شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


مامه‌کانت

18 May 2009

بۆ سیاوه‌شى بچکۆله‌


نه‌ک له‌ پێناو خۆره‌تاودا، نه‌ک له‌ پێناو حه‌ماسه‌دا
له‌ پێناوى سێبه‌رى ماڵه‌ نزمه‌که‌ى،
له‌ پێناوی گۆرانییه‌ک
چکۆله‌تر له‌ ده‌ستى تۆ

نه‌ک له‌ پێناو دارستاندا، نه‌ک له‌ پێناو ده‌ریاکاندا
له‌ پێناوى گه‌ڵایه‌کدا
له‌ پێناوی دڵۆپێکدا
ڕوونتر له‌ چاوه‌کانى تۆ

نه‌ک له‌ پێناو دیواره‌کان - له‌ پێناوى چه‌په‌رێکدا
نه‌ک له‌ پێناو کۆمه‌ڵى گشت ئینسانه‌کان
[له‌وانه‌یه‌ له‌ پێناوى کۆرپه‌ى ساواى دوژمنیدا
نه‌ک له‌ پێناوی دنیادا، - له‌ پێناوی ماڵه‌که‌ى تۆ
له‌ پێناوى دڵنیایى چکۆله‌ى تۆ
له‌وه‌ى ئینسان دنیایه‌که‌

له‌ پێناوی ئاره‌زووى من که‌ تاقه‌ ساتێک لاى تۆ بم
له‌ پێناوى ده‌سته‌بچکۆله‌کانى تۆ له‌ نێو ده‌ستى گه‌وره‌ى مندا و
لێوه‌ گه‌وره‌کانى منیش
له‌ سه‌ر گۆناى بێتاوانت

له‌ پێناوی باڵنده‌یه‌ک له‌ نێو گێژى گژه‌بادا،
کاتێک که‌ تۆ هه‌ڵهه‌له‌ى شادیى بۆ ده‌که‌ى
له‌ پێناوی شه‌ونمێکدا له‌ سه‌ر گه‌ڵا،
له‌ کاتێکدا که‌ تۆ خه‌وتووى
له‌ پێناوی بزه‌یه‌کدا
له‌ کاتێکدا که‌ من له‌ لاى خۆت ببینى

له‌ پێناوى سروودێکدا
له‌ پێناوی چیرۆکێکدا له‌ ساردترین شه‌وه‌کان و
تاریکترین شه‌وه‌کاندا
له‌ پێناوی بووکه‌ شووشه‌کانى تۆدا،
نه‌ک له‌ پێناو گشت ئینسانه‌ گه‌وره‌کاندا
له‌ پێناوی سه‌نگفه‌ڕشێکدا که‌ من به‌ تۆ ده‌گه‌یه‌نێ،
نه‌ک له‌ پێناو شاڕێگه‌ دووره‌ده‌سته‌کان

له‌ پێناوی پلووسکێکدا، له‌ کاتێکدا که‌ ده‌بارێ
له‌ پێناوی شانه‌هه‌نگدا
له‌ پێناوی جاڕى سپیباوى هه‌ور، له‌ ئاسمانى گه‌وره‌ى ئارام

له‌ پێناو تۆ
له‌ پێناوی هه‌ر شتێکى بچووک و هه‌ر شتێکى پاک
که‌وتنه‌ سه‌رخاک
له‌ بیرت بێ!
مامه‌کانت ده‌ڵێم چاوه‌که‌م!
باسى "مرتضی"ت بۆ ده‌که‌م.

1334 (1955)
بگه‌ڕێوه‌|2386 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌|1 بۆچوون| بینێره‌| چاپ
saman | 9 Jun 2010 - 22:39
چاوەكەم لە كۆتایی شیعرەكەدا هەستی شیعری زۆرتر كرووە!

پێم وایە مامۆستا هەژار چۆن خەییامی كرد بە كورد، ئێوەش شاعیرانی هاوچەرخی فارستان كردووە بە كورد!

بۆچوون بنێره‌






ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia