و ده‌ست خۆش
بۆچوون بنێره
Name:
E-mail:
ده‌ستپێک
|
پێوه‌ندی
|
copyright © 2009 sharistan.org
|
Design by
Chia