شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


وه‌فایی: ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده‌ دامانم مه‌که‌!

11 Aug 2009

غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که‌!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیره‌بارانم مه‌که‌!

به‌س دڵم بشکێنه‌ به‌م ئه‌برۆیه‌ بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده‌ به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له‌ گریانم مه‌که‌!

چیم له‌ ئه‌برۆت داوه‌ من، پابه‌ندی زولفم، لێم‌گه‌ڕێ!
کافری عیشقم، به‌ قیبله‌ی خۆت موسوڵمانم مه‌که‌!

عاشقی خه‌ندێکی تۆم، با به‌س به‌ ئاھ و ناڵه‌ بم
بولبولم په‌روانه‌ نیم و حه‌ز له‌ سووتانم مه‌که‌!

دڵ به‌ من ناکا له‌به‌ر ئاوری ده‌روونم دێته‌ جۆش
تۆ - که‌ سووتانت نه‌دیوه- مه‌نعی گریانم مه‌که‌!

مه‌مده‌ به‌ر تابووری موژگانت هه‌تاکوو غه‌مزه‌ بێ
ها به‌ جارێ بمکوژه‌! یه‌خسیری تورکانم مه‌که‌!

سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه‌ ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره‌، بێهووده‌ ده‌رمانم مه‌که‌!

پێم بڵێ: یاقووت و ڕیحان خه‌تتی کامیان خۆشتره‌؟
وا غه‌واره‌ی چاو و ئه‌برۆ و له‌علی خه‌ندانم مه‌که‌!

په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته‌ گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که‌“!
بگه‌ڕێوه‌|4080 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|5 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
هیوا له سه قزم | 5 May 2011 - 19:56
به راستی ده نگی کاک ناسرم پی خوشه

springs weeping | 1 Feb 2011 - 02:47
ده س و چاوت ماچ ئه که م کاک ناسر...
بو ساق کردنه وه ی ئه م هه له یانه
ئیسته پی ده لین شیعری وه فایی
زورم پی خوش بوو

sardar | 14 Jan 2011 - 19:18
سلاوت لی بی کاکه ناسر
ده ستت خوش بی ، کاره که ت زور به نرخه..به راستی دیوانی وه فایی ئه وه نده ی هه له تیدا ، هه ر بی که لکه..ئه من هه میشه پیم وابو وه فایی ئه و شیعرانه ی ئاوا دانه ناون..هیوادارم هه ر چی زوتر دیوانه که چاپ که ی و له مه هابادی سه ربه رز بگاته ده ستمان و که لکی لی وه رگرین..سه ر که وتو بی

hajir | 25 Feb 2010 - 07:20
dast xosh bet kak naser,, agar petan kra handeki tr la sherakani wafay & nali & mahwish blaw bkanawa,,mamnun.
.......................
بەڕێز هەژیر! سپاس. دەمێکە بە هیوام کۆمەڵێک شیعری هەڵبژاردەی وەفایی، مەحوی و نالی بڵاو بکەمەوە. هیوادارم ئەو دەرفەتەم بە زوویی دەست بکەوێ.

ariya | 14 Aug 2009 - 11:38
dastakan xosh bn..barasty chejm le wargrt..kak nasr am honrawayat kay nusiwa?....
ariya.uk
..........
به‌ڕێز ئاریا! ئه‌وه‌ شیعری وه‌فایی‌یه‌. میرزا عه‌بدولڕه‌حیمی وه‌فایی مهابادی. له‌ چاپه‌کانی دیوانی وه‌فاییدا، ئه‌و شیعرانه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆر شێوێندراون. هه‌ڵه‌ی چاپ و خوێندنه‌وه‌یان زۆر تێدایه‌. هه‌وڵم دا بۆ دروست خوێندنه‌وه‌ و دروست نووسینه‌وه‌یان. جیاوازییه‌که‌ هێنده‌ زۆره‌، مرۆڤ جاری وایه‌ هه‌ست ده‌کا ئه‌وانه‌ شیعرێکی پێشتر نه‌بیستراون. وه‌فایی شیعری یه‌کجار جوانی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ یه‌کیانه‌. هه‌وڵ ده‌ده‌م، به‌ره‌به‌ره‌ بڵاویان بکه‌مه‌وه‌.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia