شێعر
شێعری وه‌رگێڕدراو
ده‌نگ‌ودیمه‌ن
گفتوگۆ
وێنه‌ی ئه‌مجاره‌‌
avatar


وەفایی چت لە مەیخانان، کە تۆ وا پیر و ئیفتادەی؟

9 Nov 2011

وەفایی نووسیویەتی:
نه‌خۆشی تۆم ده‌ناڵێنم، حه‌یاتم بۆچ سه‌رم ناده‌ی؟

لە دیوانەکەی چاپی کۆڕی زانیاریدا ئاوایان بۆ چاپ کردووە:
نه‌خۆشی تۆم ده‌ناڵێنم، حه‌یاتم بۆچ به‌رم ناده‌ی؟

سووتاوی جودایی به‌! هه‌مده‌ردی وه‌فایی به

9 Nov 2011

یارم که‌ قه‌دی به‌رزی سه‌د نه‌خلی شه‌جه‌ر دێنێ
په‌روینی شه‌که‌ربه‌ندی سه‌د ڕشته‌ گوهه‌ر دێنێ

دڵبه‌سته‌یی یارێکم، کوژراوی نیگارێکم
زاری له‌ ته‌به‌سسومدا، خه‌نده‌ی به‌شه‌که‌ر دێنێ

وه‌فایی: ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ ئالووده‌ دامانم مه‌که‌!

11 Aug 2009

غه‌مزه‌ده‌ی خۆتم، نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌که‌!
عاشقی ڕووتم عه‌زیزم! تیره‌بارانم مه‌که‌!

به‌س دڵم بشکێنه‌ به‌م ئه‌برۆیه‌ بۆ ماچی ده‌مت
مه‌مده‌ به‌ر تیغ و له‌سه‌ر هیچێ له‌ گریانم مه‌که‌!

سه‌د که‌ڕه‌ت کوژراوی یار بم لێم مه‌پرسه‌ ئه‌ی ته‌بیب!
ده‌ردی یارم خۆشتره‌، بێهووده‌ ده‌رمانم مه‌که‌!

په‌نجه‌که‌ی پاکی له‌سه‌ر خوێنی وه‌فایی بۆته‌ گوڵ
ده‌مکوژێ و پێشم ده‌ڵێ: ”ئالووده‌دامانم مه‌که‌“!

وه‌فایی: دڵت نه‌شکێ !

9 Aug 2009

وه‌ره‌ بنوێنه‌ خۆت, بمکووژه‌ قوربان!
به‌ دینێک کوشتنی عاشق سه‌وابه‌!

وه‌ره‌ بنواڕه‌ به‌زمی عاله‌می دڵ
چ خۆش ده‌ورێکه‌! هوشیاری خه‌رابه‌!

ئه‌گه‌رچی ناڵه‌یه‌ هه‌ر شه‌وق و زه‌وقه‌
ئه‌گه‌رچی گریه‌یه‌ عه‌ینی سه‌وابه‌!



کوتم با قیمه‌تی وه‌سڵت به‌ دڵ بێ
به‌ ماچێکیش له‌ زاری خۆت ڕه‌زا به‌!

که‌چی فه‌رمووی دڵت نه‌شکێ وه‌فایی
ئه‌وه‌ سه‌ودایه‌ زه‌ڕڕێکیش حیسابه. ‌

دوو خوێندنه‌وه‌

17 Apr 2009

به‌ بار‌ نۆبه‌ره‌ی شکۆفه‌ و گوڵن
یا غونچه‌ی دوگمه‌ی سینه‌که‌ی وازن؟

به‌ نه‌سیم پشکووت باغچه‌که‌ی سێوان
یا له‌ ئاهی من دوگمه‌ ده‌ترازن؟


ده‌ستپێ��|پێوه‌ند�� |copyright © 2009 sharistan.org|Design by Chia