گفتوگۆ له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
7 Apr 2009
گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌رێز ناسری حیسامی (ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و یه‌کێک له واژۆکارانی ڕاگه‌یه‌ندراوی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م رێکخراوه)
وه‌ک ئاگادارن له ماوه‌یه‌کی پێشه‌وه کێشه‌ی ناوخۆیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وه‌ک ده‌نگۆ باسی لێده‌کرا و به‌ره به‌ره ده‌نگۆکان له‌ملاوئه‌ولا بوونه بڵاوکردنه‌وه‌ی نامه و وتار و سه‌ره‌نجام پاش پلونومی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه، که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه، به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێك ، بوونی خۆی به‌شێوه‌ی فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و به‌ڕێزانه هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یان ئه‌وه ڕاگه‌یاند، که زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له ڕاستیدا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ئاماده نه‌بووه قسه و نه‌زه‌راتیان له ناوخۆی ئه‌و ڕێکخراوه و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانیدا بڵاو بکاته‌وه. بۆیه ناچار به بڵاوکردنه‌وه‌ی له ئاستی گشتیدا بوون. ئێمه (ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست) به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی ئێستا و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڕێزانه (که‌مینه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه) و هه‌روه‌ها تاکی ناڕازی، مه‌به‌ستیان تێک‌شکاندن و جیابوونه‌وه نییه، به‌ڵکوو چاکسازی و جێگیرکردنی تهکهسوری ڕا و بۆچوونه، به‌ئه‌رکی خۆمان زانی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕا، قسه و نووسراوه‌کانیان بڵاو بکه‌ینه‌وه.
دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی به‌و که‌ش و هه‌وایه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه و به‌و عه‌قڵیه‌ته که هێزه سیاسیه‌کانی ئێمه هه‌یانه، به‌ر په‌لامار و قسه‌ی " کۆنپارێز"ان ده‌که‌وین. به‌ڵام بهدرکی ئه‌و ڕاستییه‌ی که هه‌ر ڕچه‌شکێنی و نوێخوازییه‌ک، تاوانیشی ده‌وێت، درێژه‌مان به کاره‌که‌مان دا. به‌داخه‌وه دژکرده‌وه‌ی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان(چ له ئاستی رێبه‌ری و چ له ئاستی خواره‌وه) دوور له سوننه‌تی تا ئێستای ئه‌و ڕیکخراوه بوو و تا ئه‌و ئه‌ندازه که ده‌نگی ئیعتراز و ڕه‌خنه‌ی گشتلایه‌نه(ناوخۆی ئه‌و ڕێکخراوه و چالاکانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه) به‌رز بووه‌وه. له‌و پێوه‌نده‌دا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی دیکه وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ به‌رێز ناسری حیسامی (یه‌کێک له واژۆ کارانی ڕاگه‌یه‌ندراوی که‌مینه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه) و که‌سایه‌تیی ناسراوی ئه‌م رێکخراوه پێکهێیناوه. دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه ته‌نیا تیشک خستنه سه‌ر ڕاستیه‌کانه .
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
*******
هه‌ڵوێست: به‌ڕێز کاک ناسری حیسامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌له‌ی شوڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، زۆر سپاستان ده‌که‌ین که به ته‌نگی داخوازی ئێمه‌وه بۆ ئه‌م وتوووێژه هاتن.
ناسری حیسامی: تکایه.
هه‌ڵوێست: کاک ناسر حه‌ز ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ بچینه سه‌ر پرسیاره‌کان و ئه‌گه‌ر ئێوه قسه یا تێبینییه‌کتان هه‌بێ له خزمه‌تداین.
ناسری حیسامی: نه‌خیر هیچ تێبینییه‌کم نییه، ده‌توانن پرسیاره‌کانتان بکه‌ن.
ناڕه‌زایه‌تی له‌و ڕاگه‌یاندنه، به‌رینتره له ئاڵقه‌ی لایه‌نگرانی که‌مینه
هه‌ڵوێست: له‌م دواییه‌دا له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێک ده‌رچوو که هێندێک ته‌وه‌ره‌ی ده‌گرته‌وه و به‌شێوه‌ی دیار (ئه‌ڵبه‌ت لاوه‌کی) باسی ئێوه(که‌مینه)ی کردبوو. چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئێوه به‌شێوه‌ی فه‌رمی وه‌ک که‌مینه به‌رسڤێکی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه بده‌نه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا چاومان به نووسراوه‌یه‌کی جه‌نابتان (وه‌ک تاک، نه‌ک که‌مینه) که‌وتووه. ئایا به‌ته‌ما نین له‌و باره‌وه هه‌ڵوێستێک بنوێنن یا قسه‌یه‌ک بکه‌ن؟
ناسری حیسامی: ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، له ناو ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری هه‌ڵخڕاندووه. ناڕه‌زایه‌تی له‌و ڕاگه‌یاندنه، به‌رینتره له ئاڵقه‌ی لایه‌نگرانی که‌مینه. ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڕێیان و هه‌روه‌ها دۆستانی کۆمه‌ڵه‌ش، پێیان وایه زمانی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له کۆمه‌ڵه‌دا نامۆیه و، پێیان وایه به قازانجی کۆمه‌ڵه نه‌بوو. که‌مینه له ئاست ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌یه.
هه‌ڵوێست: ئه‌ده‌بیات و شێوه به‌یانی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی تا ئێستای کۆمه‌ڵه جیاوازه، تا ڕاده‌یه‌ک زۆرکه‌س و لایه‌ن به لاواز و دوور له پره‌نسیپ ناوی ده‌به‌ن، هۆکاری ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له شێوه به‌یان و به‌تایبه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ردا له چیدا ده‌بینن؟
ناسری حیسامی: به‌ڵێ قسه‌که‌ی ئێوه دروسته که ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بییاتی تا ئێستای کۆمه‌ڵه جیاوازه. یانی ڕوو به کۆمه‌ڵگا، ڕوو به کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و هه‌ڵسووڕاوی سیاسی، شتی وا له کۆمه‌ڵه چاوه‌ڕوان ناکرێ. کۆمه‌ڵه به هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه ناسراوه که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌یه که ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نیشانی ده‌دا. هه‌ڵوێستێکی ئاوا چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا، به تایبه‌ت چونکه له‌وه ناچێ ڕاگه‌یاندنه‌که ڕووی له هاوکاران و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی بێ. کۆمه‌ڵه، به‌رانبه‌ر به هاوکاران، خزمه‌تکاران و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئه‌ده‌بییاتێکی ناسراوی هه‌یه. ئه‌وانه قه‌ت له ئه‌ده‌بییاتی کۆمه‌ڵه‌دا به ”دۆڕاوی سیاسی“ ناونه‌براون. ڕاگه‌یاندنه‌که، باسی کۆمه‌ڵێک دۆڕاوی سیاسی ده‌کا. یانی، که‌سانێک که به‌هه‌رحاڵ، له سیاسه‌تدان. له به‌ره‌ی سیاسه‌تدان، نه‌ک ده‌سه‌ڵات. کۆمه‌ڵه به‌رانبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن، به‌رانبه‌ر به تاکه‌کانی ناو مه‌یدانی سیاسه‌ت، قه‌ت زمانێکی ئاوای به‌کار نه‌هێناوه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له کاتی کێشه ناوخۆییه‌کاندا، ته‌عامولی ئاوا له گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گران، بێ پێشینه نییه. زۆر جاری دیکه‌ش، له ناو ئێمه‌دا، له کێشه ناوخۆییه‌کاندا، ئه‌م شێوه به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌یه به کار هێنراوه. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش ڕووی له کێشه‌ناوخۆییه‌کان نه‌بێ، به‌ڵام به بڕوای من فه‌زای ڕه‌خنه‌گرتن له ناوخۆدا به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه. یانی کارێک ده‌کا که تۆ ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کت کرد، بڵێن ئه‌وه بووی به هاوده‌نگی دوژمنانی کۆمه‌ڵه و دوژمنانی بزووتنه‌وه‌که. ئه‌وه‌ش کارکردێکه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌که. پێم وانییه له کاتی نووسینیدا، ئه‌وه له‌به‌رچاو نه‌بووبێ.
سه‌ره‌کیترین گرفتی ئێمه ساختاری حیزبه‌که‌یه
هه‌ڵوێست: هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌وڵ دراوه ئێوه نه‌ک وه‌ک جیابیری سیاسی به‌ڵکه هێندێک ئینسانی تاک که له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان ناڕازین بناسێنێ و وای نیشان داوه که ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه چاره‌سه‌ر ده‌کرێ و هه‌موو چت ته‌واو ده‌بێ. قسه‌تان له‌مباره‌وه چییه؟
ناسری حیسامی: ڕوانگه سیاسییه‌کانی ئێمه له به‌یاننامه‌که‌دا باس کراون. له هه‌مانکاتدا من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که "له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان“ ناڕازیم. پێموایه، گرفتی ئێمه ئه‌وه نییه که وه‌ک یه‌کتر بیر ناکه‌ینه‌وه. ئێمه کێشه‌ی فیکری و جیاوازیی سیاسیی وامان نییه که نه‌توانین پێکه‌وه بحاوێینه‌وه. گرفتی ئێمه، به درێژایی ساڵها ئه‌وه بووه: حیزبێکمان نییه، خاوه‌نی ڕێکخستنی قانوونمه‌ند و دێمۆکراتیک و، حیزبێکمان نییه ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی سیاسی، بکه‌ونه جێگه‌ی شایسته‌ی خۆیان. ئه‌وه گرفتی سه‌ره‌کیمانه.
ئه‌وه‌ش بڵێم که مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه هه‌موو جیاوازییه‌کی سیاسی و فیکری له حیزبێکدا جێی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌کیی ئێمه، به بڕوای من ساختاری حیزبه‌که‌یه، بینای حیزبه‌که‌یه، میکانیزمهکانیهتی. ساختاری حیزبه‌که‌ی ئێمه، ڕێگه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی نادیمۆکراتیک دێڵێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕه‌خنه‌یه‌ک له شێوازی ده‌سه‌ڵات بگرێ، یان وتارێک بنووسێ، به ئاسانی پێی ده‌گوترێ دژایه‌تیی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ی، نه‌یاری، به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان ده‌جووڵێیه‌وه. ئه‌وه به که‌سانێک ده‌گوترێ که ڕه‌خنه‌یان له ساختاره‌که هه‌بێ. ئه‌گینا تۆ ئه‌گه‌ر به ناوی لایه‌نگری له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ڕێبه‌رایه‌تی قسه بکه‌ی هه‌ر چی بیڵێی ده‌گونجێ. قسه‌ی وا به ناوی لایه‌نگری له ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه ده‌کرێ که نامۆیه به هه‌موو ڕێباز و سیما و پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه. ده‌سته‌به‌ندیی ئێستا، به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێستت له حاست ده‌ور و جێگه‌ی ڕیبه‌رایه‌تی و میکانیزمه حیزبییه‌کان چییه.
له‌م ساختاره‌دا، ئه‌وه که تۆ چ جێگایه‌کت له ئاڵقه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌که‌دا هه‌بێ، نه به پێوانه‌ی ڕوانگه‌ی سیاسی و نزیکایه‌تی له ڕێبازی سیاسیی ناسراو و په‌سندکراوی کۆمه‌ڵه‌یه، نه به پێوانه‌ی ده‌ورت له هه‌ڵسووڕانی حیزبی و ئۆرگانه‌کان و ده‌زگا حیزبییه‌کاندایه، نه به پێوانه‌ی پێشینه‌ی خهباتکارانهته. ئه‌وه نیشانه‌ی نه‌خۆشبوونی ساختارهکهیه. ئه‌وه، حیزبه‌که به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵی یه‌کجار بێبه‌رگه ده‌کا.
هاوڕێیانی ئێمه به‌رانبه‌ر به چاکسازی، باسی ئینسیجام ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی وابێ به سزادانی حیزبی یان به حاشاکردن له‌وه‌ی گرفتێک هه‌یه، ده‌توانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌ڵێ ده‌کرێ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه ته‌واو بن، به‌ڵام به‌وه ته‌واو ده‌بن که گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، نه‌ک به حاشاکردن له گرفته‌کان، یان به باسکردنی پێویستیی ئینسیجام.
هه‌ڵوێست: ئایا به‌بێ ئه‌وه پلونۆم یا کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێکهاتبێ، ئورگانه‌کانی دیکه یا ئوسووله‌ن کۆمه‌ڵه ده‌توانێ به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراو ده‌ربکات، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی مافی ئه‌و 5 که‌سه جیا بیره (که بێگومان هاونه‌زه‌ری ده‌قی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه نین) چی لێ دێت؟
ناسری حیسامی: به‌ڵێ. له نێوان دوو پلینۆم‌دا، سکرتێری گشتی ده‌توانێ به ناوی کۆمه‌ڵه و به ناوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بدوێ. هه‌روه‌ها، کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که له کوردستانن و له ده‌وری یه‌کن، هه‌فتانه پێکدێ و بۆی هه‌یه به ناوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بڕیار بدا. پلینۆم بۆ سیاسه‌تداڕشتنی درێژماوه‌تر و بڕیاری سه‌ره‌کیتر ده‌گیرێ.
به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وه‌ک ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، به بڕوای من نه‌ده‌بوو به ناوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه هه‌ڵوێستێک ڕابگه‌یه‌ندرێ که له نێوخۆدا جێگای موناقه‌شه‌یه. ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش، نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه هاته پێش. کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناڤی، نووسراوه‌یه‌کی له نێو ئه‌نداماندا بڵاو کرده‌وه و هێندێک ڕوانگه‌ی سیاسی و ته‌شکیلاتیی تێدا ڕاگه‌یاندبوو. ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌گیرا که ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی له ناوخۆدا جه‌ده‌لێک ده‌کا نابێ به ناوی کۆمیته‌ی حیزبییه‌وه ئیمزا بکرێ، چونکه کۆمیته‌که ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه بکا که له سنووری تهشکیلاتهکهیدان و نابێ وه‌ک کۆمیته، نوێنه‌رایه‌تیی ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌ت بکا. به بڕوای من، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی له کۆمیته‌ی سکاندیناڤی گیرا دروست بوو. بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندیش وایه. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو حیزبه‌که بکا.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، وه‌ک پێشتر وتم، له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ئه‌گه‌ر چاوی لێ بکه‌ین له سیما و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه ناوه‌شێته‌وه. له ئاستی ناوخۆییشدا، من وا ده‌زانم ڕووی له به‌شێک له حیزبه‌که‌یه و، به‌م مانایه‌ش نوێنه‌رایه‌تیی حیزبه‌که ناکا. به‌داخه‌وه.
هه‌ڵوێست: ئێوه له ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆتاندا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی سیاسی- تهشکیلاتیتان کردووه ، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی رێبه‌ریی کۆمه‌ڵه حاشا له سیاسیبوونی جیاوازییه‌کان ده‌کات (ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م دوایانه)، ده‌کرێت به‌شێوه‌ی فێهرێستیش بووه جیاوازیه سیاسیه‌کانی خۆتان له‌گه‌ڵ زۆرینه باسبکه‌ن؟
ناسری حیسامی: جارێکی دیکه ده‌یڵێم: سه‌ره‌کیترین جیاوازیمان له چۆنیه‌تیی ڕوانینماندایه بۆ ئۆلگووی حیزبی و قه‌واره‌ی حیزبی، هه‌روه‌ها بۆ ماناکانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه ئه‌ڵبه‌ت جیاوازییه‌کی سیاسییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ، هه‌موو جیاوازییه‌کانی دیکه ده‌کرێ دیالۆگیان له‌سه‌ر بکه‌ین. ئێمه کۆمه‌ڵێک لێکدانه‌وه‌ی جیاوازمان بۆ نموونه له بابه‌ت په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان، جێگه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران فیدراڵ، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هێزه ئێرانییه‌کان و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان و هتد... هه‌یه که له به‌یاننامه‌که‌ی که‌مایه‌تیدا باسیان کراوه و من دووپاتیان ناکه‌مه‌وه. ئه‌وانه جیاوازیی سیاسین.
به‌ڵام ڕێگا دیتنه‌وه بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵه، ئه‌رکی هه‌موومانه. دیاره ئێمه‌ش پێشنیاری خۆمان هه‌یه. پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه: بۆچی ناتوانین باسه‌کانمان و چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌کانمان به شێوه‌یه‌کی زۆر کارسازتر، ئاسانتر و که‌م دهردیسهرتر به‌ره‌وپێش به‌رین. حیزبه‌که‌مان له‌م لایه‌نه‌وه گرفتی هه‌یه. له‌م بواره‌دا، حیزبێکی ناکارایه. ئه‌گینا به ڕاستی من له زۆر شت‌دا هه‌ست به جیاوازی له گه‌ڵ ڕوانگه سیاسییه‌کانی هاوڕێ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی ناکه‌م. زۆریش لێی نزیکم. بگره جیاوازیی ئه‌و له گه‌ڵ هێندێک له هاوڕێیان که له گه‌ڵ زۆرینه‌ن، زیاتره له‌و جیاوازییه‌ی له گه‌ڵ من هه‌یه‌تی. ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه. که‌وایه ئه‌ی بۆچی ده‌که‌وینه دوو ده‌سته‌ی جیاواز؟ ئه‌گه‌ر له سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕوانین بۆ حیزب و ساختاره‌که‌ی، هاوڕا بوایه‌ین، ئه‌وکات، له‌سه‌ر جیاوازییه سیاسی و فکرییه‌کانی دیکه، ڕیزبهستنهکه جۆرێکی دیکه ده‌بوو.
که‌مینه ده‌بێ چاکسازی بکاته کرده‌وه‌ی خۆی، نه‌ک هه‌ر ئامانجی خۆی
هه‌ڵوێست: ئێوه چ ڕێگایه‌ک بۆ چاکسازی له قه‌واره و ئۆلگووی حیزبی‌دا به باش ده‌زانن؟
ناسری حیسامی: پێویسته پرۆژه‌کانمان بۆ نموونه له بابه‌ت ده‌سکاریکردنی پێره‌وی ناوخۆ، به‌رینه کۆنگره و، به‌ڵگه‌ی پێویستی دیکه‌ش بده‌ینه ده‌زگا و ناوه‌نده بڕیارده‌ره حیزبییه‌کان.
جگه‌له‌وه‌ش، به بڕوای من پێویسته که‌مینه له شێوازی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا ئه‌و ئۆلگووه به‌رچاو بخا. پێم وایه زۆر گرنگه نیشان بده‌ین، به کرده‌وه نیشان بده‌ین ئێمه شێوازێکی جیاوازی هه‌ڵسووڕانی حیزبیمان هه‌یه، شێوازێکی جیاوازمان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان و چاره‌سه‌ری گرفته‌کان هه‌یه، شێوازێکی جیاوازی ته‌عامول له گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌رمان هه‌یه. یانی کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌مان، له گه‌ڵ ئه‌و شته که ده‌یڵێین ته‌با بێ. ڕه‌فتارمان، زیاتر له قسه‌کانمان، ده‌بێ سه‌رجه‌می حیزبه‌که به گیانی چاکسازی په‌روه‌رده بکا. به درێژه‌پێدانی ئه‌و شێوازه‌ی خۆمان ڕه‌خنه‌مان لێی هه‌یه، ناتوانین ئیددیعای چاکسازی بکه‌ین.
هه‌ڵوێست: دۆخی ئێستای ململانێ حیزبییه‌کان چۆن ده‌بینی؟
ناسری حیسامی: هیوادارم فه‌زایه‌کی موناسبتر بۆ هاتنه‌گۆڕی باسه‌کان بخوڵقێ. ململانێی حیزبی، کێشه و نائارامی و ده‌سته‌بازی، وه‌ک تا ئێستا زۆر جار له نێو ئێمه‌دا ده‌رکه‌وتووه، ده‌توانێ هه‌موو باس و موناقه‌شه‌یه‌ک له‌بار به‌رێ. ئه‌گه‌ر هێشتا دوو قسه نه‌کراوه، هاواری ”بژی و بمرێ" هان بدرێ، هه‌موو ده‌نگێک ده‌شارێته‌وه. نابێ ڕێگه بدرێ ململانێی هێز باڵ به‌سه‌ر باسه‌کاندا بکێشێ و، کاکڵی کێشه‌کان بشارێته‌وه. ئێمه دوو ڕوانگه‌ی جیاوازمان له بابه‌ت مه‌فهووم و سه‌رچاوه‌کانی ئینسیجام هه‌یه. سزادانی حیزبی ”ئینسیجام“ دروست ناکا. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر که‌مینه‌ش به وه‌ستانه‌وه‌ی مه‌نفی، بیهه‌وێ به‌رانبه‌رکێ بکا. ئه‌وه، هه‌موو دیالۆگێک ده‌کاته پرۆسه‌یه‌کی به‌ئازاری شه‌ڕی فه‌رسایشی. له حاڵه‌تێکی وادا باسێک، پێشنیارێک، یان نه‌زه‌رێک که تۆ ده‌توانی له نووسراوه‌یه‌کدا بینووسی و بڵاوی بکه‌یه‌وه، ناچار ده‌بی به ناو تونێلێکی درێژی پڕ له قسه‌ی به‌رزونزمدا تێپه‌ڕی بکه‌ی و، سه‌ره‌نجامیش نازانی له به‌رانبه‌ریدا قسه‌ی حیسابی چییه.
پابه‌ندبوون به به‌رژه‌وه‌ندی چه‌وساوه‌کان و زۆرلێکراوانی کوردستان، جه‌وهه‌ری نه‌گۆڕی کۆمه‌ڵه‌یه
هه‌ڵوێست: زۆرجار له‌ملاوئه‌ولا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێ که ئاماجی دوارۆژی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانیش یه‌کێک له خاڵه‌کانی جێگه‌ی باسه. به‌شێوه‌ی دیار باس له‌سه‌ر سۆسیالیزم ده‌کرێ که جێگه‌ی موشاجێره و کێشه‌یه، ده‌کرێ له‌و باره‌وه هێندێک روونکردنه‌وه بده‌نه ده‌ست؟
ناسری حیسامی: سۆسیالیست بوون، عه‌داڵه‌تخوازی، پابه‌ندبوون به به‌رژه‌وه‌ندی چه‌وساوه‌کان و زۆرلێکراوانی کوردستان، جه‌وهه‌ری نه‌گۆڕی کۆمه‌ڵه‌یه. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ده‌توانین ئه‌وه بکه‌ین. ئێمه، دوای 30 ساڵ تێکۆشان، بۆمان نییه باسی ئیدئۆلۆژیک بکه‌ینه نوێژهدرێژه. ده‌بێ ئامانجه‌کانمان له هه‌نگاوی عه‌مه‌لیدا مانا بکه‌ینه‌وه. ده‌بێ دوو کار بکه‌ین.
یه‌که‌م: ده‌بێ ئامانجه‌کانمان، له به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی‌دا مانا بکه‌ینه‌وه. حیزب ده‌بێ به‌رنامه‌ی سیاسیی هه‌بێ. خه‌ڵک بزانن له‌ده‌وری چ خواستێکی دیاریکراو و مه‌لمووس کۆ ده‌بنه‌وه.
بۆ ڕیفاه و حه‌سانه‌وه له کۆمه‌ڵگادا، له دژی چه‌وسانه‌وه و بۆ قانوونی کارێکی شایسته، بۆ خزمه‌تگوزاریی پزیشکی، بۆ ژینگه، بۆ ژنان، بۆ خوێندن، بۆ ئاوه‌دانی و بنیاتنان، چ ده‌که‌ین. ئێمه ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌بێ که له ڕووی ئه‌وه خه‌ڵک قه‌بووڵمان بکه‌ن یان ڕه‌دمان بکه‌نه‌وه. خۆشمان بتوانین ئه‌نجامی هه‌ڵسووڕانمان و کارنامه‌مان هه‌ڵسه‌نگێنین. کۆنگره‌کانمان و پلینۆمهکانمان ببنه جێگای لێدوان له هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و سیاسه‌تی عه‌مه‌لی.
کۆمه‌ڵه به بڕوای من حیزبێکی سۆسیالیسته و ده‌بێ سۆسیالیست بمێنێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا ڕێزگر له دێمۆکراسی و تێکۆشه‌ر له پێناوی دێمۆکراسیدا.
دووهه‌م: قه‌واره‌ی حیزبه‌که‌ش، ده‌بێ شایسته‌ی ئامانجه‌کانی بێ. ئه‌وه زۆر گرنگه. حیزبێکی سۆسیالیستی عه‌داڵه‌تخواز و خوازیاری دێمۆکراسی، ده‌بێ بیناکه‌شی و ڕێکخستنهکهشی، بۆ ئه‌وه بشێ.
هه‌ڵوێست: له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئێوه‌دا چه‌شنێک بیری سوسیال دێموکراتی ده‌قدراو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی کوردستان ده‌بینرێت. ئایا ئێوه به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بیری سوسیالیزمی دیموکراتیک ساق بوونه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی ئهرێیه، ئایا ده‌تانه‌وێ وه‌ک فراکسیونێکی سوسیال-دێموکرات له کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ‌دا بناسرێن و له‌و چوارچێوه‌دا خه‌بات بکه‌ن؟ واتا به‌گشتی پێتان وایه که کۆمه‌ڵه ده‌بێ هێنده دیموکراتیزه ببی که ته‌نانه‌ت فراکسیونی فیکری- له نێو خۆیدا قه‌بووڵ بکات؟
ناسری حیسامی: ئێمه سۆسیالیزمی دێمۆکراتیک به ڕێبازێکی سیاسیی گونجاو ده‌زانین بۆ کۆمه‌ڵه. تا ئێستا، هاوڕێیانی ئێمه، له‌م بابه‌ته‌وه قسه‌یه‌کی ڕوون ناکه‌ن که ئایا ئه‌وه به باش ده‌زانن، یان شتێکی دیکه‌یان مه‌به‌سته. نه به نه‌فی نه به ئیسبات لێی نادوێن. من له ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌دا ته‌نیا له یه‌کێک له هاوڕێیانم بیستووه که بڵێ ئه‌و ڕه‌وته‌م پێ خراپه، ئه‌وانی دیکه به چاک و خراپ باسی ناکه‌ن. من ده‌زانم پێویسته ئه‌وه قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام نازانم بۆ باسه‌که‌ی داده‌خرێ. کاک عه‌بدوڵلای موهته‌دی، له ئاماژه‌یه‌ک به به‌ندی یه‌که‌می پێڕه‌وی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌دا که باسی پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه، ده‌ڵێ من لایه‌نگری گۆڕینی ئه‌و به‌نده‌م و ئه‌و باسه‌م پێش خه‌ڵکی دیکه هێناوهتهگۆڕ. به‌ڵام ناڵێ ئایاچ گۆڕانێکی مه‌به‌سته. کاک ئه‌بووبه‌کری موده‌ڕڕیسی ده‌ڵێ پێمان ناخۆش نییه پێمان بڵێن سۆسیال دیمۆکرات. کاک محه‌ممه‌دی شافیعیش ده‌ڵێ هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سانێک پێیان وابێ کۆمه‌ڵه سۆسیالدیموکراته و، ده‌ڵێ پێویسته ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌که لێی بدوێ. به‌ڵام ئه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌که بۆ لێی نادوێ؟ نازانم.
هه‌ڵوێست: ئیمڕۆ پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد خالێکی دیاری ناو دیالۆگ و خه‌باتی نه‌زه‌ریی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانی و ئێرانی و تاکی چالاکی هه‌ردوو لایه، ده‌کرێ بزانین ئێوه ئه‌و بزووتنه‌وه چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟ ئایا هێشتا باوه‌ڕتان به ده‌سته وهاژهکانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه، و جونبش موقاومه‌ت و .. هه‌یه ؟
ناسری حیسامی: له کوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ئارادایه. بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریخوازانه و ئازادیخوازانه‌یه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌مێکه به ناوی "جونبشی موقاومه‌ت“ ناوی نابرێ. جونبشی موقاومه‌ت هی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که هێرشی حکوومه‌ت، به خۆڕاگرییه‌کی چه‌کدارانه‌ی به‌رینی جه‌ماوه‌ری وه‌ڵامی درایه‌وه. بزووتنه‌وه‌که ئێستا زۆر پهرهگرتووتره. ته‌نیا شه‌ڕ و وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر به داگیرکاری نییه. بووه‌ته بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی خۆناسینه‌وه و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی. له بواری فیکری و سیاسی و ڕۆشنبیریدا چالاکه. پێناسه‌یه‌کی به‌رینتری بۆ ئازادی و بۆ ڕزگاری هه‌یه. ئازادیی تاک، ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئازادیی ژنان، ئازادیی نووسین و بیروباوه‌ڕ، ڕۆشنگه‌ریی فیکری، دۆزینه‌وه‌ی ڕێچکه‌ی فه‌رهه‌نگیی پێشکه‌وتوو. ته‌نیا شۆڕشگێڕانیش به مانای شۆڕشگێڕانی حیرفه‌یی، تێیدا به‌شدار نین. له به‌رینایی کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی گرتووه. پێم وایه بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخواز زیاتر پێناسه‌ی ده‌کا.
هه‌ڵوێست: تاکێکی زۆر (ڕازی یا ناڕازی) له بازنه‌ی کۆمه‌ڵه ، دوور له‌و رێکخراوهخۆیان ڕاگرتووه له کاتێکدا چاوروان ده‌کرا پاش "پڕۆژه‌ی ساق کردنه‌وه کۆمه‌ڵه" زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه تێهه‌ڵچنه‌وه و بێنه‌وه رێزه‌کانی ئیوه، به‌ڵام دیتمان وا رووی نه‌دا، ده‌کرێ له‌مباره‌وه تێبینی خۆتان بڵێن؟
ناسری حیسامی: هێندێکیان له به‌ر ئه‌وه نه‌هاتنه‌وه که دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ڕووده‌دا. به داخه‌وه نه‌مانتوانی دڵنیایان بکه‌ین له‌وه‌ی جێگه‌ی شایسته‌ی خۆیانیان پێ ده‌درێ و ئیتر ئه‌زموونه ناخۆشه‌کانی ڕابوردوو دووپات نابنه‌وه. پێشتریش وتوومه، ژماره‌یه‌ک له‌و هاوڕێیانه که گه‌ڕاشنه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پێیان گوترا ئه‌گه‌ر به ته‌مای گۆڕانی کۆمه‌ڵه‌ن بڕۆنه‌وه ماڵی خۆتان. کۆمه‌ڵه ده‌یتوانی زۆر له‌وه زیاتر، بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له هێزی ئه‌و که‌سانه هه‌وڵ بدا.
ده‌بێ حیزبه‌که به هه‌موویه‌وه له‌و حاڵه‌ته ده‌رباز بکرێ
هه‌ڵوێست: به‌رنامه‌تان بۆ داهاتوو چییه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه بییه‌وێ جیابوونه‌وه یا هاتنه ده‌رێکتان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ، سیاسه‌تی ئێوه چی ده‌بێ؟
ناسری حیسامی: زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵه قازانجی له‌وه‌دا نییه جیابوونه‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر حیزبه‌که‌دا بسه‌پێنێ. پێم وایه که‌س لایه‌نگری ئه‌وه نییه. پێم وایه کۆمه‌ڵه یه‌ک ڕێگای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چ ئێستا و چ له داهاتوودا، یه‌کگرتوویی و گه‌شه‌کردنی خۆی زه‌مانه‌ت بکا. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ساختارێکی دێمۆکراتیکی هه‌بێ که تێیدا مافی ئه‌ندامان و ده‌زگا و ڕێکخراوه حیزبییه‌کان به ڕه‌سمی بناسرێ. حیزبی گه‌وره، ده‌بێ میکانیزمی هه‌بێ بۆ پێکه‌وه حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر. وه‌ک چۆن بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک ئێران ده‌ڵێین به‌ڕه‌سمیناسینی مافی نه‌ته‌وه‌کان، زه‌مانه‌تی پێکه‌وه ژیانیان ده‌کا و، سه‌رکوتکردن ده‌بێته هۆی ته‌جزیه و دابه‌شبوون، له حیزبیشدا هه‌ر وایه. ده‌بێ هیره‌می ده‌سه‌ڵات له حیزب‌دا، هه‌موو تاکه‌کانی بگرێته‌وه. مافی که‌مایه‌تیش به کرده‌وه به‌ڕه‌سمی بناسرێ. من پێم وایه جیابوونه‌وه و ئینشعاب، نه له نێو کۆمه‌ڵه‌دا پێشوازی لێده‌کرێ، نه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا و له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. هه‌موو که‌س ده‌زانێ ئه‌وه بۆ سه‌رجه‌می ڕه‌وته‌که مه‌ترسیداره. هه‌رکه‌س ئه‌وه بکا، هه‌رکه‌س کۆمه‌ڵه به‌ره‌و له‌تبوون و داوه‌رینی هێزه‌کانی به‌رێ، به‌رژه‌وه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌که‌ی به هه‌ڵه لێکداوه‌ته‌وه.
هه‌ڵوێست: به‌ڵام سه‌ره‌نجام چی ده‌که‌ن؟
ناسری حیسامی: پێمان وایه ده‌بێ وه‌ک که‌مینه، ڕێگه‌مان پێ بدرێ له هه‌موو ئیمکاناتی حیزبه‌که له قه‌ده‌ر قورسایی خۆمان که‌ڵک وه‌ربگرین. جیاوازییه‌کانمان، پرۆژه‌کانمان و پێشنیاره‌کانمان بخه‌ینه به‌رچاوی حیزبه‌که و کۆمه‌ڵگاش. دواتریش ناوه‌نده بڕیارده‌ره حیزبییه‌کان، بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌مایه‌تی بووین، ئه‌وه به که‌مایه‌تیبوونی خۆمان ڕازین، ئه‌گه‌ریش نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بوونه ئیراده‌ی گشتیی حیزبه‌که و به‌دی هاتن، پێمان وایه ئه‌وکات ده‌روازه‌یه‌کی گه‌وره به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و گه‌وره‌بوونه‌وه به‌ڕووی حیزبه‌که‌دا ده‌کرێته‌وه.
جیابوونه‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا ناته‌بایه له گه‌ڵ ئامانجه‌کانمان. به پێچه‌وانه پێمان وایه گرفتی ئێستا ئه‌وه‌یه که حیزبه‌که توانای گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی نییه. داربه‌سته‌که‌ی بۆ حیزبی گه‌وره نابێ. حیزبێک که هه‌تا کۆمه‌ڵێکی تێهاڵا و هه‌تا باسێکی تێدا هاته‌گۆڕ بکه‌وێته ته‌کان و شه‌کان، دیاره گرفتی هه‌یه. ده‌بێ حیزبه‌که به هه‌موویه‌وه له‌و حاڵه‌ته ده‌رباز بکرێ.
هه‌ڵوێست: ئێمه پرسیارێکمان نه‌ماوه. زۆرسپاس و پێ‌زانین که کاتی خۆتان بۆ ئه‌م وتووێژه ته‌رخان کرد.
ناسری حیسامی: منیش سپاسی ئێوه ده‌که‌م و سه‌رکه‌وتووبن.
30 4 2007