شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌کان

24 Jan 2010

شیعری: فه‌ره‌یدوونی موشیری


له‌ ماڵی خۆت دانیشتووی و چاوت لێیه
له‌ نێو قووڵایی ئۆقیانووسی ((ئارام)) دا
وه‌چه‌و تۆوی فڵان ماسی، هه‌زاران ساڵ به‌رله‌ئێمه‌
کوێر بووه‌ته‌وه‌، تێداچووه‌.

له‌ ماڵی خۆت دانیشتووی و ده‌خوێنییه‌وه‌
تیشکی فیساره‌ ئه‌ستێره‌
بۆ وه‌ی له‌ کاکێشانی ئێمه‌ تێپه‌ر بێ،
ڕێگایه‌کی سه‌دان ساڵه‌ی به‌ خێرایی خۆی بڕیوه‌و،
له‌ پا‌نایی حه‌وت ئاسمان تێپه‌ریوه ، ڕۆیشتووه‌.

له‌ ماڵی خۆت دانیشتووی و
گه‌لێک هه‌واڵی له‌م چه‌شنه‌
هه‌موو ڕۆژێ ده‌خوێنییه‌وه‌ و، چاوت لێ یه‌ و ، ئاگات لێیه‌.

به‌ڵام ئاگات له‌وه‌ نییه
وا سێ ڕۆژه‌
دراوسێکه‌ت تاق و ته‌نیا له‌ ژوورێکدا،
ما ڵاوایی له‌ جیهانی بێ به‌زه‌یی ئێمه‌ کردووه‌و،
پێڵووی چاوی له‌ یه‌ک ناوه‌.

هاوسێ ی نه‌خۆش
هاوسێ ی ته‌نیا
ده‌رمانی نه‌خۆشی دڵی
له‌ پیاڵه‌یه‌ک چکاندووه‌،
هه‌تا نزیک لێوی بردووه‌،
به‌ڵام ... جه‌خار !
له‌سه‌ر لێوی دانه‌ناوه‌.

چه‌ند دیمانه‌ به‌ ئاڵۆزی
‌گۆیای ئه‌وه‌ن
دراوسێکه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی تۆ یان ئێوه‌ ئاگادار بکا
ئه‌وه‌نده‌ی تاقه‌تی هه‌بوو ، هه‌وڵیداوه‌.

دراوسێیه‌ک ئه‌مرۆ ده‌یگوت
‌ ‌ - دیاره‌ به‌ ژان و داخه‌وه –
جارو بارێک، من سێبه‌ره‌کایم ده‌دیت
له‌ پشت شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌وه‌، وا بزانم
به‌ مشت له‌ دیواری ده‌دا.

یه‌کێکی تر – ئه‌ویش هه‌ر به‌داخه‌وه‌ – ده‌یگوت
منیش ده‌نگێکم لێ ده‌بیست
له‌ پشت ده‌رگاوه‌،
بێگومان
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا.‌
‌ (پووشپه‌ڕی 1373) 1994
بگه‌ڕێوه‌|2292 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ناسری حیسامی | 28 Jan 2010 - 22:22
بەڕێز شیوا زەمان! بەو قسەیەی ئێوە گومانم تێکەوت. کە بیرم لێکردەوە، پێم وایە قسەکەی ئێوە ڕاستە. وای لێدەکەم. سپاس.
ناسر

Shiva Zaman | 25 Jan 2010 - 21:46
پێم وا نیه‌ ده‌ کوردی دا ،وشه‌ی "چکاندووه" مانای هه‌بێ ،باشتر وا بوو له‌ باتیان وشه‌" تکاندووه"‌ بنوسرێ.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia