ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێعره نه‌بوایه و من به ئێوه‌م كوتبایه ئه‌و پێنج وشه‌یه ماناكانیان به‌م شێوه‌یه‌یه دڵنیام شار به‌ده‌رتان ده‌كردم و ده‌تانفه‌رموو ئه‌وه نه‌ك هه‌ر فارسی نازانێ به‌ڵكوو تێكه‌ڵیشی كردووه. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینن ئه‌گه‌ر به‌و مانا (به رواڵه‌ت دوور له راستی)یانه نه‌بێ ناتوانین له مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی شاعیر تێبگه‌ین. له راستیشدا ئه‌وه‌ی من نووسیومه نه‌ك مانای ئه‌و وشه‌گه‌له به‌ڵكوو مه‌به‌ستی شاعیر له‌م وشه‌گه‌له‌یه. نا كاكه گیان. له شێعر دا نه ئه‌ستێره ئه‌ستێره‌یه و نه كاكێشان كاكێشان. له‌م وه‌رگێڕانه‌ی من دا كاكێشان یانی ئه‌ستێره!!!!!!! شتێكی دیكه‌ش كه پێویسته جه‌نابت بیزانی ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕانی شێعر په‌یوه‌ندیی به زیندوو بوون یا نه‌بوونی شاعیره‌وه نییه. په‌شێوی شاعیر مادام فارسی زۆر باش نه‌زانێ و شاره‌زای زمان و ئه‌ده‌بی فارسی نه‌بێ بۆی نییه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رگێڕانانه بدا. ئه‌وه‌ی كه گرینگه ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕانی ئه‌م شێعره له زمانی فارسی دا ببێته‌وه به شێعر و مه‌به‌ستی په‌شێویشی گه‌یاندبێ. خۆ به سه‌بكی هیندییش شێعری نه‌نووسیوه كه بڵێین كه‌س لێی حاڵی نابێ. بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كام یه‌ك له‌و وه‌رگێڕانانه سه‌ركه‌وتوون، ده‌بێ پێشانی كه‌سێكیان بده‌ی كه كوردی نه‌زانێ و ده‌قی كوردیی ئه‌و شێعره‌شی نه‌خوێندبێته‌وه. ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر شاره‌زای شێعر بێ ده‌توانێ قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه بكا كام یه‌ك له‌و وه‌رگێڕانانه شێعرن و كامیان شێعر نین. دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر په‌شێویش وه‌كاله‌تنامه‌ی كه‌تبیت بداتێ هیچ خوێنه‌رێكی فارس وه‌رگێڕانه‌كه‌ی جه‌نابت به شێعر نازانێ.
عه‌زیز | 7 Feb 2010 - 16:15
براكه‌م دڵگران مه‌به و ئه‌و نووسینه هه‌موومان ده‌گرێته‌وه و ته‌نیا رووی له‌تۆ نییه.پێش هه‌مووان به‌رپرسی ماڵپه‌ڕ و ئه‌وه نییه پێشنیارم پێكردوه پێوه‌ندی له گه‌ڵ شاعیر بگرێ و لێی پبرسێ. كه نووسینی تۆم خوێنده‌وه و نووسیبوت كاكه بۆ هه‌ر به من ده‌وێری زۆر برایانه په‌یامه‌كه‌تم وه‌رگرت و زۆر پێكه‌نیم. كاتی خۆی له قوتابخانه مامۆستای ئه‌ده‌بیاتی فارسی ده‌هات و شێعری سه‌عدی و حافز و كه‌سانی دیكه‌ی بۆ ده‌خوێندینه‌وه بۆشی ته‌فیسر ده‌كرین. ده‌یگوت ئه‌وه مانای زاهیریه و ئه‌وه‌ش مانای باتنی. رۆژێك مامۆستایه‌كی ئه‌ده‌بیاتم هه‌بوو كه زۆر شاره‌زا بوو و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران بوو و له جیاتی مامۆستای ئێمه هاته ژوور. پرسیارێكی لێكردین له سه‌ر شێعرێك و وڵاممان دایه‌وه، گوتی ئه‌وه نابێ. ئێمه‌ش گوتمان چۆن نابێ،جه‌نابی موعه‌للیم زۆر به جیددی پێیگوتوین. گوتی باسی ئه‌ده‌بی زۆری هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن، له ئێران یاسای جورمی زمان بایه و دادگا و پۆلیسی زمان هه‌بانایه، مامۆستایان مه‌حكوم ده‌كرد و دواتر له سه‌ر كاریشیان ده‌رده‌كرد. ناوبراو گوتی، من ئێوه‌م خۆش ده‌وێ و ده‌زانم خه‌ڵكی مه‌نته‌قه‌ی جه‌نگزه‌ده و نائارامن. راستی هه‌ر یه‌ك نییه و باش نییه له خۆوه ده‌لیل و مه‌نتق بهێننه‌وه. ئێوه بێجگه له زمان زیندگی و ژیانتان له پێشه، ئه‌گه‌ر به فۆرمی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته لێوخوڕن مه‌شاكیل و كێشه به‌رۆكتان به‌رنادا. له ناو كورد دا عورفێك هه‌یه، كه كه‌س كه‌سی قبوڵ نیی، به‌ڵام له نه‌بوونی مه‌رجه‌ع و ناوه‌ندی موعته‌به‌ردا هه‌ركه‌سه‌و بۆ خۆی قانونێنك داده‌تاشی.
حه‌سه‌ن | 7 Feb 2010 - 08:59
بۆ کاک عه‌زیزی زۆر عه‌زیز و خۆشه‌ویست برای به‌ڕێز من له هیچکوێی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌وه‌یه‌دا باسی که‌هکه‌شانم نه‌کردووه و هیچ ته‌فسیرێکیشم نییه جا من نازانم به‌ڕێزتان ئه‌و بۆچوونه‌ت بۆ له ژێر ئه‌و وه‌رگێڕاوه‌ی من داناوه ئه‌تۆش ڕه‌نگبێ کاکی خۆم هه‌ر به من بوێری من سه‌ر باقی ئه‌و هیرشه بێ ئینسافانه‌شت که پێموایه من ناگرێته‌وه دیسان هه‌ر سه‌ری کڕنۆش بۆ ڕه‌خنه‌که‌ت داده‌نوێنم وعه‌رزت ده‌که‌م که ئێمه وه‌ک کورد با ئه‌وه‌ش فێر بین که له‌خۆوه وه‌کاله‌تی خه‌ڵکی دیکه وه‌ستۆ نه‌گرین
عه‌زیز | 6 Feb 2010 - 20:05
به‌و وه‌رگێڕانه زۆربه‌یان له سه‌ر زه‌وق و تێگه‌یشتنی خۆیان شێعره‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌شێو بزانێ و بۆی روونبێته‌وه كه شێعره‌كه‌یان ئاوا لێ سووڕاندووه هیچ دوور نییه، واز له شێعر نووسین نهێنێ. ماڵتان ئاوه‌دان وه‌ڕگێڕان خۆ یادیكردن به وشه‌ی فارسی نییه و شاعیر فه‌لسه‌فه‌ی سوقڕاتی و ئه‌فلاتونی شینه‌كردۆته‌وه. بۆ ئاوا لێتان شێواندوه؟ بۆ تاقیكاری ئه‌و شێعرانه‌ی خۆتان به فارسێكی كوردی زان پێشان بده‌ن، بزانن چۆن به ریشی ته‌فسیری ئێمه‌مانان له شێعرێك پێده‌كه‌نێ. له هه‌موو دنیا دا ئه‌ستێره هه‌ر ئه‌ستێره‌یه و كه‌هكه‌شان هه‌ر كه‌هكه‌شان. له هیچ وه‌رگێڕانێكی جیهاندیدا نییه، كه ته‌فسیری شێعر و یاریكردن به وشه بكرێ. ده‌كرێ به‌رپرسی ئه‌و ماڵپه‌ڕه پێوه‌ندی به په‌شێوه‌وه بكا و بزانێ وڵامی ئه‌و چێ ده‌بێ. باشه شاعیر هه‌ر نه‌مردووه ئه‌گه‌ر نا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش كێشه‌ی ئه‌و ته‌فسیراته ته‌واو نه‌ده‌بوو.
zanyar | 6 Feb 2010 - 17:11
برای یك كولی
اسمانت را زیر پاهای خویش بجوی سرت را بی افكند، گردنت را نیز! ستاره و اسمان و خدا را دگر مجوی انكه وجبی خاكش نبود ستاره و اسمان و خدای را نیست