شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


ئاوات

26 May 2009

هێدی

ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یاڵ، ئه‌ی خۆزگه‌ من دێوانه‌ بام!
خۆزگه‌ ده‌ست و پێم له‌ ناو زنجیری بایه‌ و، وا نه‌بام!

زولفی سه‌ر شانت، عه‌زیزم! کاتێ هاتی شانه‌ که‌ی
من گوتم: ”سه‌د خۆزگه‌ ده‌نکی شانه‌ بام و، شا نه‌بام“!

که‌س وه‌ک ئاوێنه‌ به‌ وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه‌ ئاواتم بوو ئه‌و ئاوێنه‌ به‌سته‌زمانه‌ بام.

شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ، ڕۆژێ ڕه‌نگه‌ من
وا نه‌له‌رزیبام له‌ سه‌ر سینگی ئه‌گه‌ر له‌رزانه‌ بام.

نابێ ڕزگارم له‌ دانه‌ی خاڵ و داوی که‌زیه‌که‌ی
من که‌ ده‌مویست قه‌ت له‌ گیری داوودانه‌دا نه‌بام.

زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسێکی ده‌وێ
ئه‌و ته‌له‌سمه‌م پێ نه‌ده‌شکا من که‌ وه‌ک شه‌وبا نه‌بام.

تا په‌ره‌نگ و پیاڵه‌ وا لاجانگ و لێوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵێم: ”قه‌یدی چ بوو خوایه‌ یه‌کێ له‌و دوانه‌ بام!“

کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا، ئه‌گه‌ر
خۆم له‌ ده‌وری وی وه‌کوو په‌روانه‌ بێ‌په‌روا نه‌بام؟

شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچاره‌ له‌و ناوه‌ ده‌بوو بێگانه‌ بام.

خۆزگه‌ بۆ ئه‌و پێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیانی خۆم، منیش
هه‌ر وه‌کوو ”هێدی“ مه‌لی تۆفانی بێ هێلانه‌ بام!

ماڵ و سه‌ر ویستم به‌ جارێ وا فیدای تۆ که‌م، وه‌ته‌ن!
ئه‌وڕۆ چیرۆک بێ له‌ ناو گه‌لدا، سبه‌ی ئه‌فسانه‌ بام.

ورمێ، مانگی 4ی 1986
25/1/1365ی هه‌تاوی
بگه‌ڕێوه‌|2663 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|6 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
kemal | 29 Sep 2009 - 13:08
به پێچه وانه دێری كۆتایی جوانی و ناسكی شیعره كه ی وونكردوه،خۆزگه دێری دوایی وا نه بایه

zana | 3 Jun 2009 - 11:09
به‌ريَز ناصرى حوسامی سلاو ......
من چه‌ند ساليَك به‌ر له‌ ئیستا به‌ ده‌نگى به‌ريزتان شاد بووم له‌ راديؤى (ئازادى) ده‌نكى حزبي شيوعى كوردستان , به‌ خؤشحاليه‌وه‌ له‌م رؤزانه‌شدا مالبه‌ره‌كه‌تم بينى , داواده‌كه‌م كه‌ شيعره‌كانى احمدى شاملو كه‌ خؤت كردوته‌ته‌ كوردى له‌م مالثه‌ره‌ دا بنيَت , زؤر كه‌رام به‌لام له‌ سليمانى ده‌ستم نه‌كه‌وت ناجار به‌هؤى براده‌ريكه‌وه‌ جوومه‌ راديوى ئازادى ئه‌وانيش ته‌نها 4 تراكيان له‌ شيعره‌ وه‌ركيراوه‌كانى احمدى شاملو لابوو , بؤيه‌ داوا ده‌كه‌م كه‌ ليره‌ بلاويان بكه‌يته‌وه‌.

زانا / سليمانى

شاهۆ | 28 May 2009 - 10:41
زۆر باشه‌ کاک ناسر. به‌ڵام چاک ده‌زانم هه‌تا ئه‌و به‌ڵێنییه‌ت جێ به‌ جێ بکه‌ی ڕێک دوو ساڵی پێ ده‌چێ. ئه‌گه‌ر وایه‌ هه‌تا ئه‌و کات به‌ ده‌نگی مامۆستا هه‌ژار دایاننێ با ئێمه‌ش لێره‌ گوێی لێ بگرین. خۆ ئه‌مه‌یانت بۆ ده‌کرێ.

farzin karbasi | 26 May 2009 - 20:57
کاک ناسر سه‌لام
کاک ناسر من به‌ هۆی دوور بوونم له‌ وڵاتی خۆمه‌وه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نم نه‌متوانیوه‌ به‌ ئه‌ده‌بیاتی کوردی تێکه‌ڵ ببم، وه‌ زیادتر به‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی فارسه‌و نزیکتر بووم، ئه‌مڕۆ که‌ ها‌تمه‌ ناو سایتی جه‌نابت بۆ ئه‌وه‌ڵ جار به‌ شیعرێکی جوان و له‌تیف هه‌ستم به‌ شنه‌بایه‌کی پڕ له‌ بۆنی خۆشی عیشق و خۆشه‌ویستی کرد. زۆر خۆشحاڵم که‌ به‌ شیعرێکی مامۆستا هێدی جه‌زبی شیعری کوردی بووم وه‌ وه‌کوو هاوڕێیه‌کی نه‌ک حیزبی، وه‌کوو خوێنه‌رێکی تازه‌ لێت ده‌ستخۆشی ده‌که‌م. گه‌ر کرا بۆتان، له‌م شێوازه‌ شیعرانه‌ زیادتر دابنن.
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز بن.
farzin.usa

شاهۆ | 26 May 2009 - 20:34
داوا له‌ کاک ناسر ده‌که‌م شێعره‌کانی خه‌یام که‌ مامۆستا هه‌ژار کردوویه‌تی به‌ کوردی و به‌ ده‌نگی خۆشی تۆمار کراوه‌ له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دابنێ . زۆر سوپاس
............
خوێنه‌ری به‌ڕێز! به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و کاسێته‌م نییه‌. هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا جارێکی دیکه‌ بیانخوێنمه‌وه‌.

فه‌رامه‌رز | 26 May 2009 - 20:32
به‌ ڕاستی هه‌ڵبه‌سته‌یه‌کی زۆر جوان بوو. ده‌ستخۆشی له‌ هێدی ئه‌م شاعیره‌ گه‌وره‌ ده‌که‌م . به‌ تایبه‌تی به‌یتی ئاخری زۆر پڕ مانا بوو

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia