شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


دووبه‌یتی

15 Jan 2010

بابەتاهیری هەمەدانی

له‌ دووریی تۆ، په‌ژاره‌ و ده‌رد هه‌تا که‌ی؟
جگه‌ر سووتان، هه‌ناسه‌ی سه‌رد هه‌تا که‌ی؟
ده‌ڵیی به‌ینێکه‌ له‌م کۆڵانه‌ دیار نی
له‌ کۆڵانان، به‌ ڕه‌نگی زه‌رد هه‌تا که‌ی؟


دڵم وه‌ک شووشه‌ درزی دا له‌ سه‌د شوێن
دڵی وا هه‌ر به‌ ئاهێک ڕه‌نگه‌ بشکێن
که فرمێسکم هه‌مووی خوێناوه‌، هه‌قمه‌
من ئه‌و داره‌م ڕه‌گم ڕۆچۆته‌ نێو خوێن.
..............................................

ز وصلت تا به‌ کی فرد آیم و شم
جگر پرسوز و پر درد آیم و شم
بمو گویی که‌ در کویم نیایی
مو تا کی با رخ زرد آیم و شم

دلی نازک به‌ سان شیشه‌ دیرم،
اگر آهی کشم اندیشه‌ دیرم
سرشکم گر بود خونین عجب نیست ‌
مو آن نخلم که‌ در خون ریشه‌ دیرم.
بگه‌ڕێوه‌|2796 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|5 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
yarevan | 17 Mar 2011 - 09:12
barasty dast khosh ba heway zyatr rangentr krdny am makoya zhwana

شیلان | 17 Jan 2010 - 13:45
www.sheware.blogfa.com
وێبسایتێکی جوانتان هه‌یه‌.
سه‌رکه‌وتوو بن و به‌رده‌وام، هه‌م له‌ بواری شیعرو ئه‌ده‌ب و، هه‌م له‌بواری پێشکه‌شکاریدا.

ئیسماعیل زاده‌ | 16 Jan 2010 - 15:35
به‌ سه‌رنجدان به‌ زاتی‌ شیعر ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ شیعر رووداوێكه‌ له‌ زماندا. واته‌ شێوه‌ی‌ به‌كارهێنان و كرده‌ی‌ زمان باسی‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی�
�‌ كه‌ چه‌شنێكی‌ داڕشتی‌ زمان له‌ چه‌شنه‌كه‌ی‌ تر جیا ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌یه‌ كه‌ فۆڕم و واتایه‌كی‌ جیای‌ له‌ویتر ده‌بێ‌. هه‌ر به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ زمانی‌ شیعر، زمانی‌ نه‌سر، زمانی‌ كوتار و زمانی‌ زانست و هتد فۆرمێكی‌ تایبه‌ت و واتایه‌كی‌ تایبه‌تمان بۆ وێنا ده‌كه‌ن. له‌ شیعردا كه‌ به‌كارهێنانی‌ هونه‌ریانه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌گرێ‌، جوانیناسی‌ (ئیستاتیك) له‌ زماندا ده‌رده‌كه‌وێ‌. زمان له‌ شێوه‌ی‌ ئامرازیی‌ واته‌ ته‌نیا و ته‌نیا گوێستنه‌وه‌ی‌ مانا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و توانسته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ زمان دێنه‌ ئاراوه‌ كه‌ هیرمۆنۆتیك و فره‌مانایی‌ ده‌خوازن. به‌كورتی‌ بڵێم كه‌ زمانی‌ شیعر له‌گه‌ڵ‌ زمانی‌ پێوه‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان جیاوازییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ هه‌یه‌.
که‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر وه‌رگێڕان و به‌تایبه‌تی ئه‌م کاره‌ی کاک ناسر به‌ گشتی ده‌بێ بڵێم که‌ وه‌رگێڕانی‌ راستگۆیانه‌ كاتێكه‌ كه‌ ته‌نیا وه‌رگێڕانی‌ ئه‌ده‌بیی‌ نه‌كردبێ‌ به‌ڵكو بتوانێ‌ لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ ده‌ق هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد بگوازێته‌وه‌. فلوبێر له‌ شوێنێكدا كه‌ باسی‌ وشه‌ی‌ به‌جێ‌ و گونجاو ده‌كا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ به‌ هۆی‌ "پێكه‌وه‌بوون" و "له‌ جێی‌ یه‌ك دانیشتن"ی‌ وشه‌كانه‌ كه‌ شێوازی‌ نوسین ساز ده‌بێ‌. لێره‌دا گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ بده‌ین به‌ رونی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ مۆسیقای‌ وشه‌ و پێكه‌وه‌ گونجانی‌ واتا و زمان و ریتمی‌ وشه‌ شایانبوونی وه‌رگێڕانه‌که‌ی ده‌رخستووه..
بژی به‌ڕێز حیسامی که‌ ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ت وه‌کو کاره‌ شیعرییه‌کانی دیکه‌ت تام و چێژی شیعریان هه‌بوو..‌

كامیل بۆكانی | 15 Jan 2010 - 23:47
شه‌و باش و ده‌ست و قه‌ڵه‌م خۆش كاك ناسر. وه‌ك هه‌میشه‌ وه‌رگێڕانه‌كانت بێ وێنه‌ن. هه‌ر بژیت.
.........
ژیانت باش کاک کامیل ی به‌ڕێز. خۆشحاڵم که‌ بابه‌ته‌کان ده‌خوێنییه‌وه‌. حه‌ز ده‌که‌م به‌رهه‌می تۆش لێره‌ بڵاو بنه‌وه‌ و کۆڕه‌که‌ گه‌رمتر بێ.
ڕێز و سپاس
ناسر

کاوڵانی | 15 Jan 2010 - 21:25
هه‌ر چه‌ند من خۆم له‌و ئاسته‌ دا نابینم که‌ بۆچونم له‌ سه‌ر شێعر هه‌بێ به‌ڵام به‌ خۆم نیه‌ . ئاخیری دو به‌یتیه‌که‌ت که‌ ده‌ڵێی 'من ئه‌و داره‌م ڕه‌گم ڕۆچۆته‌ نێو خوێن' به‌لای منه‌وه‌ زۆرجوانه ده‌ستت خۆش بێ‌

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia