شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


من هاوده‌ستى جه‌ماوه‌رم

13 Jun 2009

شیعری ئه‌حمه‌دی شاملوو

من هاوده‌ستى جه‌ماوه‌رم
تا ئه‌و کاته‌ى پیلان ده‌کا بۆ پچڕینى زنجیره‌کان.
تا ئه‌و کاته‌ى له‌ ژێر لێوى پێده‌که‌نێ
دڵى ده‌کوڵێ و
تف بۆ سه‌ر و ڕیشى جادووگه‌ر هه‌ڵده‌دا.

به‌ڵام من براى وام نییه‌
من هه‌رگیز براى وام نه‌بووه‌
بڵێ "ئه‌رێ"،
ناکه‌سى وا که‌ به‌ تاعوون بڵێ ئه‌رێ و
نانه‌ پیسه‌که‌ى وه‌رگرێ.
.
بگه‌ڕێوه‌|2648 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|3 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
فواد کرامه ت | 9 Feb 2013 - 19:11
به راستی له فارسیه که ی به هه ست تره.

hassanR | 17 Jun 2009 - 09:24
دیسان سڵاو کاک ناسری خۆشه‌ویست
که‌ ئێستا فارسییه‌که‌ی وه‌ک به‌ڕێزتان نووسیوتانه "توطئه‌ "یه‌ که‌ وابوو فیعلی "می کند " واته‌ ده‌یکانابێ دروست بێ چون لێره‌ ئه‌و مانایه‌ نادا که‌ ده‌گه‌ڵ ڕسته‌که‌ بگونجێ جا به‌ باوه‌ڕی من ده‌بێ ئه‌و ڕسته‌ ئاوا بخوێندرێته‌وه‌ من به‌ زاراوه‌ی کوردی ده‌ینووسم که‌ فه‌رقی خوێندنه‌وه‌ی فێعلی "میکند و میکوند" ده‌رکه‌وێ
"تا ئان ده‌م که‌ تۆتێئه‌ میکه‌نه‌د گوسه‌سته‌نێ زه‌نجیر را " واته‌ تا کاتێکی پیلان بنیاتی پچڕینی زنجیر له‌ ڕیشه‌وه‌ هه‌ڵده‌که‌نێ من له‌ ته‌نیشت جه‌ماوه‌ر وێستاوم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی ‌

حه‌سه‌ن ڕ | 14 Jun 2009 - 22:17
ده‌سته‌کانت خۆشبن کاک ناسرمن تێبینییه‌کم هه‌یه‌ له‌ سه‌ر وشه‌ی (پیلان ) که‌ پێموانییه‌ فارسییه‌که‌ی تۆطئه‌ بێ چون پیلان و هاوده‌ستی جه‌ماوه‌ر به‌ یه‌که‌وه‌ ناگونجاون چون جه‌ماوه‌ر حه‌و ل ده‌ده‌ن یان ته‌قه‌لا ده‌که‌ن بۆ پچڕینی زنجیر به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتداران پیلان ده‌که‌ن نه‌ک ده‌ست و پێ به‌ زنجیره‌کان سه‌رکه‌وتوو بی
................
به‌ڕێز حه‌سه‌ن ڕ!
سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت. چاوم له‌ فارسییه‌که‌ کرده‌وه‌. ئاوایه‌:
من همدست توده‌ام
تا آن دم که‌ توطئه‌ می‌کند گسستن زنجیر را
تا آن دم که‌ زیر لب می‌خندد
دلش غنج می‌زند
و به‌ ریش جادوگر آب دهن پرتاب می‌کند.

پێموایه‌ هێنانی "توطئه‌" ته‌نزێکی تێدایه‌.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia