شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


ئه‌من چاوم له‌ ڕێگاته‌

12 Apr 2009

ئه‌من چاوم له‌ رێگاته‌
شه‌و دره‌نگان، له‌وده‌مه‌ی دا سێبه‌ر له‌ نێولقی ته‌لاجن دا
ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌ و
ئه‌وینداری دڵخه‌سته‌ی تۆ، به‌تاریکیی شه‌وگار ماته‌،
له‌و ده‌مه‌ی دا
ئه‌من چاوم له‌ ڕێگاته‌!
شه‌و دره‌نگان، له‌و ده‌مه‌ی دا که‌شیو و دۆڵ،
چه‌شنی جه‌سته‌ی ماری بێ گیان
له‌ بزووتن داده‌مێنێ
له‌و ده‌مه‌ی دا گوڵی لاو لاو
ده‌ست له‌ به‌ژنی سه‌روی شاخان ده‌هاڵێنێ،
ئه‌تۆ یادم بکه‌ی یان نا
ئه‌من بیرم هه‌ر له‌ لاته‌
چۆنی که‌ بووم، ئه‌مێستاکه‌ش
ئه‌من چاوم له‌ رێگاته‌!
بگه‌ڕێوه‌|2773 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|1 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ره نگه ناو | 27 Jan 2012 - 22:14
دەستت خوش بی ئەو شیعره له کتیبی ئەدەبیاتی فارسی سالی ئەوەلی دەبیرستان دا هاتووه و بابەتیکه بو له بەر کردن شەرت بی ئەوسال ئەم وەرگیردراوەی جەنابت به خویندکارەکان له بەر کەم.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia