شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی: یادداشته‌کانی دوکتور قاسملوو

10 Jul 2009

له‌نێو ژیانی که‌سایه‌تییه‌دیاره‌کانی مێژوو دا ، له‌بوارگه‌لی جیاوازی وه‌کوو سیاسه‌ت ، زانست ، میژوو ، هونه‌ر و... نوسینی یاداشت ، نه‌ریتێکی باوه‌و زۆرترین زانیارییه‌تایبه‌ته‌کان له‌و یاداشتانه‌دا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌و ڕوانینیان بۆ رووداوه‌کان و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی دیکه‌، وه‌دیار ده‌که‌ون . له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌که‌به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان و ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆ، له‌ره‌وتی به‌ره‌وپێش بردنی بوارێک له‌بواره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای خۆیاندا کاریگه‌ریان هه‌بوو ، به‌شێوه‌ی ڕۆژانه‌یان حه‌فتانه‌، هه‌وڵیان داوه‌به‌کورتیش بووه‌، لاپه‌ڕه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی دیداره‌کانیان ده‌گه‌ڵ که‌ساتییه‌کانی دیکه‌، بۆچونیان له‌سه‌ر رووداوه‌گرینگه‌کان ، کار و کرده‌ی که‌سانی ده‌وروپشتیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی کاری ئه‌و سازمان و رێکخراوه‌ی تێیدا چالاکن ، بنووسنه‌وه‌.
شه‌هید دکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ، که‌سایه‌تییه‌کی دیاری مێژووی هاوچه‌رخی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تییه‌. ئه‌م که‌سایه‌تییه‌که‌م وێنه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تای لاوه‌تییدا له‌ئاستی کوردستان و ئیران ، تیکه‌ڵ به‌کاری سیاسی ده‌بێت، پاشان بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن ده‌چێته‌وڵاتێکی ئوروپایی ، ده‌بێته‌مامۆستای زانکۆ. له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی زانستی و سیاسی له‌وڵاتی چکوسلواکی ئاشنا ده‌بێت و دژ به‌سیسته‌می زاڵی ئه‌و وڵاته‌خه‌بات ده‌کات. له‌چاره‌نووس سازترین کاته‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی کورد دا ، ده‌بێته‌سکرتێری حزبێکی گه‌وره‌ی وه‌کوو حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران . له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و کاتی بزووتنه‌وه‌ی کوردی و ئێرانی و له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین دیپلۆماته‌کانی وڵاتانی ئوروپایی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێوه‌ندی ڕاسته‌و خۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌بێت .
ژیانی دکتور قاسملو له‌م بواره‌دا هێنده‌پڕاوپڕه‌له‌روودا و دیدار و کات و ساتی ده‌گمه‌ن ، که‌خۆی له‌خۆیدا هه‌وێنی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌یه‌.
خاڵی جێی سرنج ئه‌وه‌یه‌که‌له‌م ژیانه‌پڕبه‌ها و پڕ ناوه‌رۆکه‌دا ، تا ئێستا یه‌ک لاپه‌ڕه‌له‌ یاداشته‌کانی ئه‌م رێبه‌ر و دیپلۆماته‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌که‌وتووته‌پێش چاوی خوێنه‌ری کورد و بیانی !!
ئایا به‌ڕاستی شه‌هید قاسملوو ، به‌و ژیانه‌ تایبه‌ت و ئه‌ندێشه‌ی پڕبارو کاری به‌رده‌وامی زانستی وسیاسی و دیپلۆماسیی که‌م وێنه‌وه‌‌ ، هیچ یاداشتێکی شه‌خسی و ڕۆژانه‌ی نه‌بووه‌ ؟
به‌باوڕی من ، ناکرێ و زه‌حمه‌ته‌باوه‌ڕ کردن به‌م هه‌ڵه‌یه‌که‌دکتر قاسملوو له‌ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا ، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کی بۆ یاداشت کردن و هێشتنه‌وه‌ی بۆ کاتی رێک و پێک کردنی بیره‌وه‌رییه‌کانی و خستنه‌رووی لایه‌نه‌شاراوه‌کانی کار و خه‌باتی خۆی و حیزبه‌که‌ی و بزووتنه‌وه‌ی کوردی و فارسی به‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی ، نه‌نووسیبێ .
له‌بیسته‌مین ساڵیادی تێرۆری نامرۆڤانه‌ی ئه‌م رێبه‌ره‌شه‌هیده‌دا ، جێی خۆیه‌تی که‌ئه‌م پرسیاره‌ گرینگه‌بکه‌ین که‌ داخوا یاداشته‌کانی دوکتور قاسملو له‌کوێن ؟
بێگومان دۆزینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی ئه‌و مرۆڤه‌که‌م وێنه‌یه‌، که‌له‌بوارگه‌لی جۆراوجۆردا له‌رێزی هه‌ره‌پێشه‌وه‌ هه‌نگاوی ناوه‌، یارمه‌تییه‌کی هه‌ره‌مه‌زنه‌بۆ ناساندنی که‌سایه‌تی خودی خۆی و له‌هه‌مان کاتدا روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌تاریک و ناروونه‌کانی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان .
بگه‌ڕێوه‌|2476 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|18 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
kurdwan reihimi | 28 Jul 2009 - 15:28
کاک ئازاد و کاک سالار
منيش وه‌ک ئيوه‌ ده‌زانم که‌ هيزي روشنبيران تا چه‌ند له‌ سه‌ر جامعه‌که‌مان موه‌سره‌ به‌لام ده‌بي فراموش نه‌که‌ن که‌ روشنبير بون به‌ قسه‌ نابي ، ته‌نيا کاري موه‌سر ده‌تواني نيشانه‌ي روشنبير بون بيت .ئيوه‌ که‌ هيچ کاريکتان له‌ هيچ ميدياي حيزبيدا قبول نيه‌ . حه‌تما کار له‌ جمهوري ئيسلاميدا به‌ دلتان نيه‌ . ئه‌گر به‌دلتان بيت ده‌بيت له‌و ئوسوله‌ي که‌ پيي ئيمانتان هه‌يه‌ شک بکه‌ين . ده‌ي ئه‌و روشنبيره‌ که‌ ئيوه‌ ده‌لين له‌ کويدايه‌ ؟ ئه‌و چين و تويژه‌ که‌ باسي ده‌که‌ن يا ده‌بي له‌ ناو ولات بيت ، يا له‌ ئورپا . موسته‌قل و سه‌ربه‌خويش بيت ! بو نمونه‌ ئيوه‌ خوتان تا ئيسه‌ چه‌ني بو ئه‌و مه‌سه‌له‌ نوسيوتانه‌ يا کارتان کردوه‌ ؟ ئه‌گه‌ر کارتان کردوه‌ يا نوسيوتانه‌ جه‌ند ده‌رسه‌د له‌ جامعه‌ کاري ئيوه‌ ده‌بينن ؟ ئه‌م پرسياره‌ بو ئه‌وه‌يه‌ که‌ نمونه‌ي کاري ئه‌و روشنبيره‌ موسته‌قله‌ له‌ فه‌عاليه‌تي ئيوه‌ ببينن باشتره‌ ، تا مه‌سه‌له‌ن باسي روشنبيري ولاته‌کاني تر بکه‌ين.من له‌وه‌ موتموينم که‌ خودي کاک سلار و کاک ئازاد قه‌بله‌ن ئه‌ندامي حزبيک بون‌ و له‌ويدا پيشره‌فتتان نه‌کردوه. چونکه‌ هه ر
جيگايه‌ک کار ئه‌ساس و ميعياره‌. ئه‌گه‌ر وا نيه‌ با بزانين تا ئيستا چ کارهايه‌کيان له‌ زه‌مينه‌ي روشنبيري موسته‌قلدا کردوه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه‌ ببينم شانازي پيوه‌ ده‌که‌م . بو خويان باشه‌ و من وه‌ک فه‌رديک له‌ نيو جامعه‌دا به‌ کاريان ئاشنا ده‌بم ... .
من نه‌سيحه‌تي کاک فريدون ناکه‌م به‌لام برايانه‌ داوي لي ده‌که‌م نائوميد نه‌بيت و هه‌ر به‌و شيوه‌ي خوت کار بکه‌ .بروات هه‌بيت سه‌د مه‌قاله‌ به‌ئه‌ندازه‌ي يه‌ک به‌رنامه‌ي تو موسير نيه‌ .
کاک فه‌ريه‌دون تکايه‌ ئه‌گه‌ر ئيمکاني هه‌يه‌ کاک ئازاد داوه‌ت بکه‌ تا له‌ به‌رنامه‌که‌ت دا به‌شدار بيت.
‌ . .

saleh | 28 Jul 2009 - 09:36
رێز و سڵاو بۆ به‌رێزان کاک ناسر و کاک فه‌ریدوون و هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی هه‌وڵیانداوه‌ زێده‌تر تیشک بخه‌نه‌ سه‌ر وتاری "یاداشته‌کانی دوکتۆر قاسملوو" ... هه‌نێ گله‌ییش له‌ دۆستانی په‌راێز نووس که‌ مه‌به‌ستی وتاره‌که‌یان نه‌پێکاوه‌ و وه‌ک زۆربه‌ی باسه‌ جیددییه‌کانی دیکه‌ به‌لارێیاندا بردوه‌؛ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کێشه‌ی رووناکبیریی ئێمه‌ و نه‌ناسینی مێتۆد و هه‌ڵس و که‌وت نه‌کردنی مێتۆدیک له‌ گه‌ڵ بابه‌ته‌کان.. که‌ ئه‌وه‌ باسێکی دریژه‌ و له‌م په‌راوێزه‌دا ناگونجێ... به‌ڵام وتاره‌که‌ی (یاداشته‌که‌ی) کاک فه‌ریدوون به‌ نموونه‌ دێنمه‌وه‌...
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌و یاداشته‌ ره‌خنه‌یه‌کی جیدییه‌ له‌ رووناکبیریی(سیاسی و ناسیاسی) ئێمه‌؛ ره‌خنه‌ له‌ سیاسیکاران و هاورێیانی حیزبیی که
‌ 1- یاداشته‌کانی دوکتۆر له‌ کوێیه‌...؟
2- ئه‌گه‌ر یاداشتێک له‌ ئارادا نیه‌. بۆ ئه‌بێ نه‌بێ؟
ره‌خنه‌ له‌ رووناکبیران که‌؛
3- بۆ لای زۆربه‌ی رووناکبیرانی مه‌، یاداشت نووسین وه‌ک دیارده‌یه‌کی مودێرن، باو نیه‌ و..
وه‌ڵام دانه‌وه‌ به‌و پرسیارانه‌ به‌ شێوه‌ی مێتۆدیک هه‌رگیز نابێته‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ په‌راوێزه‌کاندا هاتوونه‌... ئیجا هێنانه‌ ئارای هه‌ر ئه‌و پرسیارگه‌له‌ نیشان ئه‌دا که‌ کاک فه‌ریدوون رووناکبیریی حیزبی نیه‌ .... زۆربه‌ی به‌رنامه‌کانی "رامان" له‌ تیشک تی- ڤی ئه‌و راستیه‌ ئه‌سه‌لمێنێ...
سه‌باره‌ت‌ به‌ رووناکبیری حیزبی و ناحیزبی ش ، که‌ به‌گشتی باسێکی جیاوازه‌ و حه‌ق وا بوو له‌ وتارێکی تردا ئاراسته‌ بکرایه‌، ده‌بێ بڵێن رووناکبیر ره‌خنه‌گر و خوێنه‌ری چالاکی سه‌رده‌می خۆیه‌تی( چ رامیاری یان هونه‌ری و...) به‌و پێیه‌ زۆر شاعیر و ئه‌دیبمان هه‌نه‌ که‌ رووناکبیر نین و هه‌ر ئه‌و سازه‌ ده‌ژه‌نن که‌ ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ ده‌ژه‌نرێ.. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رووناکبیری حیزبیشمان هه‌بووه‌ که‌ ره‌خنه‌ و خوێندنه‌وه‌ی ئاراسته‌ شێعر و ئه‌ده‌ب کردوه‌ ... گرینگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ کام به‌رجه‌وه‌نه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌ بڕوانین!‌

سالار یاره‌حمه‌د | 27 Jul 2009 - 17:24
سالار یاره‌حمه‌دی
سڵاو.
من به‌ گشتی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی کاک ئازاد دا هه‌م. به‌راستی ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێ قسه‌ی ئازاد ته‌نیا له‌باره‌ی که‌سێکی تایبه‌ته‌وه‌ نییه‌ و وه‌ک کاک هادی محه‌ممه‌دی ده‌ڵێ که‌سایه‌تی کاک فه‌ره‌یدوون خۆی هه‌مووشتێک باس ده‌کا و که‌مترین خه‌وشی پێوه‌ نالکێ و بۆچوونه‌که‌ی ئازادیش ئه‌سڵه‌ن باسی که‌سایه‌تی کاک فه‌ره‌یدوون نییه‌. باسی رووناکبیر و حیزب زۆر به‌ربڵاوتر و گرینگتره‌ له‌وه‌ی که‌ تاقمێک بیانه‌وێ به‌ جنێودان یان نه‌سیحه‌ت کردن (وه‌ک بۆچوونه‌کانی کاک ئه‌کره‌م و کاک کوردوان)خۆی لێ ده‌رباز بکه‌ن. ئه‌وان به‌ وته‌ی کاک ئازاد راست به‌ ئه‌ده‌بیاتێ حیزبییه‌وه‌ ئه‌دوێن. جنێویان به‌ ئازاد دا و نه‌سیحه‌تی کاک فه‌ره‌یدوونیان کرد. باسه‌که‌ زۆر گرینگتره‌ له‌وه‌ی که‌ پێمانوابێ ئه‌م کێشه‌یه‌
ته‌نیا کێشه‌ی خۆشه‌ویستێکی وه‌ک کاک فه‌ره‌یدوونه‌؛ نا! وه‌ک ئازاد باس ده‌کا و دڵنیاشم که‌ کاک فه‌ره‌یدوون تێی گه‌یشتووه‌، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سایه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان و ته‌نانه‌ت پێویستیشه‌ که‌سایه‌تی سیاسیش سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر بمێننه‌وه‌. چ ئیرادێکی هه‌یه‌ سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆ و شاعیری سه‌ربه‌خۆ و نووسه‌ری سه‌ربه‌خۆ هه‌بن؟ هه‌روه‌ک هیچ ئیرادێک نییه‌ نووسه‌ر و سیاسی و شاعیری حیزبیش هه‌بن. به‌ڵام قسه‌که‌ لێره‌دایه‌ که‌ رووناکبیر نابێ سه‌ر به‌ حیزب بێ، کاتێک سه‌ربه‌ حیزب بوو ناچاره‌ بکه‌وێته‌ قالب و قه‌واره‌ی حیزبه‌وه‌ و له‌و حاڵه‌ته‌دا رووناکبیریی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا. بۆ ئێستاش و بۆ داهاتووش هه‌بوونی توێژێکی رووناکبیری سه‌ربه‌خۆی ره‌خنه‌گر( ره‌خنه‌گری سوننه‌ت و کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزاب) فره‌ لازم و پێویسته‌. قسه‌که‌ی کاک هادیش فره‌ خاسه‌ که‌ فه‌رمووییه‌ "نوسه‌ران و رۆشنبیران ده‌بێ بۆ ده‌ربڕینی په‌یامی فکری و ناساندنی بیر و ئه‌ندێشه‌ و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری خۆیان له‌ میدیاکان سود وه‌ربگرن." به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌‌ که ‌ئایا میدیا کوردییه‌کان که‌ هه‌ر هه‌موویان حیزبین و له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سکی حیزبدان توانایی ته‌حه‌ممولی رووناکبیری سه‌ربه‌خۆ وره‌خنه‌گریان هه‌یه‌؟ ئه‌سڵه‌ن قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدوون له‌ تیشکدا نییه‌؛ که‌ به‌رنامه‌یه‌کی بێ زه‌ڕی فه‌رهه‌نگییه‌ و هه‌موو کاناڵه‌ حیزبییه‌کان پێشوازی ده‌که‌ن له‌ رووناکبیران و نووسه‌ران بێن بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕیان بۆ په‌ز هه‌بێ ، بۆخۆیان نه‌رم ونیان کاناڵه‌که‌یان بۆ بڕازێننه‌وه‌!! قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نووسه‌ر و شاعیری ئێمه‌ ئه‌وڕۆ به‌ بیانووی کاری فه‌رهه‌نگییه‌وه‌ زیاتر به‌ ده‌وری یارییه‌کی پۆست مۆدێرنی بێ خاسیه‌تی بێ زه‌ڕی بێ لایه‌نی جوانکراودا ده‌خوڵێنه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش(چ ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و چ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت)ڕاست ئه‌وه‌ی له‌ رووناکبیر و نووسه‌ر و شاعیر ده‌وێ که‌ بێ ده‌ردی سه‌ر، بۆ خۆیان له‌ گۆشه‌یه‌که‌وه‌ دانیشن و قڕه‌ و هه‌را ساز نه‌که‌ن!!
ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا هه‌مووشتێک به‌سرابوو به‌ ئه‌حزابه‌وه‌، سه‌ربه‌حیزبێکی ناسراوی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ و دێمۆکرات نه‌بوایه‌ی نووسه‌ر و شاعیریش بوایه‌ی قسه‌ت بڕی نه‌ده‌کرد و که‌س به‌ کوردی نه‌ده‌زانی ئێستا ئه‌و بارودۆخه‌ ته‌واو گۆڕاوه‌ و بانگه‌وازه‌که‌ی ئازاد فره‌ ڕه‌وا و مه‌نتقییه‌ که‌ رووناکبیری سه‌ربه‌خۆی ڕه‌خنه‌گر به‌دی بێ؛ ئه‌وه‌ش به‌ مانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و لاواز کردنی ئه‌حزاب نییه‌؛ هه‌ر کام کاری خۆی ئه‌کا ...
سپاس بۆ هه‌موو لایه‌کتان

hadi m | 27 Jul 2009 - 09:09
سڵاو، من پێم وایه‌ کاک فه‌ره‌یدون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ که‌ له‌ تیشک به‌رنامه‌ی رامان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، سه‌ربه‌خۆیی فکری خۆی پاراستووه‌. دیاره‌ بینه‌رانی وشیار ده‌توانن هه‌ر که‌ روخسارێک ده‌بینن، تێبگه‌ن ئه‌و روخساره‌ چی تێدایه‌؟ چی ده‌ڵێ؟ چه‌نده‌ شه‌خسیه‌تی هه‌یه‌؟ به‌ڵام بۆ هه‌ندێ که‌س پرسیار دروست ده‌بێت. ئه‌م رۆژانه‌ هه‌ر له‌ هه‌ندێ ته‌له‌فیزیۆنی حیزبیه‌‌وه‌ زۆر روخسار ده‌بینن که‌ ئه‌گه‌رچی لافی رۆشنبیری لێده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌مامکن، فاڵانژن، تۆسقاڵێک شه‌خسیه‌تیان نییه‌؛
کاک فه‌ریدوون بۆ شه‌هیدانی بزاڤی رزگارخوازی کوردستان چ چه‌پ چ راست شێعری نوسیوه‌ و هه‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه‌، ئه‌مه‌ش کارێکی شیاوه‌، چونکه‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌شێکن له‌ سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی گه‌لی کورد. هه‌ر وه‌ک ده‌بینین له‌ هه‌ندێ شێعری دا بۆ له‌تبوونی دوو باڵی حیزبی دیموکرات په‌رۆش بووه‌ و لایه‌نی یه‌کێکیانی نه‌گرتووه‌.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا مدیاکان رۆڵی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕن، نوسه‌ران و رۆشنبیران ده‌بێ بۆ ده‌ربڕینی په‌یامی فکری و ناساندنی بیر و ئه‌ندێشه‌ و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری خۆیان له‌ میدیاکان سود وه‌ربگرن. وه‌ک کاستێلز ده‌ڵێ: ئه‌مرۆ شه‌ڕی سه‌ره‌کی دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزیسیۆن له‌ میدیاکان دا و به‌ چه‌مک و هێما و به‌ها کولتورییه‌کان ده‌کرێت...، هه‌ر ره‌وتێک هێما و به‌هاکانی به‌ بڕشت بێ و به‌ ئامێره‌کانی دنیای مه‌جازی (سه‌ته‌لایت و ئینتێرنێت و ...) له‌ مێشکی خه‌ڵک دا بیڕوێنێ، ده‌توانێ له‌ بواری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی دا هێژمونی و باڵاده‌ستی به‌ده‌ست بێنێ و به‌ ئامانج بگات...

هادی محه‌مه‌دی

ئازاد | 26 Jul 2009 - 21:13
وڵامی به‌ڕێزان کوردوان وئه‌کره‌م:
به‌ڕیز کاک کوردوان! دیاره‌ لایه‌نی باسه‌که‌ کاک فه‌ره‌یدوونه‌ نه‌ک جه‌نابت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی من به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ جه‌نابته‌وه‌ پێموایه‌ بابه‌تی " رووناکبیر و حیزب" بابه‌تێکی گرینگی کۆمه‌ڵگای رووناکبیریی ئێمه‌یه، پێویسته‌ له‌ سه‌ر قسه‌کانی جه‌نابت ئیستێک بگرم: نووسیوته‌:"‌برواتان هه‌بيت ئه‌وه‌ کيشه‌ي جامعه‌ي ئيمه‌ نیيه‌ ، جامعه‌ي ئيمه‌ له‌ حالي حازرا ئحتياجي به‌ کار هه‌يه.‌شایه‌د جه‌نابت ئه‌وه‌ به‌ کێشه‌ نه‌زانن، به‌ڵام کێشه‌یه‌کی زۆر بنه‌ڕه‌تییه‌، ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ که‌مێک لایه‌نی رووناکبیریی باسه‌که‌ بێنمه‌ خوارێ و به‌ زمانێکی ساکارتر بدوێم مه‌جبوورم وێنه‌یه‌کی ئاشکرا بێنمه‌وه‌ :ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردوودا توێژی رووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ(یانی سه‌ر به‌هیچ حیزبێک نه‌بن) به‌ هێزبوایه‌ ڕوودانی شه‌ڕی براکوژی یان نه‌ده‌بوو یان ئاسه‌واری که‌متر ده‌بوو. به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ی جه‌نابته‌وه‌ که‌ پێتانوایه‌ ئه‌و باسه‌ زیادییه‌، من پێموایه‌ براکوژی به‌ شێوازی جۆراوجۆر له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر به‌رده‌وامه‌ و به‌ ده‌مامکی جۆراوجۆره‌وه‌ چالاکه‌؛ بنه‌ڕه‌تیترین ئامراز بۆ شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌یه‌، به‌دی هاتنی توێژی رووناکبیری ره‌خنه‌گر و سه‌ربه‌خۆیه.که‌وابو
و هه‌وڵ دان بۆ درێژه‌دان به‌و باسه‌ رووناکبیرییانه ئاکامی زۆر باشی هه‌یه‌.‌ من ئه‌و باسه‌م له‌ گه‌ڵ کاک فه‌ره‌یدوون بۆیه‌ پێش هێنا نه‌ک له‌ گه‌ڵ هه‌موو حیزبییه‌ک(مه‌به‌ستم
له‌ حیزبی، سازمانییه‌، نه‌ک حیزبێکی تایبه‌ت) پێموایه‌ کاک فه‌ره‌یدوون له‌و رووناکبیرانه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕوانی زۆر زیاتری لێ ده‌کرێ. به‌ڕیز کاک کوردوان ! باسی کارئه‌که‌ن که‌ ئێستا کاتی کاره‌. منیش هه‌ر پێموایه‌. به‌ڵام قسه‌ لێره‌دایه‌ که‌ زۆر که‌س هه‌ن بتوانن ببنه‌ سیاله‌شکری حیزبه‌کان و بۆشاییه‌کانی ئه‌وان پڕ بکه‌نه‌وه‌ و کاریان بۆ بکه‌ن، به‌ڵام کاری کاک فه‌ره‌یدوونه‌کان کارێکی بنه‌ڕه‌تیتره‌. کاری رووناکبیر جیاوازی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ کاری حیزبییه‌ک.
حیزبه‌کان رووناکبیریان ناوێ و بۆیان ته‌حه‌موول ناکرێن و کاری رووناکبیریش له‌ نێو حیزبه‌کاندا نییه‌...فه‌رمووتانه‌
‌ تکايه‌ ئه‌ويش وه‌کو خوتان توشي خه‌موکي مه‌که‌ن ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌رتاوه‌ باسی ته‌فتیشی ئه‌قایدتان کردووه‌!! من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناڕۆم چونکه‌ به‌راستی هێانه‌گۆڕی قسه‌یه‌کی وا لێره‌دا و له‌و باسه‌دا جێگای سه‌رسووڕمانه‌ و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ باسه‌که‌ به‌ ته‌رحی ئیتهام و تاوان و به‌رچه‌سب لێدان به‌ لاڕێدا بچێ یان ڕاگیرێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێـم که‌ جه‌نابت بۆخۆت له‌ داداگا بانتر ڕۆیشتووی و بوویه‌ته‌ خودایه‌ک که‌ ئاگاداری هه‌مووشتێکی ده‌زانی ته‌نانه‌ت ده‌زانی من خه‌مۆکیشم!
بۆ کاک ئه‌کره‌میش ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم که ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی باسه‌کانی من بخوێنێته‌وه‌ و لێیان تێبگا، به‌ ئه‌ده‌بیاتێکی حیزبانه‌وه‌ ده‌ستی به‌ جنێودان کردووه... ‌

به‌راستی پێم ناخۆشه‌ باسێکی ئاوا که‌ ده‌یتوانی زۆر باش و به‌ پێز بێ ببێته‌ شه‌ڕه‌ ده‌ندووکێ له‌ گه‌ڵ که‌سانێک که‌ له‌وانه‌یه‌ فڕیان به‌و باسه‌وه‌ نه‌بێ!
داوای لێبوردن له‌ کاک فه‌ره‌یدوون و کاک ناسری حیسامی ده‌که‌م.

ئه‌کره‌م | 26 Jul 2009 - 11:13
وێڕای ده‌ست خۆشی له‌ مامۆستا ناسری حیسامی بۆ ماڵپه‌ڕه‌ه‌که‌ی، پێم خۆش بوو دوو قسه‌ی دۆستانه‌ له‌ گه‌ل کاک ئازاد بکه‌م.
کاک ئازادی زێده‌ ئازیز، وادیاره‌ جه‌نابت جارێ له‌ سه‌ده‌ی 13 دا ژیان به‌ سه‌ر دا ده‌به‌ی ؟ ئه‌گینا هه‌م مامۆستا فه‌ره‌یدوون و هه‌م هه‌موو شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌رێکی ئه‌م دونیایه‌ مافی خۆیه‌تی که‌ خاوه‌ن بیرێکی سیاسی بێت. مامۆستا فه‌ره‌یدوون ، وه‌ل شاعیرێکی گه‌نج ، خاوه‌ن به‌هره‌ له‌ هه‌مان کات دا نیشتیمان په‌روه‌ر و تێکۆشه‌رێکی سیاسی یه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی دا. من نازانم جه‌نابت سه‌ر به‌ کام حیزبی ؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستا فه‌ره‌یدوون له‌ گه‌ل حیزبه‌که‌ی تۆ بایه‌ ، هه‌ر گیز حازر نه‌ده‌بووی موحاکمه‌ی بکه‌ی. که‌وابوو با لێی گه‌ڕێین هه‌ر که‌س چۆن ڕێبازه‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ با مۆختاری خۆی بێ و نه‌ده‌ینه‌ به‌ر تیری ڕق و کینه‌.
فه‌رموو با ناوی هیندێک شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌ری کوردت بۆ بنووسم:
مامۆستا: هێمن حدکا بوو، هه‌ژار پپارتی بوو،{حه‌سیب قه‌ره‌داغی ، دلزار ، شۆکۆر مسته‌فا ، فؤاد ئه‌حمه‌د ،.... شێوعی بوون{ که‌ وابوو که‌س تاوانی نه‌کردوه‌ که‌ بۆته‌ ئه‌ندامی حیزبیک یان سازمانێکی سیاسی.

kurdwan | 26 Jul 2009 - 09:31
ئه‌ري به‌راست ئه‌وه‌ دادگاي ته‌فتيشي ئه‌قايده‌ يان ديالوگ؟ سه‌روچاوي پرسيارکه‌ره‌کان داپوشراوه‌ و باس باسي ئازادي و ديالوگ و سه‌ربه‌خويه‌ / دونيايکي سه‌يره‌ گولم . ئاخر ئه‌وه‌ که‌ي کيشه‌يه‌ کاک ئازاد و کاک کاوه‌ . برواتان هه‌بيت ئه‌وه‌ کيشه‌ي جامعه‌ي ئيمه‌ نئيه‌ ، جامعه‌ي ئيمه‌ له‌ حالي حازرا ئحتياجي به‌ کار هه‌يه‌ . به‌ هه‌ر چي وا بوارتان پي هه‌يه‌ خه‌لک له‌ کار کردن په‌شيمان مه‌که‌نه‌وه‌ . ئه‌و کاک فه‌ره‌يدونه‌ من به‌رنامه‌کاني ده‌بينم ، شعره‌کاني ده‌خوينم . ئه‌ندازه‌ي تواناي خوي کار ده‌کات تکايه‌ ئه‌ويش وه‌کو خوتان توشي خه‌موکي مه‌که‌ن .ئيوه‌ باسي ره‌خنه‌ ده‌که‌ن و دوژمنه‌کانتان له‌ بير کردوه‌ . ئه‌وه‌ بوچي هه‌رکه‌س ويستي کاريک بکات چه‌ند که‌سي لي راست ده‌بيته‌وه‌ ..بروام پي بکه‌ن ئه‌و جوره‌ پرسيارانه‌ي ئيوه‌ وه‌کو ئيعتراف گرتنه‌کاني جمهوري ئسلامي وايه‌. کاک فه‌ره‌يدون به‌ريز ، تکايه‌ هيچ نائوميد مه‌به‌ و به‌ردوام به‌ له‌ کاره‌کانت ، ته‌نيا کار نيشان ده‌ري توانا و مه‌سوليه‌تي ئه‌فراده .

kawe | 25 Jul 2009 - 13:40
فره‌ سپاس بۆ مامۆسای خۆشه‌ویسمان کاک فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی که‌ وڵامی داوه‌، و ده‌سخۆشیش ئه‌ڵێم به‌و برا به‌ڕێزه‌ که‌ به‌ نێوی ئازاد بیروڕای خۆی خستۆته‌ ڕوو. ئه‌م دیالۆگه‌ فره‌ باش و به‌ پێزه‌ و ئه‌گه‌ر درێژه‌ی هه‌بێ ئه‌توانێ قازانجێ فره‌ی هه‌بێ لانی که‌م بۆ ئێمه‌ی لاو. پووپێر له‌ کتێوی "اسطوره‌ چهارچوب"دا ئه‌ڵێ که‌ دیالۆگه‌کان کاتێک راسته‌قینه‌ن که‌ دوو که‌س هه‌ر کام له‌ دوو ڕوانگه‌ی‌ جیاوازه‌وه‌ بتوانن به‌ ته‌حه‌موڵ کردنی یه‌ک له‌ ته‌ک یه‌کا وتووێژ بکه‌ن.
من گه‌ره‌کم نییه‌ لایه‌نی یه‌کێ له‌و دوو باسه‌ بگرم به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکراس ئه‌وه‌سه‌ که‌ ئێمه‌گه‌ل تاکوو ئیسا هه‌ر وه‌مانزانیوه‌ مامۆسای خۆشه‌ویس ئه‌ندامێکی حیزبی دموکراته‌. به‌ڵام له‌ وڵامه‌که‌ی ئه‌وا، وا ده‌رئه‌که‌وێ که‌ کاکه‌ فه‌ره‌یدوون خۆی به‌ که‌سێ سه‌ربه‌خۆ بزانێ . پرسیاری من ئه‌وه‌سه‌ که‌ ئایا ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی من هه‌ڵه‌س یان نا؟ پرسیارێ تر ئه‌وه‌سه‌ که‌ ئایا کاک فه‌ره‌یدوون له‌ نێوان شاعیر بوون و روشنبیرا فه‌رق دائه‌نێ یان نا؟ یانێ ئایا هه‌ر نووسه‌ر و شاعیرێ ئه‌کرێ پێیان بێژین روشنبیر؟ئه‌ساسه‌ن له‌ روانگه‌ی مامۆساوه‌ روشنبیر به‌ کێ ئێژن؟ هه‌لوێستی کاک ئازاد له‌مباره‌وه‌ ئاشکرا بوو ، پێمان خۆش بوو مامۆسای به‌ڕیزیش رای خۆیان بفه‌رموون.
پرسیاری سێهه‌م له‌ کاک ئازاد ئه‌که‌م:‌ ئایا هه‌رکه‌سێ سه‌ر به‌ ئه‌حزاب بێ ناتوانێ روشنبیر بێ؟ ئایا له‌ ناو ئه‌حزابا رووشنبیر نییه‌؟ بووچه‌ ئه‌حزاب ناتوانن رووناکبیر ته‌حه‌مول بکه‌ن؟!
ئه‌گه‌ر مامۆسای خۆشه‌ویست وبرای به‌ڕێز ئازاد وڵامی پرسیاره‌کانم بده‌نه‌وه‌ فره‌یان لێ مه‌منوونم و دواشام ئه‌وه‌سه‌ که‌ ئه‌م باسه‌ به‌هه‌ر جۆرێک بێ مه‌برن و ئیدامه‌ی پێ به‌ن . له‌وانه‌یه‌ ده‌رفه‌تێ وا باش که‌م هه‌لکه‌وتبێ...

ئازاد | 23 Jul 2009 - 20:28
سڵاو و ڕێز بۆ کاک فه‌ره‌یدوون.
1- بۆ وڵام دانه‌وه‌ به‌ قسه‌کانی برای به‌رز به‌ڕێز و خۆشه‌ویست کاک فه‌ره‌یدوون، ده‌بێ زۆر ساده‌ بڵێم: تاکوو پێش ئه‌وه‌ی کاک فه‌ره‌یدوون به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کی تیشک بێ و به‌تایبه‌ت تاکاتێک کاک فه‌ره‌یدوون له‌ نێوخۆی وڵات بوو هه‌ر پێمانوابوو کاک فه‌ره‌یدوون که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆیه. هه‌رچه‌ند من زۆرم پێ ئاساییه‌ که‌ که‌سێک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کی تلویزیۆنی حیزبێک بێ و بۆخۆشی حیزبی نه‌بێ؛ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ زۆر که‌مه‌؛ ئه‌گه‌ر کاک فه‌ره‌یدوون له‌وکه‌سانه‌یه‌ و به‌وجۆره‌ ڕێبازێکی نوێی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ حیزبییه‌کان کردۆته‌وه‌ زۆر جێگای ڕێز و شانازییه‌ و ئێمه‌ فه‌خری پێوه‌ ده‌که‌ین. به‌ڵام تاکوو ئێستا له‌ هیچ کاناڵێکی کوردی نه‌دیتراوه‌ که‌ به‌ڕیوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کی تلویزیۆنیی سه‌ربه‌وحیزبه‌ نه‌بێ. دیسان دووپاتی ده‌که‌مه‌وه هیودارام کاک فه‌ره‌یدوون هه‌ر سه‌ربه‌ خۆ بێ و من هه‌ڵه‌م کردبێ.‌ له‌ بۆچوونه‌که‌ی پێشوودا من باسی ئه‌وه‌م نه‌کردبوو که‌ هه‌ر به‌ دیتنی که‌سێک له‌ به‌رنامه‌یه‌کی حیزبیدا ئه‌و که‌سه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دا. به‌ هه‌رحاڵ به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ڕاست ئێستا کاک فه‌ره‌یدوون لانیکه‌م له‌به‌ر چاوی من ئه‌ندامێکی سه‌ر به‌حیزبێکی تایبه‌ته‌. هیوادارم من به‌هه‌ڵه‌ چووبم و وانه‌بێ. ئه‌زقه‌زا قازانجی ئه‌م ڕا گۆڕینه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕاستییه‌کان ده‌رکه‌ون. مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ هه‌رکه‌س به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌یه‌کی حیزبێک بێ سه‌ربه‌خۆ نییه‌؛ به‌ کورتی زۆرێک له‌ رووناکبیرانی گه‌وره‌ی جیهانیی پێیانوایه‌ که‌ رووناکبیر ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر بێ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ نێو حیزبه‌کاندا ناتوانێ هه‌بێ؛ به‌تایبه‌ت تر له‌ نێو حیزبه‌ کوردییه‌کاندا!! مه‌به‌سه‌تیش له‌ هه‌ڵوێستی جه‌نابت هه‌ڵوێستی حیزبی بوونه‌ نه‌ک به‌ڕیوه‌ بردنی تاقه‌ به‌رنامه‌یه‌ک؛ به‌ڵی من ئێستاش زۆرم پێ سه‌یرده‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێن فڵان رووناکبیر سه‌ر به‌و حیزبه‌یه‌ و له‌ پێش چاوی من هه‌ر نووسه‌ر و شاعیرێکی که‌وته‌ داوی حیزبه‌وه‌ هه‌وه‌ڵ شتێک که‌ له‌ ده‌ستی ده‌دا رووناکبیرییه‌تی؛ هه‌رچه‌ند ئه‌و شاعیره‌ زۆرگه‌وره‌ و شاعیرێکی باشیش بێ ئه‌و شایه‌د شاعیربوونی خۆی له‌ ده‌ست نه‌دا زۆر شێعری باش و سه‌رکه‌وتووش بنووسێ به‌ڵام بێگومان ناتوانێ رووناکبیر بمێنێته‌وه‌. که‌م نین ئه‌و شاعیر و نووسه‌رانه‌ی حیزبی بوون و زۆریش گه‌وره‌ و جێگای ڕێزن. به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ پێویستییمان به‌ هه‌بوونی چین وتوێژێکی رووناکبیریی سه‌ربه‌خۆی ڕه‌خنه‌گر هه‌یه‌ که‌ سه‌ر به‌ هیچ حیزبێک نه‌بن. پێموانییه‌ له‌و قسانه‌ی مندا گرێ و گۆڵێک هه‌بێ. نێوی خوازراویش کاتێک خراپه‌ که‌ من بێم بێ ئه‌ده‌بییه‌کانم له‌ ژێڕ ئه‌و نێوه‌دا بشارمه‌وه‌؛ هه‌رکات من له‌ ئاستی کاک فه‌ره‌یدووندا بێ ئه‌ده‌بیم کرد و جه‌ساره‌تم کرد، ئه‌و وڵامم نه‌داته‌وه. هیوادارم پرسیار کردن و راگۆڕینه‌وه‌ جه‌ساره‌ت و بێ ئه‌ده‌بی نه‌بێ. ‌ ‌

فه‌ریدوون ئه‌رشه‌دی | 23 Jul 2009 - 14:35
زۆر به‌ڕێز کاک ئازاد .
سپاس بۆ بۆچوونه‌که‌ت . به‌ڕاستی له‌ چه‌ند شتی نێو بۆچوونه‌که‌تان باش تێ نه‌گه‌یشتم .. سه‌ره‌تا نه‌مزانی ئه‌و پارامێتر و مه‌رجانه‌ی که‌ منیان پێ له‌ پێشان شاعیر و رووناکبیری سه‌ربه‌خۆ بووم و ئێستا پاش ده‌رکه‌وتنم له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی دا، ناسه‌ربه‌خۆم ، چین؟ مه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو شاعیر و رووناکبیر و رۆشنبیره‌ی به‌ رۆژ و به‌ شه‌و له‌م تله‌فیزیۆنانه‌ ده‌رده‌که‌ون ، سه‌ربه‌خۆبوونی خۆیان به‌و ته‌له‌فیزیۆنانه‌ سپاردووه‌ ؟! دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمووته‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی جه‌نابت ، هه‌مان بۆچوونی زۆر یه‌ک له‌ نووسه‌ران و شاعیرانی ناوخۆ یه‌(ئه‌م چه‌شنه‌ قه‌زاوه‌تم له‌ لا مه‌نتێقی نییه‌، چونکوو هیچ ئامارێکی ده‌گه‌ڵ نییه‌ ، خودی من له‌ ته‌ک زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دۆستانی شاعیر و نووسه‌ر و رووناکبیرم (به‌ قه‌وڵی ئێوه‌، له‌ ناوخۆ)پێوه‌ندیم هه‌یه‌ ، تا ئێستا ، که‌س پێمی نه‌وتووه‌ چونکوو له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تیشک تڤی دا بینراوی ، ئیدی .....) . سێهه‌م شت که‌ باش تێی نه‌گه‌یشتم ئه‌وه‌یه‌ که‌ هۆی سه‌رسووڕمانکه‌تان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووته‌وه‌ که‌ منتان له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی تیشک دا بینیوه‌ و ده‌رکه‌وتنم له‌و به‌رنامه‌دا( که‌ نه‌تانوتووه‌ کام به‌رنامه‌ !) به‌ نیشانه‌ی ناسه‌ربه‌خۆ بوونی من و ناره‌خنه‌گر بوونم و حزبیی بوونم ، زانیوه و وتووتانه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌!! ی منتان زۆر پێ سه‌یر بووه‌ !.به‌ ڕاستی له‌وه‌ تێ نه‌گه‌یشتم ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ به‌رنامه‌یه‌کدا ده‌رکه‌وت ئیدی سه‌ر به‌و ئیداره‌یه‌ که‌ تڤی یه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات ؟ ..
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جه‌نابت به‌ڕێوه‌ بردن و ئاماده‌ کردنی به‌رنامه‌ی( ڕامان) ه‌،که‌ ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا باسێکی تره‌ و ده‌کرێ درێژه‌ی پێ بدرێ. پێم خۆش بوو سه‌باره‌ت به‌ ره‌خنه‌گر بوون ، هه‌ر ئه‌م وتاره‌ی سه‌ره‌و‌ه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ دیقه‌ته‌وه‌ بخوێنیته‌وه‌ ، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌م شیعرانه‌ش بخوێنیته‌وه‌ که‌ دڵنیام به‌و پێداگریه‌ی له‌ رابردووی من ده‌که‌ی ، ده‌بێت ، بێ ئاگا له‌ کاره‌کانی ئێستام نه‌بت !(شیعری : هه‌ره‌س . .ساغ بوونه‌وه‌.. ژیانه‌وه‌..پرسیاری چاوه‌ڕوانان و......)
به‌ڕێزان کاک کاوه‌ و کاک سمایل ..سپاس بۆ بۆچوونه‌کانی ئێوه‌ش .... له‌ڕاستیدا
من زۆرم پێ خۆشه‌ له‌و بواره‌دا قسه‌ و دیالۆگ پێک بێت ، به‌ڵام دیالۆگ کردن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ چه‌ند مه‌رجی هه‌یه‌ که‌ سه‌ره‌کیترینیان ئه‌وه‌یه‌ ئینسان بزانێ‌ ده‌گه‌ڵ چ که‌س یان که‌سانێک دیالۆگ ده‌کات،، به‌ تایبه‌ت ئه‌م باسه‌ . ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ سه‌ربه‌خۆ بوون و ره‌خنه‌گربوون و شاعیر بوون داکۆکی بکات و که‌سێکی دیکه‌ به‌وه‌ تاوانبار بکات که‌ پێشتر سه‌ربه‌خۆ بووه‌ و ئێستا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆندا ده‌رکه‌وتووه‌ ئیدی وا نه‌ماوه‌ ، ده‌بێ هێنده‌ش له‌وه‌ شاره‌زا بێت که‌ له‌ سه‌رده‌مانی کۆندا ره‌خنه‌ و ره‌وشه‌نگه‌ری به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ باو بووه‌ ، به‌ڵام ئێستا ئیدی له‌ نێو جه‌رگی کۆماری ئیسلامی ئیرانیشدا خه‌ڵکی به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێت . گه‌ر چی هیچ ئیرادێک له‌وه‌دا نابینم که‌ هه‌ر که‌س ، هه‌ر ناوێکی پێ خۆشه‌ بۆ پرسیار دروست کردن هه‌ڵیبژێرێ ، به‌ڵام ئیدی لای من خودی باس کردنی قه‌زیه‌که‌ بێسه‌ر و بی ئه‌نجام ده‌بێت...
ئازادی به‌ڕێز. لام سه‌یره‌ که‌ به‌ڕێزت بۆ هه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا راست یه‌ک بابه‌ت خواروتر له‌م بابه‌ته‌، شیعری (پرسیاری جاوه‌ڕوانان) نابینی و نایخوێنیته‌وه‌ ؟ مه‌گه‌ر خوازیاری شیعر و هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه‌ نین؟!
ئاره‌زووی ته‌مه‌ن درێژی بۆ جه‌نابت ده‌که‌م ، ئه‌م روون کردنه‌وه‌یه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو ،که به‌ڕێزان کاک کاوه‌ و کاک سمایل داوایان کردبوو نه‌زه‌ری خۆم بنووسم‌

smayl | 21 Jul 2009 - 08:03
سڵاو بۆ مامۆستای خۆشه‌ویس کاک فه‌ره‌دیوون ئه‌رشه‌دی!
مامۆسا گیان زۆر چاوه‌ڕێین وڵامی بۆچوونی کاک ئازاد بده‌یه‌وه‌. شایه‌د دیالۆگێ باش دروس بێ. و واباشه‌ پرسیاره‌که‌ی ئه‌و بێ جواب نه‌مێنێته‌وه‌. سڵا و و سپاس

kawe | 13 Jul 2009 - 09:26
منیش به‌ جۆرێک له‌ ته‌ک بۆچوون و وته‌‌کانی کاک ئازادا مواققم و هیوادارم کاکه‌ فه‌ره‌یدوون ، له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگه‌ بۆمان بدوێ و ته‌وزیحی خۆی بدا. ئه‌و جۆره‌ باسانه‌ فره‌ پیوستن .
سپاس بۆ هه‌مووتان

hassan R | 12 Jul 2009 - 09:00
http://www.youtube.com/watch?v=gcvFDCGboLE


وێڕای سڵاو کاک ناسرێ به‌ڕێز ئه‌و لینکه‌ش بڵاو بکه‌وه‌ تا خه‌ڵک به‌سیجی و لیباس شه‌خسییه‌کانی چینی یش ببینن ده‌لێن گایه‌کی ده‌باڵ گایه‌کی بکه‌ن یا خووی ده‌گرێ یان ڕه‌نگ ئه‌وه‌ ڕاست بۆ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ دژه‌ مرۆڤییه‌ی ئێران و چین ده‌بێ له‌ خۆڕا نییه‌ ده‌وڵه‌تی چین و ده‌وڵه‌تی مه‌لایان کلکیان لێهاڵاندووه‌

ئازاد | 11 Jul 2009 - 21:20
کاک ناسری خۆشه‌ویست سلاو
یادداستێکی کورتم بۆ کاک فه‌ره‌یدوون نووسیبوو پێم خۆشه‌ بزانم بۆ دانه‌نراوه‌ یان دایده‌نێێ؟!
سپاس
.....
به‌ڕێز ئازاد!
بۆچوونێک به‌ ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه‌ که‌ دانه‌نرابێ. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌که‌ت بڵاو نه‌کرابێته‌وه‌، دیاره‌ نه‌گه‌یشتووه‌. تکایه‌ بینێره‌وه‌.

ئازاد | 11 Jul 2009 - 10:28
سڵاو بۆ کاک فه‌ره‌یدوونی خۆشه‌ویست و ده‌ستخۆشی بۆ کاک ناسری به‌ڕیزیش که‌ سایته‌که‌ی بۆته‌ مه‌کۆیه‌کی ئازاد.
بابه‌تێکی که‌ ده‌مهه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، شایه‌د ناراسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئه‌م یادداشته‌دای جه‌نابتدا هه‌بێ.
به‌ڕاستی کاتێک که‌ ئێمه‌ کاک فه‌ره‌یدوونی ئه‌رشه‌دیمان ده‌ناسی وه‌ک شاعیرێکی سه‌ربه‌خۆ و رووناکبیر چاومان لێده‌کرد و جێگای شێعره‌کانیشی دیار بوون؛ ئه‌و شاعیر بوو.
به‌ڵام کاتێک بۆ هه‌وه‌ڵ جار کاک فه‌ره‌یدوونم له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تیشکدا دیت زۆرم پێ سه‌یر بوو؛ هه‌ر من پێم سه‌یر نه‌بوو زۆرێک له‌ نووسه‌ران و شاعیرانی نێوخۆ پێیان سه‌یر بوو.
پێشتر له‌ سه‌رده‌می رووناکبیرانی سووننه‌تیدا زۆر ئاسایی بوو نووسه‌رێک یان شاعیرێک حیزبی بێ، به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا زۆر ئاسایی نییه‌. لێره‌دا با ئه‌وه‌ بڵێـم که مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ حیزب و ته‌شکیلات زیادیین، نا حیزب ورێکخراوه‌ و ته‌شکیلات زۆر پێویستن بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام نووسه‌ر و شاعیر و رووناکبیریش زۆر پێویستن. ئه‌وه‌ش هه‌ر بڵێـم که سیاسی بوون و حیزبی بوونیش به‌ مانایه‌ک نین. گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندیی رووناکبیر "سه‌ربه‌خۆ" بوون و "ره‌خنه‌گر‌" بوونه‌ که‌ هیچکام له‌ حیزبه‌کان له‌ پراکتیکدا هیچکام له‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی رووناکبیریان بۆ ته‌حه‌ممول ناکرێ. حیزبه‌کان بۆخۆیان سه‌ربه‌خۆ بوون و ره‌خنه‌گر بوون پێناسه‌ ده‌که‌ن!! ئه‌وه‌ شتێک نییه‌ که‌ تایبه‌تیی حیزبه‌کوردییه‌کان بێ له‌ ته‌واوی دنیا وابووه‌ و وایه‌ و که‌م نین ئه‌و نموونه‌ و وێنانه‌ی دوای ساڵانێکی زۆر هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ حیزبه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانیس دابڕاون!‌
کورتی ببڕمه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاک فه‌ره‌یدوونمان پێ سه‌یر بوو، ئێمه‌ که‌سانێکی زۆرمان هه‌یه‌ که‌ ده‌توانن که‌لێن وبۆشاییه‌کانی حیزبه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه،‌ به‌ڵام تاک وته‌را رووناکبیری سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، که‌ قامک له‌ سه‌ر ده‌رده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا وحیزبه‌کان دانێ، بۆشایی گه‌وره‌ لێره‌دا زۆرتر هه‌ست ده‌کرێ‌. هه‌ر بۆیه‌ پێمان حه‌یف بوو تواناییه‌کانی کاک فه‌ره‌یدوون له‌ حیزبێکدا-هه‌ر حیزبێک بێ- به‌ فیڕۆ بچێ. هه‌بوونی رووناکبیریی سه‌ربه‌خۆ ئه‌زقه‌زا بۆ گه‌شه‌کردنی حیزبه‌کانیش هه‌ر زۆر پێویسته‌. دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ رووناکبیر سیاسی نه‌بێ، رووناکبیر به‌ تایبه‌ت له‌ ولاتی ئێمه‌ پێویسته‌ زۆر سیاسی بێ، به‌ڵام حیزبی نه‌بێ.
ئێمه‌ چاوه‌ڕوانیمان له‌ که‌سانێکی وه‌ک کاک فه‌ره‌یدوون ئه‌وه‌بوو که‌ زۆرتر سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گر بمێنێنه‌وه‌؛ هه‌تا سه‌ربه‌حیزبێک!


ئازاد | 11 Jul 2009 - 10:25
سڵاو بۆ کاک فه‌ره‌یدوونی خۆشه‌ویست و ده‌ستخۆشی بۆ کاک ناسری به‌ڕیزیش که‌ سایته‌که‌ی بۆته‌ مه‌کۆیه‌کی ئازاد.
بابه‌تێکی که‌ ده‌مهه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بکه‌م، شایه‌د ناراسته‌وخۆ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئه‌م یادداشته‌دای جه‌نابتدا هه‌بێ.
به‌ڕاستی کاتێک که‌ ئێمه‌ کاک فه‌ره‌یدوونی ئه‌رشه‌دیمان ده‌ناسی وه‌ک شاعیرێکی سه‌ربه‌خۆ و رووناکبیر چاومان لێده‌کرد و جێگای شێعره‌کانیشی دیار بوون؛ ئه‌و شاعیر بوو.
به‌ڵام کاتێک بۆ هه‌وه‌ڵ جار کاک فه‌ره‌یدوونم له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تیشکدا دیت زۆرم پێ سه‌یر بوو؛ هه‌ر من پێم سه‌یر نه‌بوو زۆرێک له‌ نووسه‌ران و شاعیرانی نێوخۆ پێیان سه‌یر بوو.
پێشتر له‌ سه‌رده‌می رووناکبیرانی سووننه‌تیدا زۆر ئاسایی بوو نووسه‌رێک یان شاعیرێک حیزبی بێ، به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا زۆر ئاسایی نییه‌. لێره‌دا با ئه‌وه‌ بڵێـم که مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ حیزب و ته‌شکیلات زیادیین، نا حیزب ورێکخراوه‌ و ته‌شکیلات زۆر پێویستن بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام نووسه‌ر و شاعیر و رووناکبیریش زۆر پێویستن. ئه‌وه‌ش هه‌ر بڵێـم که سیاسی بوون و حیزبی بوونیش به‌ مانایه‌ک نین. گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندیی رووناکبیر "سه‌ربه‌خۆ" بوون و "ره‌خنه‌گر‌" بوونه‌ که‌ هیچکام له‌ حیزبه‌کان له‌ پراکتیکدا هیچکام له‌و دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی رووناکبیریان بۆ ته‌حه‌ممول ناکرێ. حیزبه‌کان بۆخۆیان سه‌ربه‌خۆ بوون و ره‌خنه‌گر بوون پێناسه‌ ده‌که‌ن!! ئه‌وه‌ شتێک نییه‌ که‌ تایبه‌تیی حیزبه‌کوردییه‌کان بێ له‌ ته‌واوی دنیا وابووه‌ و وایه‌ و که‌م نین ئه‌و نموونه‌ و وێنانه‌ی دوای ساڵانێکی زۆر هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ حیزبه پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانیس دابڕاون!‌
کورتی ببڕمه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاک فه‌ره‌یدوونمان پێ سه‌یر بوو، ئێمه‌ که‌سانێکی زۆرمان هه‌یه‌ که‌ ده‌توانن که‌لێن وبۆشاییه‌کانی حیزبه‌کان پڕ بکه‌نه‌وه،‌ به‌ڵام تاک وته‌را رووناکبیری سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، که‌ قامک له‌ سه‌ر ده‌رده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا وحیزبه‌کان دانێ، بۆشایی گه‌وره‌ لێره‌دا زۆرتر هه‌ست ده‌کرێ‌. هه‌ر بۆیه‌ پێمان حه‌یف بوو تواناییه‌کانی کاک فه‌ره‌یدوون له‌ حیزبێکدا-هه‌ر حیزبێک بێ- به‌ فیڕۆ بچێ. هه‌بوونی رووناکبیریی سه‌ربه‌خۆ ئه‌زقه‌زا بۆ گه‌شه‌کردنی حیزبه‌کانیش هه‌ر زۆر پێویسته‌. دووپاتی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ رووناکبیر سیاسی نه‌بێ، رووناکبیر به‌ تایبه‌ت له‌ ولاتی ئێمه‌ پێویسته‌ زۆر سیاسی بێ، به‌ڵام حیزبی نه‌بێ.
ئێمه‌ چاوه‌ڕوانیمان له‌ که‌سانێکی وه‌ک کاک فه‌ره‌یدوون ئه‌وه‌بوو که‌ زۆرتر سه‌ربه‌خۆ و ره‌خنه‌گر بمێنێنه‌وه‌؛ هه‌تا سه‌ربه‌حیزبێک!


كاروان | 11 Jul 2009 - 09:09
كاك ناسر سلاو... ماوه‌يه‌كه چاوه‌رواني بيره‌وه‌ريه‌كانتين و هيچ ديار نيه!
.....
به‌ڕێز کاروان!
هیوادارم له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌شی چواره‌م بڵاو بێته‌وه‌. ئه‌م ماوه‌یه‌ هه‌ندێک سه‌رقاڵی، نه‌یهێشت له‌ کاتی خۆیدا به‌شی چواره‌م بڵاو بێته‌وه‌.

hassan R | 11 Jul 2009 - 09:06
سه‌یره‌ برای به‌ڕێز کام له‌و ڕێبه‌رانه‌ی کورد شتێکیان وه‌ک نووسراوه‌ بۆ ڕێنموونی کورد له‌ پاش مردنی خۆیان وه‌ک میرات به‌جێهێشتووه‌ تا ئه‌و به‌ڕێزه‌ بیکا ؟ وه‌ک باسکرا کۆیا به‌ ناوه‌ندی حیزبی یشی نه‌گوتبوو که‌ دێته‌ ئوروپا بۆ وتووێژ ده‌گه‌ڵ مه‌لایان بۆ پێتوایه‌ که‌ یادداست و بیره‌وه‌ریه‌کانی ده‌دا به‌ هاوسه‌نگه‌ره‌کانی ؟ ئه‌گه‌ر شتێکی واش هه‌بێ ده‌بێ له‌ لای خیزانه‌که‌ی نه‌سرین خانم بێ ئه‌و‌یش که‌ به‌ داخه‌وه‌ کوردی نازانێ ئه‌و که‌سه‌ش بچێته‌ لای و داوای ئه‌و نووسراوانه‌ی لێبکا ده‌بێ فارسی باش بزانێ چونکوو ده‌گه‌ڵ ڕادیو ئه‌مریکا به‌ فارسێکی زۆر تارانییانه‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی به‌هارلوو قسه‌ ده‌کرد .ئه‌گه‌ر ده‌ردی بێ هه‌توانی کورد هه‌ر له‌گۆڕێ نه‌بوونی بیره‌وه‌ری و یادداشته‌کانی ڕێبه‌رانی بوایه کورد ده‌یتوانی چاویان لێ بچووقێنی به‌ڵام مردوو په‌ره‌ستی و مه‌ریدی و ئیمامزاده‌ سازکردن به‌ داخه‌وه‌ جێی ئه‌وه‌ ده‌رده‌ کورده‌ی گرتۆته‌وه‌ به‌ قه‌ولی ڕه‌سووی نادری نان ئه‌و نانه‌ که‌ ئێستا له‌ خوانه

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia