شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


سه‌رکه‌وتن به‌ که‌لی خۆشه‌ویستیدا

24 May 2009

هونه‌رمه‌ندی شمشاڵژه‌نی کورد قاله‌مه‌ڕه‌ کۆچی دوایی کرد. قاله‌مه‌ڕه‌، له‌و گوڵانه‌ بوو له‌ که‌لێنی به‌رده‌وه‌ سه‌ر ده‌ر دێنن. له‌ گوندێکی بچووک له‌ دایک بوو. خاوه‌نی سامان و زه‌وی و مه‌ڕوماڵات نه‌بوو. له‌وه‌ی مرۆڤ پێوه‌ی ده‌ناسرێ، ته‌نها هونه‌رێکی هه‌بوو. به‌ هه‌ودای ئه‌و هونه‌ره‌دا، وه‌ک شاخه‌وانێکی لێزان به‌ که‌لی سه‌ختی ناوبانگ و خۆشه‌ویستیدا هه‌ڵگه‌ڕا. گه‌یشته‌ به‌رزاییه‌ک که‌ خه‌ڵک به‌ ده‌گمه‌ن ده‌یگه‌نێ. ئێستا، ناوی له‌سه‌ر زاروزمانی جه‌ماوه‌رێکی زۆره‌. به‌ هه‌ژاری ژیا. ئه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵده‌کێشا، دلته‌زێن بوو. ئێستا ئیتر ئه‌وه‌، که‌س بیری لێناکاته‌وه‌. ئێستا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ژیانی به‌ شێوه‌یه‌کی شایسته‌ تێپه‌ڕاند به‌ هه‌موو سه‌ختییه‌کانیه‌وه و،‌ هه‌تا لووتکه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێز وه‌سه‌ر که‌وت.

لێره‌ له‌ ده‌فته‌ری یادی قاله‌مه‌ڕه‌دا شتێک بنووسه‌.
بگه‌ڕێوه‌|3101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|6 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
ك.ج ـ هه‌لوه‌دا | 31 May 2009 - 18:38
بو هه‌موو ئه‌و به‌ريزانه‌ي پييان وايه قاله‌مه‌ره به‌ زيندوويي هه‌ژارانه و بي‌ريزانه ژياوه:
من وه‌ك كه‌سيك كه له نزيكه‌وه ئاگادار بووم پيموايه كه‌م هونه‌رمه‌ندي كورد به‌قه‌د قاله‌مه‌ره ريزي لي‌گيراوه. هه‌ژاري بي‌ريزي نييه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و شيوه ژيانه هه‌لبژارده‌ي خوي بوو ده‌نا ئه‌گه‌ر بيويستايه زور پوشته‌تر له ئيمه‌مانان ده‌يتواني بژي. به‌لام دلي هه‌لي‌نه‌گرت. به‌ هيوام بتوانم له داهاتوو روونتر له‌سه‌ري بدويم.

salar | 30 May 2009 - 18:07
ڕۆحت شاد...هونه‌رمه‌ندى به‌رزى گه‌له‌که‌م،له‌وانه‌يه‌ تۆش وه‌ک حه‌سه‌ن زيره‌ک وتبێتت خۆزگه‌ کورد نه‌بام...نازانم که‌‌ى ئێمه‌ى کورد فێر ئه‌بين ڕێز له‌ هونه‌رمه‌نده‌کانمان بگرين تا له‌ ژياندان؟ قاله‌ مه‌ڕه‌ تا له‌ژياندا بوو هه‌ر خۆى بوو ته‌نها خۆى و شمشاڵه‌که‌ى، که ‌مرديش ده‌ريايه‌ک له‌خه‌ڵک به‌ دوايه‌وه‌ بوو...!چ سوودێکى هه‌‌يه‌ ئه‌و هونه‌ره‌ ببه‌خشيت و تا له‌ ژيانا بيت سوپاسێکيشت نه‌که‌ن.. دواى باران فه‌ره‌نجيم بۆچى يه‌؟

سه ید مز ه فه ر | 26 May 2009 - 22:28
قاله‌مه‌‌ڕه‌ ئه‌و پیاوه ‌به‌رزه‌یه ‌که ‌بۆ هه‌تا هه‌تایه ‌سه‌دای شمشاڵه‌که‌ی له‌که‌شکه‌لانی فه‌له‌ك ئه‌زرینگێته‌وه‌.

ريباز | 26 May 2009 - 08:50
سڵاو و ماندوو نه‌بوونی
دیسان بای خه‌زان له‌ هه‌رێمی كه‌ڵه‌پیاوان گوڵێكی دیكه‌ی هه‌ڵوه‌راند. تۆ بڵێی ئه‌وه‌ چ سڕێكه‌ كه ‌له‌م هه‌رێمه‌ هه‌رچی ه‌بێ، ده‌بێته‌هێمایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر دوێنێ بۆ زیره‌كی شین ده‌گێڕا، ئه‌گه‌ر خه‌ساری له‌ده‌ست چوونی سواره‌، هه‌ژار، حه‌قیقی و ئه‌ده‌ب، قزلجی، ئاوات، موقبیل شاخه‌وان و ... شاری ڕه‌ش پۆش ده‌كرد ئه‌وا دیسان خه‌مێكی زێده‌مه‌زن باڵی به‌سه‌ر ناڵه‌شكێنه‌دا كێشاوه ‌و به‌رده‌زرد و ناڵه‌شكێنه‌و كێوه‌ڕه‌ش هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌ره‌غه‌ كڕنوش بۆ ڕۆڵه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌وزه‌گه‌وره ده‌به‌ن و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵاتنی ئه‌ستێره‌كانی پڕ له‌شانازی داهاتووی بۆكانی موكرین.

kawa | 24 May 2009 - 23:10
کاتێک باسی به هه‌ژاری ژیاوی قاله‌مه‌ڕه‌م بۆ ده‌که‌ن کاتێک ده‌بیستم که‌ قاله‌ مه‌ڕه‌ له‌ هه‌ژارترین هه‌ژاره‌کان بووه‌، کسپه‌یه‌ک له جه‌رگمه‌وه‌ دێت. خه‌مێک دام ده‌گرێت که‌ بۆ ماوه‌ێک کش و ماتم ده‌کات. خۆ قاله‌مه‌ڕه ته‌نها هه‌ژاری کوردستان نه‌بوه‌ و نییه‌ به‌ڵام بۆچی که‌سێک که ئه‌و هه‌مو خزمه‌ته‌ی کردوه ده‌بێ به هه‌ژاری سه‌ر بنێته‌وه‌ و کاتێک که زیندوه‌ رێز لێ ناگیرێت.
زۆر به داخه‌وه‌م

هه‌یاس | 24 May 2009 - 12:18
پێشتریش گوتوومه‌ و ئێستاش دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ :هونه‌رمه‌ندێک، زانایه‌‌ک، فیداکارێک،خیرخوایه‌ک، ئه‌دیبێک، ته‌ن‌انه‌ت سیاسی یه‌کی خاوێن و هه‌مه‌لابینیش ئه‌گه‌ر له‌ کاتی ژیانیدا کارنامه‌ی کار و کرده‌وه‌کانی بۆ له‌ پووشه‌ی ئه‌زموونه‌کانی نه‌نێن و به‌ رێز لێگرتن و به‌ده‌ورداهاتنی له‌ ڕاده‌ی خزمه‌ته‌کانی ئاگاداری نه‌که‌ن، ئیتر دوای مه‌رگی چی بۆ ده‌کرێ و چۆنی به‌ به‌ژن و باڵا هه‌ڵده‌گوترێ، بۆ وی نابێته‌ نان و ئاو. سه‌د بریا ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ قاله‌ مه‌ڕه‌ی سووتاوی هونه‌ر و خولیای ئازادیی ولاته‌که‌ی ڕا ده‌ستی پێکردبا و درێژه‌ی کێشابا. قاله‌ مه‌ڕه‌ ،کاک ناسر گوته‌نی "به‌ که‌لی سه‌ختی ناوبانگ و خۆشه‌ویستیدا هه‌ڵگه‌را" به‌لام به‌ چ نرخێک؟ ئه‌و بۆ سه‌ر که‌وتن به‌و هه‌ورازه‌ چڕ و پڕه‌دا تاڵی و سوێری نه‌ما نه‌یچێژێ و که‌لێن و قوژبن نه‌ما خۆی پێدا نه‌کا. ئه‌و سه‌رئه‌نجام گه‌یشته‌ لووتکه‌ به‌ڵام مخابن ئێمه‌ نه‌مان توانی وه‌ک ته‌ختکه‌ری ڕێگاکه‌ی رۆڵێک بگێڕین. ده‌با ئه‌و رۆڵه‌ بۆ تێکۆشه‌رانی دیکه‌ بگێڕین.

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia