شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


وه‌فایی: دڵت نه‌شکێ !

9 Aug 2009

له‌ سه‌ر ڕوو کازیبه‌ی زولفت وه‌لا به‌
که‌ سادق بێ تولووعی ئافتابه‌!

دڵ و دین هه‌رچی بوو قوربانی تۆ بوو
هه‌تا که‌ی ئیدی ئه‌و ناز و عیتابه‌؟

بڵا به‌و ڕۆژه‌ نیلووفه‌ڕ نه‌سووتێ
به‌ مه‌رگی من سه‌ری زولفت وه‌لابه‌!

له‌ عه‌کسی عاریزت فرمێسکی چاوم
گوڵاوی ڕووته،‌ هه‌م خوونابی نابه‌!

وه‌ره‌ بنوێنه‌ خۆت, بمکووژه‌ قوربان!
به‌ دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه‌!

وه‌ره‌ بنواڕه‌ به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه‌! هوشیاری خه‌رابه‌!

ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه‌ هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه‌
ئه‌گه‌رچی گریه‌یه‌ عه‌ینی سه‌وابه‌!

به‌ ناڵینی دڵی سووتاوی عاشق
هه‌موو هه‌ر نه‌غمه‌یی چه‌نگ و ڕوبابه‌

به‌ چاو و گه‌رده‌ن و ڕوخساری، ساقی
هه‌موو هه‌ر شاهید و شه‌مع و شه‌رابه‌

کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به‌ دڵ بێ
به‌ ماچێکیش له‌ زاری خۆت ڕه‌زا به‌!

که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه‌ سه‌ودایه‌ زه‌ڕڕێکیش حیسابه‌!
بگه‌ڕێوه‌|2268 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|2 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ناسری حیسامی | 17 Dec 2011 - 17:00
سڵاو کاک عەتای بەڕێز! پێم وایە کە سادق بێ تولووعی ئافتابە، دروستە.
له‌ سه‌ر ڕوو کا/زیبه‌ی زولفت /وه‌لا به‌
که‌ سادق بێ /تولووعی ئا/فتابه‌!
فتابە: دەخوێندرێتەوە ف/تا/بە
واتە ف لە گەڵ بزوێنی کورت.
سپاس و ڕێز

عطا | 17 Dec 2011 - 05:30
سلام کاک ناسر
پیت وا نیه تولووعی ئه و ئافتابه دروست تر بی
ببوره

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia